هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره كرا كاتێك به‌هۆی كه‌مپینی كۆمه‌ڵێك رێكخراوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، ته‌مه‌نی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی له 30 ساڵه‌وه كرایه 25 ساڵ .
هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌ی گه‌وره‌ی سیاسییه‌كان ئه‌وه‌بوو ( ره‌نگه به پلانیش بووبێت) سیسته‌می لیستی داخراویان كرده نیمچه كراوه‌و، دیموكراسیه‌تی شوێنانیان لێره كۆپی كرد‌و قوڕیان به‌سه‌ر ئه‌و میلله‌ته كرد.
له سێ خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، سیسته‌می هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌ی لیستی داخراو بوو زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی كاندیدده‌كران خه‌ڵكی عاقڵ و پسپۆڕبوون به مانای وشه زۆرێكیان شاره‌زای كاری په‌رله‌مانتاری بوون و خه‌ڵكی بڕیار له‌ده‌ست بوون، به‌ڵام كاتێك كرایه نیمچه‌كراوه به‌شێوه‌یه‌كی دیكه شكایه‌وه. خولی داهاتووی په‌رله‌مان، كۆمه‌ڵێك كۆله‌وارو گه‌جه‌رو گوجه‌روهه‌رزه، به‌بێ هیچ پێشنییه‌كی سیاسی و یاسایی ده‌چنه په‌رله‌مان و له ئێستاشه‌وه پڕۆسه‌كه‌یان سووكردوه، ته‌نها ئامانجیان خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنه.
كاتێ سه‌ركرده‌ی هێزه سیاسییه‌كان؛ واته ئه‌و كه‌سانه‌ی له هێلی یه‌كه‌می حزبه‌كانن ئاماده‌نه‌بوون بچنه نێو هۆڵی په‌رله‌مان، ئه‌وكات په‌رله‌مان بووه شوێنی كاری منداڵانه‌و دروستبوونی ده‌سه‌ڵاتێكی چاودێری و ته‌شریعی لاواز.
كاتێك سیسته‌می نیمچه‌كراوه جێبه‌جێكرا ( هونه‌رمه‌ندو به‌ندبێژو بێژه‌رو ڕۆژنامه‌نووس و شاعیر‌و كاسب و سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و مه‌لا... هتد) چوونه ناوهۆڵی په‌رله‌مان، له‌كاتێكدا كاری ئه‌وان نییه له په‌رله‌مان كاربكه‌ن و یاسا دابنێن و چاودێری حكومه‌ت بكه‌ن و ده‌كرا له شوێنه‌كه‌ی خۆیان خزمه‌ت بكه‌ن.
یه‌كێك له سلبیاته گه‌وره‌كانی سیسته‌می نیمچه‌كراوه بووه‌هۆی پاشه‌كشه‌ی خه‌ڵكی به توانا‌و لێهاتووه‌كان، بۆ نموونه خه‌ڵكێكی پسپۆڕ، یاخود كه‌سێكی شیاو ناوێرێ بێته ناوپڕۆسه‌كه له ترسی كاندیدێكی ئاست نزم و نه‌شاره‌زا چونكه دڵنیایه ده‌یدۆڕێنێت و ناتوانێ ململانێ كه‌سێك بكات پاره‌ی هه‌یه، یاخود له ڕووی ناو ناوبانگی پیشه‌كه‌یه‌وه خه‌ڵكی زیاتر ده‌یناسێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی تاوه‌كو لیست نیمچه كراوه بێت ناتوانین خه‌ڵكی شایسته ببه‌ینه په‌رله‌مان، چونكه ده‌نگده‌ری ئێره نه ئه‌وه‌نده هۆشیاره‌و نه ئه‌وه‌نده‌ش خوێنه‌وارو چاوكراوه‌و ئازاده ده‌نگ بدات به كاندید له‌سه‌ر بنه‌مایی به‌رنامه‌و لێهاتوویی.
دیموكراسیه‌ت به‌گشتی له‌سه‌ر 84 پایه دهامه‌زراوه، ڕه‌نگه هه‌موویان نیعمه‌ت بێت بۆ شوێنی خۆی، به‌ڵام لای ئێمه بۆته به‌ڵاو رۆژ دوای رۆژ سیسته‌می حكومڕانی به‌ره‌و دواوه ده‌بات.
چ له دیموكراسیه‌ك بكه‌م كاتێك جوانی و پاره‌و عه‌شیره‌تگه‌رایی و ناوبانگ، پێوه‌ربێت تاوه‌كو بچیته په‌رله‌مان !!!
ئێستا دوو ڕێگامان له‌به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی حورمه‌ت بۆ په‌رله‌مان بگه‌ڕێته‌وه‌و ڕێگه له چوونی خه‌ڵكی " گه‌لحۆ" بگرین : یان سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی بكرێته داخراو، یان سیسته‌م بكرێته سه‌رۆكایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان كه‌مبكرێته‌وه، چونكه كه‌سێكی شایسته‌و عاقڵمه‌ند باشتره له 111 په‌رله‌مانتاری مشه‌خۆری و بێئاستی نه شاره‌زا .
سەرتیپ وەیسی
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی