هاوپەیمانی‌و پاشخان ئیسلامییەكانی ناوی

17/09/2018

ئەبوبەكر كاروانی

دامەزراندنی هاوپەیمانی لە پێناو دیموكراسی و دادپەروەری، ئومێد بە دواڕۆژی بزوتنەوەی ریفۆروخوازیی كوردستانی، لای كۆمەڵی كادر و خەڵكی پاشخان جیاواز بوژاندەوە. كە سروشتی ململانێكانی رابردوو شەكەت و ڕاڕای كردبوون. لەڕاستیشدا هاوپەیمانی لەڕووی فكری یەوە كە جەختی لە نائایدۆلۆژیبوون و دەوڵەتی مەدەنی و كاری هاوبەشی دیدگا جیاوازەكان لە چوارچێوەی پرۆژەیەكی سیاسی ریفۆرمخوازی هاوبەشدا دەكردەوە ، ئەو شتەبوو كە هەندی كەس و ناوەند و نوخبەی كۆمەڵگە بیریان لێدەكردەوە و چاوەڕوانی بوون. بەشێ لە پاشخان ئیسلامیەكانیش كە هەندێكیان پێشتر لە حیزبەكان هاتبوونە دەرەوە و هەندێكی تریشیان دوای راگەیاندنی هاوپەیمانی پێوەی پەیوەست بوون، رەنگدانەوەی ئەو پێناسەی سەرەوە بوو.

بەڵام لەگەل دەستپێكردنی گەرم و گوڕی سەرەتاكان ، ساختەكار یە‌ گەورەكەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق، ئیستێكی بەم هێزە كرد و تاڕادەیەكی بەرچاویش ( هەروەك بەشی لە هێزەكانی تریش) تاساندی .

بەڵام ئەوەی پرسیاری جددی خستە سەر چارەنووس و ئایندەی ئەم قەوارە سیاسیە ، بڵاوبوونەوەی هەواڵی گفتوگۆی سەرۆكی هاوپەیمانی بوو ،لەگەڵ بەشێ لە یەكێتی و بڕیاری بایكۆتكردنی هەڵبژاردنەكان و داخستنی كەناڵی خەندان بوون، كە هەموو ئەوانەش پێشمەرجی یەكێتی و ڕەنگە هەندێ هێزی ناوچەیی تریش بێت، بۆ ئەوەی كاك دكتۆر بەرهەم ببێتە بەربژێری پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق. كە پێشتر بەرێزیان لە زیاد لە جارێ جەختی لەوە كردبۆوە كە پۆست و پلە و پایە بەلای ئەوانەوە گرنگ نیە. بەڵكو ئەوەی بەلای ئەوانەوە مەبەستە كاركردنە بۆ چاكسازی و گۆڕینی فۆرمی حوكمڕانی و بەدیهێنانی حوكمڕانیی باشە .

هەرچۆنێ بێت ئێمە لەم كورتە نوسینەدا دادوەری دەربارەی ئەم هەنگاوەو (ادا‌و)ی سەرۆكی هاوپەیمانی ناكەین . بەڵكو دەخوازین قسەیەك لەسەر یەكێ لە پێكهاتەكانی هاوپەیمانی بكەین ، كە ئەویش پاشخان ئیسلامیەكانی ناویەتی.

ئەوەی دەشمانەویت لێرەدا سەبارەت بەم خوشك و برایانه ‌سەرنجی بۆ ڕابكێشین، تیڕوانینی هێزو لایەنە ئیسلامیەكان بنكەی حیزبی وجەماوەرەكەیانە‌بۆئێستای هاوپەیمانی و چۆنیەتی داوەریكردن ومامەڵە كردنە لەگەڵ ئەوخوشك وبرایانەیان كەساڵأ نێكی زۆر خەم وڕێبازی هاوبەش كۆیكردونەتەوە كە لەم خاڵانەی خوارەوەدا سەرنجەكانمان كورت دەكەینەوە :
1. دەربڕینی ڕاو بۆچوون دەربارەیان بەوپەڕی رێز و حورمەتەوە ، خۆدوورگرتن لە هەر پلار و كۆمێنت و رەفتار و دەستەواژەیەك ، بۆنی ناوزڕاندن، پێخۆشبوون، قەدر نەگرتن و هەستبرینداركردنی تێدا بێت .

2. پێشوازی گەرم و گوڕ و برایانە و پڕ ڕێز لەگەڵ ئەوانەی لەوبەڕێزانە خوازیاری ئەوەن بگەڕێنەوە ناو چوارچێوە حیزبی و ڕێكخراوەكانی خۆیان.
 
3. كردنەوەی دەرگای گفتوگۆ لەگەلیاندا بە ئەندازەی ئامادەگی ئەوان، بەتایبەتیش لەلایەن بەرپرسانی لایەنە ئیسلامیەكان، سەبارەت بە كۆی دۆخەكە و باری سەرنجی ئەوان دەربارەی ریفۆرم و كاری سیاسی و چۆنیەتی خۆڕێكخستنەوە .

4. سەیركردنی مامەڵەكردن لەگەڵیان وەك كەسانێ كە چوارچێوەیەكی دیاریكراوی سیاسیان هەڵبژاردووە بە مەبەستی بەهێزكردنی رەوتی ریفۆرمخواز و بەكارهێنانی بەشێ لە وزە و توانا ئیسلامیەكە لەنێو بازنەیەكی كراوەتری كاری سیاسی و زەمینەسازكردن بۆ پێكهێنانی رەوتێكی ریفۆرمخوازی نیشتمانی گەورەتر لەدواڕۆژدا، بەبەشداری گەورە و ئارەزوومەندانەی ئیسلامیەكان و هەموو ئەو خەڵكە بەپەرۆشەی چاویان لەدواڕۆژێكی رووناكتر بۆ وڵاتەكەیان بریوە.

5. ئەم خوشك و برایانە خۆیان و بەشی لە بێ لایەنەكان درێژە بە هاوپەیمانی بدەن ، لێی بێنە دەرەوە و حیزبێكی نوی دروست بكەن ، لە چوارچێوەی كۆمەڵگەی مەدەنیدا خۆیان رێكخەنەوە، یاخود لەگەل ئیسلامیەكان تەوژمێكی نوێی نیشتمانی دیموكراتی و ریفۆرمخواز بە هەناسەیەكی ئیسلامیەوە پێك بێنن، كە دەبێتە باشترین وەڵام بۆ ئەركەكانی ئەم قۆناغە و داهاتوو، لە هەموو حاڵەتێكدا تا ئەو كاتەی بە سەرەتاكانی ریفۆرمخوازی و بەهاكانیەوە پابەند بن. بەبەشێ لە وزە و تواناكانی ئەو تەوژمە دادەنرێن و پێویستە لەخەمیاندا بین.

6. پێم وایە ئەركی خودی ئەو بەریزانەیە كە ئەوەی روویدا بە ئەزموونیكی سەرەڕێی خۆیان بزانن و بڕیاری هەڵەیان پێنەدا و نە یانخاتە هەڵوێستی كاردانەوە و ، بەربەست لەنێو خۆیان و دەوروبەریان دروست نەكەن . هەندی لێدوانی كەم لێپرسراوانەی ئێرەو ئەوێش گرژ و نائومێدیان نەكا ت.

7. ئەوان و ئێمەش لە چەند ساڵی رابردوودا بڕوامان وابوو گۆڕانكاری بە قەوارەی وەك هاوپەیمانی و قەوارەكانی تری هاوشێوەی ناكرێت، سەیری هەمو ئەم هەوڵانەمان وادەكرد كە دەبێتە بەشێك لە پرۆژەەیەكی سیاسی ریفۆرمخوازی نیشتمانی گەورەی وا توانای گۆڕانكاری و بەشداریەكی راستەقینە و كاریگەری لە ژیانی سیاسیدا هەبێت. ئەو ئەركەش تاكو ئیستاش وەكو خۆیەتی . ئیسلامیەكانیش لەبەردەم قۆناغێكدان داوای دووبارە خۆپێناسە كردنەوەو خۆریكخستنەوەیان لێدەكات، لەو پانتاییە كراوەشدا هەموومان دەگەینەوە بەیەك و پێكەوە بیرلە ئایندەی وڵاتەكەمان و تەوژمی ریفۆرمخواز و ئێستای ئیسلامیەكان دەكەینەوە و خواحەزكات بڕیار دەدەین .

هاوپەیمانی و پاشخان ئیسلامیەكانی ناوی

2. پێشوازی گەرم و گوڕ و برایانە و پڕ ڕێز لەگەڵ ئەوانەی لەوبەڕێزانە خوازیاری ئەوەن بگەڕێنەوە ناو چوارچێوە حیزبی و ڕێكخراوەكانی خۆیان 

ئەبوبەكر عەلی

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی