دووباره بوونه‌وه‌ی عه‌بادی به سه‌رۆك وه‌زیران چوار ساڵی داهاتووی پارتی و یه‌كیه‌تی زۆر قورس ده‌كات بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یانه له هه‌رێم و زۆربه‌یان لێده‌سێنرێته‌وه. له وتاره‌كه‌ی عه‌بادی له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خولی تازه‌ی هه‌ڵبژاردن ئاماژه‌ی به خاڵێكی گرنگ كرد كاتێك وتی چوار ساڵی داهاتوو چوار ساڵی ئاوه‌دان كردنه‌وه ئه‌بێت دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕ تواناكانمان له پرۆژه‌كان سه‌رف ده‌كه‌ین ،وه دووباره جه‌غتی كرده‌وه كه چه‌ك ده‌بێت ته‌نها له ده‌ست ده‌وڵه‌ت بێت( كه ئه‌مه‌ش بۆچونی ئه‌مریكا و زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپایه) ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی به‌هێزه بۆ لاواز بوونێكی گه‌وره‌ی پارتی و یه‌كیه‌تی كه تاقه پشتیان ئه‌و هێزه چه‌كدارییه كه راسته‌خو سه‌ر به دووبنه‌ماڵه‌ن .
هه‌ر كاتێك به‌غدا له شه‌ڕه‌كان ته‌واو بێت یه‌كه‌م رووبه‌رووبوونه له‌گه‌ڵ كورد ده‌ست پێده‌كات،چونكه‌ی ئه‌وه‌ی كورد ده‌یكات هیچ وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ قبوڵی نیه، هه‌ر له كێشه‌ی نه‌وت و نا شه‌فافیه‌كه‌ی تاكو په‌یوندی سیخوری ئاشكرا له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ ئه‌وه‌ی پێده‌ڵێن (ده‌وڵه‌ت له ناو ده‌وڵه‌ت). له لایه‌كی تره‌وه ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كیه‌تی بچنه پاڵ مالیكی و عامری،واته درێژه دان به عێراقی میلیشایه‌و مافیاكانی به‌رێوه‌به‌ردنی وڵات،كه ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌مریكا مایه‌ی قبوڵ كردن نیه به تایبه‌تی له ئیداره‌ی ترامپ كه بێشه‌رمانه هه‌موو كارێك ده‌كه‌ون وهه‌موو لێدوانێك ئه‌ده‌ن ده‌رباره‌ی دۆسته‌كانیان.ره‌نگه به چوون بۆ به‌ره‌ی مالكی پرۆسه‌ی بچوك بوونه‌وه‌یان خێرا تر بێت .
به كورتی له هه‌ردوو دۆخه‌كه چوار ساڵی داهاتوو چوار ساڵی لاواز كردنی یه‌كیه‌تی و پارتییه، ده‌رهێنانی سه‌رچاوه‌كانی هێزه له ژێر ده‌ستیان، له پاره‌و له چه‌ك و له‌شكر( ئه‌گه‌ر سیناریۆیه‌كی تری وه‌كو داعش سه‌ر هه‌لنه‌داته‌وه!).ره‌نگه یه‌كیه‌تی تۆزێك دۆخی باشتر بێت له پارتی ئه‌گه‌ر بتوانێت دكتۆر به‌رهه‌م بگه‌یه‌نێته كورسی سه‌رۆك كۆمار.
کامەران وریا قانع
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی