بەرهەمی ئۆكتۆبەر بۆ گرووپە كوردییەكە!

14/09/2018

شاخەوان برایم عەبدوڵڵا

لە قۆناغی پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم، پارتی بەخێرایی لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان گەشەی دەکرد، هەم لە رووی هێزی سەربازی و هەمیش جەماوەرەوە، بەتایبەتیش زۆربەی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی هەرێمدا بوون و نرخی نەوتیش رۆژ لە دوای رۆژ لە بەرزبوونەوەدابوو، هاوکات یەکێتیش بە هۆی ململانێی باڵەکانی، بەپێچەوانەی پارتییەوە کاتژمێر لە دوای کاتژمێر لاوازتر دەبوو.

لە لایەک دکتۆر نەجمەدین، پارێزگاری کەرکووک و ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، ئەوەندەی لە پارتی نزیک بوو، هێندە یەکێتی نەمابوو، ئەمەش بە لای ئەو گرووپەی یەکێتی كە تۆمەتبارن بە ئۆكتۆبەر، نزیكایەتی دكتۆر نەجمەدین لە پارتی، رێك بە رادەستکردنی کەرکووک بە پارتی دەگەیاند! کەرکووکیش بۆ یەکێتی زۆر گرنگ بوو، بەتایبەتی لە دوای دروستبوونی گۆڕان، یەكێتی یەك پارێزگاری شارەكانی كوردستانی لە دەست نەمابوو، هاوکات چەند سەرکردەیەکی دیکەی یەکێتیش تێڕوانینیان لەگەڵ سیاسەتی پارتی یەک شت بوو، واتە زۆربەی جارەكان وەک هەر سەرکردەیەکی دیکەی پارتی لێدوانیان دەدا و هەڵوێستییان رادەگەیاند بەتایبەتی لە پرسی ریفراندۆمدا.

ئەمەش هەم ئەو گرووپەی ناو یەکێتی و هەمیش عێراقی بێتاقەت کرد بەوەی پارتی بەخێرایی بەهێز دەبوو، بۆیە بیریان لە لاوازکردنی کردەوە بۆ ئەوەی سنووری بۆ دابنێن، هەموو ئەوانەش لە کاتێکدابوون کە پارتی هیچ ئومێدێکی بە بەغدا نەمابوو، بۆیە ریفراندۆمی وەک میکانیزمێک بۆ رزگاربوون لە عێراقی كێشەدار و خوێناویی خستە باری جێبەجێکردن و ئەمەش بووە بیانووێک تا ئەو گرووپەی ناو یەکێتی بە پاڵپشتیی بەغدا پارتی سەرەتا لە کەرکووک و دواتر هەرێمی کوردستانیش لاواز بکەن.

یەکێک لە کێشەکانی پارتیش ئەوە بوو، کەمتر بیری لە ئەگەری خیانەت دەکردەوە، کۆی پرۆسەکەی کوردییانە وەسف دەکرد، كەچی لەژێرەوە شتی دیكە روویان دەدا، بۆیە دەكرێ بڵێین جۆرێك بێئاگایی لە ئۆكتۆبەر هەبووە! هاوکات پشتی بە هەندێ سەرکردەی یەکێتیش بەستبوو کە خاوەنی بڕیار نەبوون لە ناو یەكێتیدا.

ریفراندۆم کرا، پارتیش وەک هێزی خاوەن بڕیار و جێبەجێكەری پڕۆژەی ریفراندۆم، قورسایی زیاتری پەیدا کرد، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی گرووپەکەی ناو یەکێتی و بەغدا زیاتر لە پێگەی سیاسی و سەربازی و ئابووری هەولێر بترسن، هەم نەوتی زۆر و هەمیش نرخ بەرز دەبۆوە، هاوکات لە رووی سیاسییەوە توانی ریفراندۆم بکات و شەقامی کوردیش لە خۆی کۆبکاتەوە، ئیدی ئەوانە بوونە ترسی جیدیتر و دواتر ئەو گرووپە کوردییە بە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا رێیاندا حەشد و سوپا بێنە ناو کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان، ئامانجی عێراق و ئەو گرووپە کوردییەش روون بوو، گرووپە كوردییەكە دەیانویست دوای دەرکردنی پارتی لە کەرکووک بە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا پۆستی پارێزگار بدرێتە کەسێکی سەر بە گرووپەکەی خۆیان، بۆیە دوای ئۆکتۆبەر زۆر هەوڵیاندا ئەو پۆستە پڕ بکەنەوە، بەڵام بەغدا چونكی فێڵی لێكردبوون بەوەی خودی رووداوی ئۆكتۆبەر لە ئەنجامی سادەیی ئەو گرووپە روویدابوو، نەک هەر گوێی بۆ نەگرتن، بەڵکو قەشمەریشی پێکردن، لە بری دەسەڵاتدارێتییان لە کەرکووک، هەر بارەگەیەی چوار کڵاشینکۆفی بۆ دانان، ئەمەش وەک سووکایەتی، هاوکات لە پێشچاوی ئەو گرووپە کوردییە کە شارەکەیان دایە بەغدا، زۆرترین سووکایەتی بە هاووڵاتییانی کورد کرا و کەسیش بەرگری لێ نەکردن، بەپێچەوانەوە بۆ شاردنەوەی شکستەکە، گرووپە كوردییەكە بانگەشەی ئارامییان لە کەرکووک دەکرد، کەچی رۆژانە خەڵک دەکوژران و ئاوارە دەبوون و پرۆسەی بەعەرەبکردن و بەشیعەکردنیش برەوی هەبوو کە تا ئێستاش بەردەوامە و قۆناغی مەترسیداریشی بڕیوە.

ئەو گرووپە کوردییە چاویان لەوە بوو دکتۆر نەجمەدین بە کەسێکی نزیک لە خۆیان بگۆڕن و دەستیشبگرن بەسەر كۆی نەوت و یەکە ئیدارییەکانی شارەکە و پارتیش لەوێ بە یەكجاری دەربکەن، بەڵام ئێستا پێچەوانە بووەتەوە، نەک هەر پارێزگاریان لە دەستدا، تەنانەت هەرچی بەڕێوەبەری کوردیش هەبوون کە سەر بە یەکێتی بوون، هەموویان دەرکران و خودی گرووپە کوردییەکەش ناچارن رێگە بدەن نەوتی شارەکە بۆ ئێران ببرێت و ناشتوانن هیچ هەڵوێستێک بنوێنن، چونکە ئەوەی ئەوان بەرنامەیان بۆی دانا بوو رێک پێچەوانەکەی کەوتەوە، واتە لەگەڵ دەرکردنی پارتی، خۆشیان بوون بە بووکەلەی دەستی حەشد و راکان جبوورییەكان. راستە پارتییان دەركرد، بەڵام ئەوە هیچ سوودی بۆ ئەوان نەبوو، ئەسڵەن شارەكەیان لە دەست خۆیان دەركرد، چونكە فێلیان لێكرا.

ئێستاش لەو راستییە گەیشتوون، تەنیا نەجمەدین کەریمیان بە راکان جبووری گۆڕیوەتەوە، لە جێی پارتیش، حەشدی شەعبی هاتووەتە كەركووك، ئەگەر پارتی بە کوردی دیالۆگی لەگەڵ دەکردن و مانگانەش لە پترۆدۆلار پارەی بۆ دەناردن، ئێستا حەشد بە عەرەبی قسەیان لەگەڵ دەکات و پترۆدۆلارەکەش فت، چونکە شارەکە لە سەرەمەرگدایە و پێویستی بە خزمەتكردن نییە! واتە لە بری خزمەتکردن، حەشد کوڕە کوردە کەرکووکییەکان دەستگیر دەکات، جاران کاتێک ئەو گرووپە دەچوونە کەرکووک، خودی دکتۆر نەجمەددین پێشوازی لێدەکردن و پاسەوانی دەکردن، ئێستا لە بازگەکان دەبێ مۆڵەتی چوونە کەرکووک لە حەشدێکی کەربەلایی وەربگرن و لە جیاتی ریزی ئۆتۆمبێلیش بە دوو سەیارەی حەشد دەچنە کەرکووک، ئەویش بۆ رێكلامكردن بۆ حەشد! بۆ نموونە كەركووك كێشەی نییە و پێویستە پارتی بگەرێتەوە و وەرن با دانیشین بۆ چارەسەركردنی كێشەكە و پۆستی پارێزگاریش پڕبكەینەوە، ئا ئەم قسانە و هەندێ چیرۆكی دیكەش!
کەوایە دەبێ بپرسین ئەرێ ئەمە بوو بەرهەمی ئۆکتۆبەر؟ دەبێ بپرسین ئەرێ دژایەتی پارتی ئەوەی دەهێنا تا بەمجۆرە خۆتان لاواز بکەن؟ ئەرێ رێککەوتن لەگەڵ پارتی و ڕێزگرتن لە دکتۆر نەجمەددین، باشتر نەبوو لەوەی حەشدێک و راکانێک دەسەڵاتدارتان بێت؟
خۆزگە كە ئۆكتۆبەرتان كرد، هەر خۆتان لەو شارە دەسەڵاتداربوونایە، قیڕوسیا با هەر پارتی لەوێ نەبووایە، ئێ ئێمە كوردین و دەكرا دوای چەند ساڵێكی دیكە نێوانی پارتی و یەكێتی باشبووایەوە و ئاڵای زەردیش لە كەركووك هەڵدرایەوە، بەڵام خۆ شارەكە هەر لای كورد دەبوو. بەداخەوە لە رقی پارتی و لە ترسی سەركەوتنی ریفراندۆم هەرگیز پێویستی بەوە نەدەكرد گرووپێكی كوردی شارێكی خوێناوی و پڕسامانی سرووشتی بداتە حەشدێكی كەربەلایی و بەغدایی، ئیدی ئەوە قەدەری كوردە، كەی بیەوێت خۆی راست بكاتەوە و مێژوو دروست بكات، رێك هەر خۆی فەشەل بە خۆی دەهێنێت، ئاخر ئەگەر كاتی خۆی شێخ مەحموود یان قازی محەممەد دەوڵەتیان دروست بكردایە، ئێستا هەر بۆ كورد خۆی دەبوو، كەس نەیدەگوت مادام شێخ دروستی كردووە، هی من نییە، دەی ئاسایی بوو، با مەهاباد پایتەخت بووایە و هەولێر و سلێمانی قەزا بوونایە، بەڵام خۆ كورد دەوڵەتی دەبوو، ئاخر ئەو هەستە دووبەرەكییەی ناو كورد نایەوێت كورد بە شت بێت، بۆیە منداڵانە هەڵسوكەوت دەكات، ئەگەر ریفراندۆم سەركەوتووبایە، خۆ پارتی هەر چەند ساڵێك یادی دەكردەوە، ئەوكات بەهێواشی دەبووە مێژووی میللەتێك و كوردیش وەك هەر نەتەوەیەكی دیكە دەبووە خاوەن دەوڵەت!

راستە لە رقی پارتی و لە ترسی سەركەوتنی ریفراندۆم، وێنەكانی بارزانی لە لایەن حەشدەوە هێنرانە خوارەوە و سووكایەتی بە رەمزەكانی پارتی كرا، بەڵام دواتر هەرچی وێنە و پەیكەری تاڵەبانیش هەبوون، دڕێندران و شكێندران، چونكە ئەوەی فێڵی لەو گرووپە كرد، كورد نەبوون، بۆیە زۆریش جێی گلەیی نین ئەگەر سووكایەتی بە كورد بكەن، بەوپییەی لە بنەڕەتدا ئەوان نەیاری تۆن، بەڵام ئەو كاتە خەمەكە گەورەترە كاتێك كوردێك فێڵی لێكراوە و بەشداربووە لەو سووكایەتییە! دەبێ بپرسین، ئەرێ ئەوە شوورەیی نەبوو بۆ ئەو گرووپە كوردییە كاتێك پەیكەری تاڵەبانی بە ئاسمانەوە لە دەمی ئامێری بەرزكرەوە كۆڵان و شەقامی پێدەكرا، دواتر وێنەكانیشی دڕێندران؟ دەی پێویستە ئەو رووداوە ببێتە پەند بۆ هەر حیزبێكی كوردی كە سیاسەتی هەرزەكارانە ئەوە ئەنجامەكەیەتی!
شاخەوان برایم عەبدوڵڵا

بەرهەمی ئۆكتۆبەر بۆ گرووپە كوردییەكە! شاخەوان برایم عەبدوڵڵا لە قۆناغی پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم، پارتی بەخێرایی لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان گەشەی دەکرد، هەم لە رووی هێزی سەربازی و هەمیش جەماوەرەوە، بەتایبەتیش زۆربەی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی هەرێمدا بوون و نرخی نەوتیش رۆژ لە دوای رۆژ لە بەرزبوونەوەدابوو، هاوکات یەکێتیش بە هۆی ململانێی باڵەکانی، بەپێچەوانەی پارتییەوە کاتژمێر لە دوای کاتژمێر لاوازتر دەبوو. لە لایەک دکتۆر نەجمەدین، پارێزگاری کەرکووک و ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، ئەوەندەی لە پارتی نزیک بوو، هێندە یەکێتی نەمابوو، ئەمەش بە لای ئەو گرووپەی یەکێتی كە تۆمەتبارن بە ئۆكتۆبەر، نزیكایەتی دكتۆر نەجمەدین لە پارتی، رێك بە رادەستکردنی کەرکووک بە پارتی دەگەیاند! کەرکووکیش بۆ یەکێتی زۆر گرنگ بوو، بەتایبەتی لە دوای دروستبوونی گۆڕان، یەكێتی یەك پارێزگاری شارەكانی كوردستانی لە دەست نەمابوو، هاوکات چەند سەرکردەیەکی دیکەی یەکێتیش تێڕوانینیان لەگەڵ سیاسەتی پارتی یەک شت بوو، واتە زۆربەی جارەكان وەک هەر سەرکردەیەکی دیکەی پارتی لێدوانیان دەدا و هەڵوێستییان رادەگەیاند بەتایبەتی لە پرسی ریفراندۆمدا. ئەمەش هەم ئەو گرووپەی ناو یەکێتی و هەمیش عێراقی بێتاقەت کرد بەوەی پارتی بەخێرایی بەهێز دەبوو، بۆیە بیریان لە لاوازکردنی کردەوە بۆ ئەوەی سنووری بۆ دابنێن، هەموو ئەوانەش لە کاتێکدابوون کە پارتی هیچ ئومێدێکی بە بەغدا نەمابوو، بۆیە ریفراندۆمی وەک میکانیزمێک بۆ رزگاربوون لە عێراقی كێشەدار و خوێناویی خستە باری جێبەجێکردن و ئەمەش بووە بیانووێک تا ئەو گرووپەی ناو یەکێتی بە پاڵپشتیی بەغدا پارتی سەرەتا لە کەرکووک و دواتر هەرێمی کوردستانیش لاواز بکەن. یەکێک لە کێشەکانی پارتیش ئەوە بوو، کەمتر بیری لە ئەگەری خیانەت دەکردەوە، کۆی پرۆسەکەی کوردییانە وەسف دەکرد، كەچی لەژێرەوە شتی دیكە روویان دەدا، بۆیە دەكرێ بڵێین جۆرێك بێئاگایی لە ئۆكتۆبەر هەبووە! هاوکات پشتی بە هەندێ سەرکردەی یەکێتیش بەستبوو کە خاوەنی بڕیار نەبوون لە ناو یەكێتیدا. ریفراندۆم کرا، پارتیش وەک هێزی خاوەن بڕیار و جێبەجێكەری پڕۆژەی ریفراندۆم، قورسایی زیاتری پەیدا کرد، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی گرووپەکەی ناو یەکێتی و بەغدا زیاتر لە پێگەی سیاسی و سەربازی و ئابووری هەولێر بترسن، هەم نەوتی زۆر و هەمیش نرخ بەرز دەبۆوە، هاوکات لە رووی سیاسییەوە توانی ریفراندۆم بکات و شەقامی کوردیش لە خۆی کۆبکاتەوە، ئیدی ئەوانە بوونە ترسی جیدیتر و دواتر ئەو گرووپە کوردییە بە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا رێیاندا حەشد و سوپا بێنە ناو کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان، ئامانجی عێراق و ئەو گرووپە کوردییەش روون بوو، گرووپە كوردییەكە دەیانویست دوای دەرکردنی پارتی لە کەرکووک بە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا پۆستی پارێزگار بدرێتە کەسێکی سەر بە گرووپەکەی خۆیان، بۆیە دوای ئۆکتۆبەر زۆر هەوڵیاندا ئەو پۆستە پڕ بکەنەوە، بەڵام بەغدا چونكی فێڵی لێكردبوون بەوەی خودی رووداوی ئۆكتۆبەر لە ئەنجامی سادەیی ئەو گرووپە روویدابوو، نەک هەر گوێی بۆ نەگرتن، بەڵکو قەشمەریشی پێکردن، لە بری دەسەڵاتدارێتییان لە کەرکووک، هەر بارەگەیەی چوار کڵاشینکۆفی بۆ دانان، ئەمەش وەک سووکایەتی، هاوکات لە پێشچاوی ئەو گرووپە کوردییە کە شارەکەیان دایە بەغدا، زۆرترین سووکایەتی بە هاووڵاتییانی کورد کرا و کەسیش بەرگری لێ نەکردن، بەپێچەوانەوە بۆ شاردنەوەی شکستەکە، گرووپە كوردییەكە بانگەشەی ئارامییان لە کەرکووک دەکرد، کەچی رۆژانە خەڵک دەکوژران و ئاوارە دەبوون و پرۆسەی بەعەرەبکردن و بەشیعەکردنیش برەوی هەبوو کە تا ئێستاش بەردەوامە و قۆناغی مەترسیداریشی بڕیوە. ئەو گرووپە کوردییە چاویان لەوە بوو دکتۆر نەجمەدین بە کەسێکی نزیک لە خۆیان بگۆڕن و دەستیشبگرن بەسەر كۆی نەوت و یەکە ئیدارییەکانی شارەکە و پارتیش لەوێ بە یەكجاری دەربکەن، بەڵام ئێستا پێچەوانە بووەتەوە، نەک هەر پارێزگاریان لە دەستدا، تەنانەت هەرچی بەڕێوەبەری کوردیش هەبوون کە سەر بە یەکێتی بوون، هەموویان دەرکران و خودی گرووپە کوردییەکەش ناچارن رێگە بدەن نەوتی شارەکە بۆ ئێران ببرێت و ناشتوانن هیچ هەڵوێستێک بنوێنن، چونکە ئەوەی ئەوان بەرنامەیان بۆی دانا بوو رێک پێچەوانەکەی کەوتەوە، واتە لەگەڵ دەرکردنی پارتی، خۆشیان بوون بە بووکەلەی دەستی حەشد و راکان جبوورییەكان. راستە پارتییان دەركرد، بەڵام ئەوە هیچ سوودی بۆ ئەوان نەبوو، ئەسڵەن شارەكەیان لە دەست خۆیان دەركرد، چونكە فێلیان لێكرا. ئێستاش لەو راستییە گەیشتوون، تەنیا نەجمەدین کەریمیان بە راکان جبووری گۆڕیوەتەوە، لە جێی پارتیش، حەشدی شەعبی هاتووەتە كەركووك، ئەگەر پارتی بە کوردی دیالۆگی لەگەڵ دەکردن و مانگانەش لە پترۆدۆلار پارەی بۆ دەناردن، ئێستا حەشد بە عەرەبی قسەیان لەگەڵ دەکات و پترۆدۆلارەکەش فت، چونکە شارەکە لە سەرەمەرگدایە و پێویستی بە خزمەتكردن نییە! واتە لە بری خزمەتکردن، حەشد کوڕە کوردە کەرکووکییەکان دەستگیر دەکات، جاران کاتێک ئەو گرووپە دەچوونە کەرکووک، خودی دکتۆر نەجمەددین پێشوازی لێدەکردن و پاسەوانی دەکردن، ئێستا لە بازگەکان دەبێ مۆڵەتی چوونە کەرکووک لە حەشدێکی کەربەلایی وەربگرن و لە جیاتی ریزی ئۆتۆمبێلیش بە دوو سەیارەی حەشد دەچنە کەرکووک، ئەویش بۆ رێكلامكردن بۆ حەشد! بۆ نموونە كەركووك كێشەی نییە و پێویستە پارتی بگەرێتەوە و وەرن با دانیشین بۆ چارەسەركردنی كێشەكە و پۆستی پارێزگاریش پڕبكەینەوە، ئا ئەم قسانە و هەندێ چیرۆكی دیكەش! کەوایە دەبێ بپرسین ئەرێ ئەمە بوو بەرهەمی ئۆکتۆبەر؟ دەبێ بپرسین ئەرێ دژایەتی پارتی ئەوەی دەهێنا تا بەمجۆرە خۆتان لاواز بکەن؟ ئەرێ رێککەوتن لەگەڵ پارتی و ڕێزگرتن لە دکتۆر نەجمەددین، باشتر نەبوو لەوەی حەشدێک و راکانێک دەسەڵاتدارتان بێت؟ خۆزگە كە ئۆكتۆبەرتان كرد، هەر خۆتان لەو شارە دەسەڵاتداربوونایە، قیڕوسیا با هەر پارتی لەوێ نەبووایە، ئێ ئێمە كوردین و دەكرا دوای چەند ساڵێكی دیكە نێوانی پارتی و یەكێتی باشبووایەوە و ئاڵای زەردیش لە كەركووك هەڵدرایەوە، بەڵام خۆ شارەكە هەر لای كورد دەبوو. بەداخەوە لە رقی پارتی و لە ترسی سەركەوتنی ریفراندۆم هەرگیز پێویستی بەوە نەدەكرد گرووپێكی كوردی شارێكی خوێناوی و پڕسامانی سرووشتی بداتە حەشدێكی كەربەلایی و بەغدایی، ئیدی ئەوە قەدەری كوردە، كەی بیەوێت خۆی راست بكاتەوە و مێژوو دروست بكات، رێك هەر خۆی فەشەل بە خۆی دەهێنێت، ئاخر ئەگەر كاتی خۆی شێخ مەحموود یان قازی محەممەد دەوڵەتیان دروست بكردایە، ئێستا هەر بۆ كورد خۆی دەبوو، كەس نەیدەگوت مادام شێخ دروستی كردووە، هی من نییە، دەی ئاسایی بوو، با مەهاباد پایتەخت بووایە و هەولێر و سلێمانی قەزا بوونایە، بەڵام خۆ كورد دەوڵەتی دەبوو، ئاخر ئەو هەستە دووبەرەكییەی ناو كورد نایەوێت كورد بە شت بێت، بۆیە منداڵانە هەڵسوكەوت دەكات، ئەگەر ریفراندۆم سەركەوتووبایە، خۆ پارتی هەر چەند ساڵێك یادی دەكردەوە، ئەوكات بەهێواشی دەبووە مێژووی میللەتێك و كوردیش وەك هەر نەتەوەیەكی دیكە دەبووە خاوەن دەوڵەت! راستە لە رقی پارتی و لە ترسی سەركەوتنی ریفراندۆم، وێنەكانی بارزانی لە لایەن حەشدەوە هێنرانە خوارەوە و سووكایەتی بە رەمزەكانی پارتی كرا، بەڵام دواتر هەرچی وێنە و پەیكەری تاڵەبانیش هەبوون، دڕێندران و شكێندران، چونكە ئەوەی فێڵی لەو گرووپە كرد، كورد نەبوون، بۆیە زۆریش جێی گلەیی نین ئەگەر سووكایەتی بە كورد بكەن، بەوپییەی لە بنەڕەتدا ئەوان نەیاری تۆن، بەڵام ئەو كاتە خەمەكە گەورەترە كاتێك كوردێك فێڵی لێكراوە و بەشداربووە لەو سووكایەتییە! دەبێ بپرسین، ئەرێ ئەوە شوورەیی نەبوو بۆ ئەو گرووپە كوردییە كاتێك پەیكەری تاڵەبانی بە ئاسمانەوە لە دەمی ئامێری بەرزكرەوە كۆڵان و شەقامی پێدەكرا، دواتر وێنەكانیشی دڕێندران؟ دەی پێویستە ئەو رووداوە ببێتە پەند بۆ هەر حیزبێكی كوردی كە سیاسەتی هەرزەكارانە ئەوە ئەنجامەكەیەتی!
 
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە