حزب ئاوێنەی حوکمەتە

16/09/2018

دەلیل جەمال

لەمێژوی حومڕانی ۲۷ساڵ بۆچی هێشتا نەبووەتە جێی متمانەی خەڵک؟ هەڵبەت ئەم مێژووە دابەشی چەند قۆناغێکە، بەشەڕی ناوخۆو ململانێ تا ئازادی عێراق و یەککگرتنەوەی هەردوو ئیدارە سەوزو زەردەکە، دەکرێت قسەلەسەر دوای یەکگرتنەوەی ئیدارەکان بکەین،

حزب هەمیشە حوکمەتەکان پێکدەهێنێت ، واتە حوکمەت ڕەنگدانەوەی تێزو ئاکاری حزبە، کاتێک حزب لەئاست خواست یان داوای هاوڵاتی نەبێت بێگومان حوکەتەکەش لەئاست چاوەڕوانی خواستی خەڵک نابێت.

بۆحوکمەتێکی تەکنۆکرات ...
حوکمەتی تەکنۆکرات لە ئەنجامی حزبی مەدەنی و حزبی کراوە بەڕووی جیهانی نوێ و چەمکە نوێکانی حوکمڕانی دێتە گۆڕێ، بۆکورد قورسە چونکە هێشتا ئەوحزبانەی لەدەسەڵەتن، یان ئەگەری چونەوە دەسەڵاتیان هەیە، نەیانتوانیوە، لەخیتابی شمولی و گرێی شۆڕشگێڕی و مێژووی ڕابردوو ڕزگاریان نەبووە،  بەگشتی حزبی کوردی عوقدەی ڕابردوو، زاڵەو نەیتوانیوە ئازاد بێت 

سیستەمی دیموکراس و ڕەشید..
سیستم کاتێک دەبێتە سیستم دەبێت کە حزب باوەڕی بە هێزی گۆڕانکاری و داواو خواستی چاکەی گشتی هەبێت، بەجۆرێک دیموکراسی ببێتە بنەما لەحزبدا، خۆگەر حزب نەتوانێت، بێگومان لەحوکمەتیشدا ناتوانێت

دەسەتاودەستی دەسەڵات...
بەهەمان شێوە گەرسەیربکەی حزبی کوردی گرفتی ناوخۆی هەیە لە گۆڕانکاری جەوهەری و ڕواڵەتی لەخۆیدا، قودرەتی دەسەتاودەستی نییە لەخۆیدا، ئەمگرفتە کۆپی دەکرێتەوە 
چونکە ڕۆحی حوکمەت لەڕۆحی حزبەوە دێت،
کەواتە دەبێت حزب لەسەر دیفاکتۆی ئەمڕۆ دروست ببێت، تا ئەم جۆرە لەحزب ببێتە دەسەڵات ، پێموانییە حوکمەت ببێتە حوکمەتی هاوڵاتی، تا لەحزبدا مرۆڤ سەنتەر نەبێت و حزب ئامرازو میکانزم، حوکمەت نابێتە حومەتی سیستم و دامەزراوەی خزمەت گوزار،

کەوابوو، پێداچوونەوە بە حوکمەت و دەسەڵاتی ئیداری، پێویستی بە پێداچونەوەی حزب و ڕوئیاو سیاسەتی حزبە، هەرکات حزبی تەکنۆکرات باڵادەست بوو بێگومان ئاسانتر دەتوانرێت حوکمەتێکی تەکنۆکرات پێشکەش بکرێت یان بێتە گۆڕێ

حزبی شمولی یان شۆڕشگێڕی هتد.. ناتوانێت حوکمەتێک پێکبهێنێت لەسەر بنەما دیموکراسی و نوێکانی سەردەم .باشترین بژاردە گۆڕانکاری حزبە، لە دیدو ڕوئیاو بنەما دیموکراسییەکانە لەناوخۆیدا، کرانەوە بەڕووی ئایندەو کڵۆمدانی هەندێک چەمک و تێڕوانین کەحزب دەخاتە گۆشەی پاوانخوازی ، یان گۆشەی مانەوە لەچوارچێوەی شەرعییەتی  ڕابردوو.

 

بۆ ئایندە پێویستە ئێستا بکەیتە بنەما نەک ڕابردو ئێستاش حوکمەتی هاوڵاتی دەوێت سیستمی دیموکراس و دامەزراوی دەوێت
هەربۆیە تاحزب نەگۆڕێ و نەبنە حزبی تەکنۆکرات و حزبی چۆنایەتی قورسە حوکمەتی تەکنۆکرات، قورسە حوکمەتی هاوڵاتی....


حزب ئاوێنەی حوکمەتە دەلیل جمال لەمێژوی حومڕانی ۲۷ساڵ بۆچی هێشتا نەبووەتە جێی متمانەی خەڵک؟ هەڵبەت ئەم مێژووە دابەشی چەند قۆناغێکە، بەشەڕی ناوخۆو ململانێ تا ئازادی عێراق و یەککگرتنەوەی هەردوو ئیدارە سەوزو زەردەکە، دەکرێت قسەلەسەر دوای یەکگرتنەوەی ئیدارەکان بکەین، حزب هەمیشە حوکمەتەکان پێکدەهێنێت ، واتە حوکمەت ڕەنگدانەوەی تێزو ئاکاری حزبە، کاتێک حزب لەئاست خواست یان داوای هاوڵاتی نەبێت بێگومان حوکەتەکەش لەئاست چاوەڕوانی خواستی خەڵک نابێت. بۆحوکمەتێکی تەکنۆکرات ... حوکمەتی تەکنۆکرات لە ئەنجامی حزبی مەدەنی و حزبی کراوە بەڕووی جیهانی نوێ و چەمکە نوێکانی حوکمڕانی دێتە گۆڕێ، بۆکورد قورسە چونکە هێشتا ئەوحزبانەی لەدەسەڵەتن، یان ئەگەری چونەوە دەسەڵاتیان هەیە، نەیانتوانیوە، لەخیتابی شمولی و گرێی شۆڕشگێڕی و مێژووی ڕابردوو ڕزگاریان نەبووە، بەگشتی حزبی کوردی عوقدەی ڕابردوو، زاڵەو نەیتوانیوە ئازاد بێت سیستەمی دیموکراس و ڕەشید.. سیستم کاتێک دەبێتە سیستم دەبێت کە حزب باوەڕی بە هێزی گۆڕانکاری و داواو خواستی چاکەی گشتی هەبێت، بەجۆرێک دیموکراسی ببێتە بنەما لەحزبدا، خۆگەر حزب نەتوانێت، بێگومان لەحوکمەتیشدا ناتوانێت دەسەتاودەستی دەسەڵات... بەهەمان شێوە گەرسەیربکەی حزبی کوردی گرفتی ناوخۆی هەیە لە گۆڕانکاری جەوهەری و ڕواڵەتی لەخۆیدا، قودرەتی دەسەتاودەستی نییە لەخۆیدا، ئەمگرفتە کۆپی دەکرێتەوە چونکە ڕۆحی حوکمەت لەڕۆحی حزبەوە دێت، کەواتە دەبێت حزب لەسەر دیفاکتۆی ئەمڕۆ دروست ببێت، تا ئەم جۆرە لەحزب ببێتە دەسەڵات ، پێموانییە حوکمەت ببێتە حوکمەتی هاوڵاتی، تا لەحزبدا مرۆڤ سەنتەر نەبێت و حزب ئامرازو میکانزم، حوکمەت نابێتە حومەتی سیستم و دامەزراوەی خزمەت گوزار، کەوابوو، پێداچوونەوە بە حوکمەت و دەسەڵاتی ئیداری، پێویستی بە پێداچونەوەی حزب و ڕوئیاو سیاسەتی حزبە، هەرکات حزبی تەکنۆکرات باڵادەست بوو بێگومان ئاسانتر دەتوانرێت حوکمەتێکی تەکنۆکرات پێشکەش بکرێت یان بێتە گۆڕێ حزبی شمولی یان شۆڕشگێڕی هتد.. ناتوانێت حوکمەتێک پێکبهێنێت لەسەر بنەما دیموکراسی و نوێکانی سەردەم .باشترین بژاردە گۆڕانکاری حزبە، لە دیدو ڕوئیاو بنەما دیموکراسییەکانە لەناوخۆیدا، کرانەوە بەڕووی ئایندەو کڵۆمدانی هەندێک چەمک و تێڕوانین کەحزب دەخاتە گۆشەی پاوانخوازی ، یان گۆشەی مانەوە لەچوارچێوەی شەرعییەتی ڕابردوو بۆ ئایندە پێویستە ئێستا بکەیتە بنەما نەک ڕابردو ئێستاش حوکمەتی هاوڵاتی دەوێت سیستمی دیموکراس و دامەزراوی دەوێت هەربۆیە تاحزب نەگۆڕێ و نەبنە حزبی تەکنۆکرات و حزبی چۆنایەتی قورسە حوکمەتی تەکنۆکرات، قورسە حوکمەتی هاوڵاتی....

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی