دوای زیاتر له یه‌كساڵ هه‌ڵاتن و جێهێشتنی كه‌ركوك ، دوای ئه‌وه‌ی له رابردودا بانگه‌شه‌ی ته‌واو بوونی ماده‌ی 140 و ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كرا ، حزبه كوردیه‌كانی كه‌ركوك له قه‌ره هه‌نجیر كۆبوونه‌وه ، كۆبونه‌وه‌كه كۆبونه‌وه‌یه‌كی زۆر ئاسای بوو ، كۆبونه‌وه‌یه‌ك نه‌توانرا هیچ هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی سه‌باره‌ت كه‌ركوك بنه‌ن ، نه‌توانرا لانی كه‌م به راكان سه‌عید جبوری بووترێ ئیدی ده‌ستدرێژی به‌سه ، حزبه كوردیه‌كان كۆبونه‌وه ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئێرانیان كرد له خاڵی یه‌كه‌مدا ، به‌ڵام ئازایه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌بوو بڵێن كه‌ركوك خاكی باو باپیری عوسمانیه‌كان نیه ، باسی به‌رده‌وامی كۆبونه‌وه‌و ئه‌و شتانه‌یان كرد ، پشتگیری یه‌كهه‌ڵوێستی كوردیان كرد له به غدا ، له كاتێكا هه‌رگیز كورد یه‌ك هه‌ڵوێست نه‌بووه له هیچ كوێ ، ئه‌وه‌ش دیاره هۆیه‌كه‌ی چیه.
له خاڵی چواره‌می وه‌ره‌قه حه‌وت خاڵیه‌كه‌یاندا ده‌ڵێن گفت و گۆی زیاتر ده‌كه‌ین بۆ یه‌كلیستی كورد بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ، به‌ڵام یه‌كساڵه ئه‌نجومه‌نی پارێزگایان راده‌ستی راكان سه‌عید كردوه ، یه‌كساڵه هه‌رچی قسه‌ی سارد‌و سوك هه‌یه به یه‌كتری ده‌ڵێن ، یه‌كێك له خۆیان كوردستانی ناو ناوه " به هه‌شتی خائینان " .
داوا له حكومه‌تی عێراقی ده‌كه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی له سه‌ر كه‌ركوك لابه‌رێ " داوا " به‌ڵام یه‌كجار داوایان له هه‌ولێرو سلێمانی نه‌كرد ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی و شه‌ق به سه‌ر هاوڵاتیاندا نه‌سه‌پێنێت له كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا ، داوای نه‌هێشتنی دیاردرده‌ی عه‌ره‌باندن ده‌كه‌ن ، به‌ڵام خۆیان كه‌ركوك بۆ راكان سه‌عید و عه‌ره‌ب جێ‌دێڵن ، باسی كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌كه‌ن ئاماده‌ی ئه‌وه نین بێنه‌وه شاره‌كه‌ی خۆیان ، له هه‌مووی خۆشتر باسی پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه ده‌كه‌ن، كه‌چی له سه‌ر پارێزگارێك رێكناكه‌ون له ناو خۆیاندا بۆ كه‌ركوك " به تایبه‌ت پارتی و یه‌كێتی " هێشتا به فه‌ڕمی دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم لانه‌دراوه ، راكان حاكمی یه‌كه‌مه له كه‌ركوك، له ناو یه‌كێتیدا باسی رزگار عه‌لی و خالید شوانی ده‌كرێت ، جار جاره‌ش لێره‌و له‌وێ پارتی ناوی شاخه‌وان عه‌بدوڵادێنێت.
سه‌رله به‌ری راگه‌یه‌نراوه 7 خاڵیه‌كه ئه‌وه‌نده شه‌رمنانه نوسراوه مرۆڤ به زه‌یی به خۆیدا دێته‌وه كه ئه‌وانه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن .
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی