له هه‌ڵیژاردنی په‌رله‌مانی وڵاتی میسر له 28 تشرینی دووه‌می ساڵی 2010 ، حزبه‌كه‌ی حوسنی موبارك له كۆی 518 كورسی نزیكی 473 كورسی هێنا كه ده‌كاته رێژه‌ی نزیكه‌ی 91 له سه‌دا، به‌ڵام هه‌ر ئه‌م حزبه‌و هه‌ر ئه‌م سه‌رۆكه دوای3 مانگ له به‌رواری ئه‌و هه‌ڵبژاردنه هه‌م حزبه‌كه هه‌لوه‌شاوه‌و هه‌م سه‌رۆكه‌كه‌شی لادرا له‌سه‌ر حكوم له به‌هاری عه‌ره‌بی له 25 كانونی دووه‌می ساڵی 2011.
ئه‌مه چ لۆژیكێكه كه حزبێك سه‌دا 91 ده‌نگده‌ری هێنا بێت ،به‌ڵام هه‌ر ئه‌م حزبه به‌ر توره‌یی و له‌عه‌نی جه‌ماوه‌ر بكه‌وێت. ئایا خه‌له‌له گه‌وره‌كه له كوێیه؟ چ وا ده‌كات له‌م ناوچه‌یه دیكتاتۆره‌كان له هه‌ڵبژاردن نه‌ترسن و پێش هه‌مووان ئاماده‌ی ده‌ربڕن بۆ هه‌ڵبژاردن و گه‌رانه‌وه بۆ ده‌نگی خه‌ڵك! ئایا دیموكراسی ته‌نها ئه‌و كۆمه‌ڵه ئامرازانه‌ن ( كاندید دیاری كردن ، بانگه‌شه، سندوقی ده‌نگ دان ،..هتد )كه دكیتاتۆره‌كان خۆیانی پێ جوان ده‌كه‌ن؟.
ماوه‌یه‌كی زۆره له‌م ناوچه‌یه باشترین رێگا بۆ كوشتنی دیموكراسی راسته‌قینه بریتیه له دیموكراسی درۆزن. ئه‌مرۆش پارتی و یه‌كیه‌تی هه‌مان دۆخی حوسنی موباركیان هه‌یه،پێش هه‌موو حزه‌كانی تر ئاماده‌ی ده‌رئه‌بڕن بۆ هه‌ڵبژاردن و زۆر بێ باكانه هه‌ر له ئێستاوه پروپاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه په‌رله‌مانی داهاتوو زۆرینه‌ی ره‌ها پێكدێنن ( به تایبه‌تی پارتی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م نه‌غه‌مه‌یه ئیش ئه‌كات )، له كاتێكدا ئه‌م دوو حزبه به هه‌موو پێوه‌رێكی ئاسمانی و ئه‌رزی ده‌بوایه روویان نه‌هاته‌یه باسی سه‌رده‌می حكومرانیان بكه‌ن، كه پڕ له كاری نایاسایی و شكست و گه‌نده‌ڵی، هه‌ر له برینی مووچه‌ی قه‌رمانبه‌ران،دۆسه‌ی تاریكی نه‌وت ،په‌یوه‌ندی ئاشكرای بێ رێز به‌رامبه‌ر ولاتانی دراوسێ، تاكو له ده‌ست دانی به‌شێكی زۆری خاكی كورد له دوای ریفراندۆمه‌وه..هتد. له ئه‌زموونی میسر ئه‌وه فێر بووین ره‌نگه بتوانرێت هه‌موو كورسیه‌كانی په‌رله‌مان به ته‌زویر و گزی و فێڵ ببیته‌وه،به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و بردنه‌وه‌یه گره‌نتی ماونه‌وه‌ت ناكات له ده‌سه‌ڵات .مێژوو پڕیه‌تی له رووداوی ناكاو چاوه‌رواننه‌كراو.
کامەران وریا قانع
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی