دواین كارتی ئێران بەهەرێمكردنی بەسرایە

08/09/2018

رەشاد گەڵاڵی

لەسەرەتای ساڵی ١٩٢١دوای ئەوەی بۆیەكەم جار دەوڵەتی عیراق لەسەردەستی استعماری بریتانیاوە لەدایك بوو لەیەكەم هەنگاوو بڕیار بەمەبەستی گەیشتن بەدەریا بەزۆر ولایەتی بەسرە لێكێنرا بەعیراقی تازەوەو لەدوای ئەمیش نۆرەی ولایەتی نەینەوا هات لەوساوە تاكو ئیمڕۆعیراق ئاسایش وئارامی بەخۆوە نەدیوەوبەهەڵچوونی بەردەوام گوزەری كردووە تاكە هۆكاریش نەبوونی یەكگرتنێكی ئارەزوومەندانە بەدەرلەویست وخایشی پێكهاتەكانەوەبووە بۆیە لەوساوە بۆئیمڕۆ ئەم وڵاتە بەبەردەم تاقیكردنەوەیەكی یەكجارسەخت دژواردا گوزەردەكات گەرفریای ئەم وڵاتە نەكەون هەڵوەشانەوەو دابەش بوون یەكێك دەبێت لەئەگەرەكان ،

بەسرە لەڕووی جیۆپۆلیتیكەوە بەستانەوەی هەریەك لەسعودیە ، كوێت ،ایران بەعیراقەوەیەو تاكە سەرچاوەی ڕێگەی ئاوی عیراقە بۆ سەردەریا بەدووری زیاتر لە٦٠ شەست كلم و سێهەمین شاری عیراقە لەڕووی دانیشتوانەوە لەدوای بەغداو نەینەوا دێت و لەسەدا ٧٥ ی ئابووری ئەو وڵاتە لەڕووی داهاتەوە پێك دەهێنێت و ڕێژەی دانیشتوانی بەسرە زیاتر لە ٤چوارملیون كەسن و لەسەدا ٩٠ی لەپێكهاتەی شیعە مەزهەبن جگە لەژێرخان كەسەدان وبگرە هەزاران بیرەنەوت و چەندین زۆنگاوو هەزاران پڕۆژەی گەورەی ماسی و سەرچاوەی دابین كردن و هاوردەكردنی خورما بووە بۆدەرەوەی وڵات ،

لەدوای پڕۆسەی ئازادی عیراق و بەتایبەتیش لەپانزە ساڵی ڕابردوو كێشەو ئاریشەو بێ خزمەتگوزاریەكان و فەرامۆشكردنی باشووری عیراق بەگشتی و شاری بەسرە بەتایبەتی ئاڕاستەی ڕوولەگرژی وهەڵچوونی زیاتركردووەو شەوی ڕابردووش ئەم پەیامە گەیەنرایە كۆی حزب ولایەنە سیاسی وئەوملیشیایانەی كەهۆكارگەلێك بوون بەسرا بۆماوەی ١٥ ساڵ بێ ئاوو بێ ڕووناكی و بێ تەندروستی و خزمەتگوزاری بكەن ،

ئاماژەو ئاڕاستەی خۆپیشاندەران لەچەند ڕۆژی ڕابردوو بەتایبەتیش شەوی ڕابردوو دژ بەپێگەو بارەگاكانی هەریەكە لە فەزیلە ، دەعوە ، بدر، حزب اللە ، نوجبا‌و ، عەسائیبی ئەهلی حەق و حزبەكەی حنان فەتلاوی و چەندین هاوشێوەی ئەو حزب و ملیشیایانە كەكەوتوونەتە بەرهەڵمەتی ڕق ئەستووری شەقام كە ڕێژەی برسیبوونی لەسەدا ٥٠./. تێپەڕاندووەو ڕۆژانە ژێرخان و خاكە زێڕینەكەی بەسرە بەهەراج دەبردرێت لەلایەن ئەم حزبانەوەو بێ ئەوەی ئەو داهاتە بكرێتە بەشێك و سود بە جەماوەری ئەو شارە بگەیەنرێت و لەخەم و ئازارەكانیان كەم بكرێتەوە ،

دواین ئاماری وەزارەتی نەوتی عیراق سەلمێنەری ئەو ڕاستیەی سەروون كەئاماژەمان پێداون كەڕۆژانە زیاتر لە ٣٥٠٠٠٠٠ سێ ملیۆن پێنج سەد هەزاربەرمیل نەوت لەوشارە دەردەهێنرێت وهاوردەی دەرەوەی وڵات دەكرێت لەڕێی دەریاوە لەشەتولعەرەب كەچی ئەو شارە بێ بەشە لەخزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانی وەك تەندروستی ، ڕوناكی ، ئاو، دامەزراندن سودمەند بوون لەپێدانی زەوی ،

ململانێ سیاسیەكان لەباشووری عیراق ئاڕاستەی ترسناكی بڕیوەو بەتایبەتی ئابووری هەرلایەنەو دەستی گرتووەبەسەرچەندین بیری نەوت و بۆڕی گواستنەوەی نەوت و شوێنی تایبەت بە وەستانی كەشتیە بارهەڵگرەكان بۆخۆیان گلداوەتەوەو خەڵكی ڕەسەنی بەسراش بێ بەش و برسی و بێ خزمەتگوزاری و ڕێزلێ نەگیراون، كێشەكان ڕوەوسەروولەهەڵكشانی بەردەوام دایە ئێران ڕۆڵی نێگەتیڤ دەبینێت بەتایبەتی لەدوای دەركەوتنی لیستەبراوەكان و دابەزینی پێگەی هاوپەیمانەكانی لەدواین پڕۆسەی هەڵبژارندا ،

هەڵبژاردن و هاوكێشەسیاسیەكان گۆڕانكاری و دابەش بوونی لیستەكان كەدابەشی دووئاڕاستەو دووبەرداشی نێوان ایران ، امریكا بوونەو هەرلایەنەو ئەسپی خۆی تاو دەدات و جولە بەئەسپ و فیل و قەلعەی خۆیان دەكەن لەسەر خاكی عیراق ، بەپێی بەدواداچوون و خوێندنەوەی بەندە بێت سەرەتای سەركەوتنی باڵی امریكاو لاوازبوونی ڕۆڵ و پێگەی ایران دەركەوتووەوكورد لەچەقی ڕێگادا وەستاوەو نایەوێت خۆی بەسەرهیچ كام لەم دووئاڕاستەو بەرداشە ساغ بكاتەوە نەوەك لەدواین ساتدا پڕوشكی زۆری بەركەوێت لەم هاوكێشە ئاڵۆزەدا تەنها لەچاوەڕوانی نزیكبوونەوەو ڕێكخستنەوەی نێوماڵی شیعەدایە ،

لەكۆتادەڵێم دواین كارتی ایران ، امریكا بۆیەكلایی كردنەوەی هاوكێشە ئاڵۆزو پڕكێشمە كێشەكەی عیراق لەچاوەڕوانی ڕۆڵ و پێگەو بڕیاری یەكلاكەرەوەی كوردن كەخۆیان بەسەر كام لەو دوو دووبەرەو ئاڕاستەیەدا یەكلادەكەنەوە ئەوسا لیستی زۆرینە دروست دەبێت و حكومەتێكی ناسەقامگیر لەدایك دەبێت بەدەر لەویستی ایران ، لەم نێوەندە گەرلیستی عبادی و صدریەكان سەركەوتن ئەوە دواین كارتی ایران لەڕۆژانی داهاتوو دەكەوێتە بواری جێ بەجێكردن كەخۆی لەبەهەرێم بوونی بەسراو دابڕانی عیراق دەبینێتەوە لەسەر دەریا ئەم بیرۆكەیە ایران یەكەم دەوڵەت وبریگانیا دووەم دەوڵەت و خەلیج لەماوەی دوورتر پێشوازی و پشتیوانی لەم بیرۆكەیەوهەنگاوەكانی دواتردەكەن سەرەتای ئەم هەنگاوەش لەدوێنێوە بەجوانی لەنێو شەقام خۆی نمایش دەكات لەنێو سێهەمین گەورەشاری عیراق كەشاری بەسڕایە .

ڕەشاد گەڵاڵی

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی