له دوای كه‌وتنی سه‌دام، له‌لایه‌ك به‌هۆی ئامۆژگاری ئه‌مریكییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌مێك دابڕێژن جۆرێك له هاوبه‌شی پێكهاته عیراقییه‌كان تیایدا ره‌نگ بداته‌وه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه پێشتر له‌سه‌رده‌می سه‌دام هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌ده‌ستی سه‌رۆك كۆماردا بوو، ئه‌و تێڕوانینه زاڵ بوو كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك كۆمار كه‌مبكرێته‌وه و جۆرێك له هاوسه‌نگی له نێوان هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه (سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران) دروست بكرێت. به‌ڵام ئه‌م پره‌نسیپه له واقیعدا پێچه‌وانه كرایه‌وه. ده‌سته و پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كرایه پۆستێكی نیمچه ته‌شریفاتی و زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان گواسترایه‌وه بۆ سه‌رۆك وه‌زیران.
ئه‌مه‌ش به‌شێكی به‌هۆی ئه‌وه‌وه بوو كه دوای ئه‌وه‌ی له نێوان یه‌كێتیی و پارتی جۆرێك له رێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتن دروست بوو به‌وه‌ی مام جه‌لال ببێته سه‌رۆك كۆمار و كاك مه‌سعود سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان. له‌نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوردا به‌هۆی لێكه‌وته‌ی كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌دیاریكراویش كێشه‌كانی ناو یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه‌وه، پۆسته‌كه به‌و ئاراسته‌یه برا كه زیاتر ده‌سه‌ڵاته‌كانی رووكه‌ش بن. هه‌روه‌ها شیعه‌كانیش خوازیاری ئه‌وه‌بوون رێگه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه كه بیانكات به ده‌سه‌ڵاتداری فعلی، بۆیه زوو ئه‌وه‌یان قۆسته‌وه و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان له ده‌ستوردا به‌و جۆره داڕشت كه له دوورمه‌ودایا زه‌مینه‌ی حوكمی شیعه زامن بكات.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی له ده‌ستوردا ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌و جۆره رێكخران، به‌ڵام له‌به‌ر دوو هۆكار ئه‌مه به راسته‌وخۆ له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع ده‌رنه‌كه‌وت. له‌لایه‌ك به‌هۆی ئاماده‌یی ئه‌مریكا له عیراق و له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌هۆی پێگه و تواناكانی مام جه‌لاله‌وه له‌و پۆسته، دیمه‌نه‌كه به‌جۆرێكی تر ره‌نگیدایه‌وه و هه‌ریه‌ك له پێكهاته‌كان ئه‌و هه‌سته‌یان لا دروست بوو بوو كه به‌شداری راسته‌قینه‌ن له ده‌سه‌ڵات و له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا هاوبه‌شن. ناهاوسه‌نگی ده‌سه‌ڵاته‌كان و زاڵبوونی هه‌ژموونی شیعه به‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسییه‌وه دوای ئه‌وه ده‌ركه‌وت و ره‌نگی دایه‌وه كه له كۆتاییه‌كانی 2011 ئه‌مریكا پابه‌ندی كشانه‌وه بوو له عیراق و كۆتایی ساڵی 2012 مام جه‌لال به‌هۆی نه‌خۆشكه‌وتنییه‌وه له پرۆسه‌ی سیاسی دابڕا. ئیتر عیراق بووه گۆڕه‌پانێكی كراوه بۆ ته‌راتێنی ئێران و بۆ زاڵبوونی هه‌ژموونی شیعه به‌سه‌ر جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا.
یه‌كێتیی رۆڵی له‌وه‌دا زۆربوو كه هاوكێشه‌كانی عیراق به‌و جۆره‌ی لێبێت پره‌نسیپی سازان و هاوبه‌شی فه‌رامۆش بكرێت و شیعه حوكمی تاكڕه‌وانه‌ی عیراق بكات. چونكه ئه‌وكاته‌ی مام جه‌لال نه‌خۆش كه‌وت، هێشتا زه‌مینه‌ی واقیعی، بۆ حوكمی تاكلایه‌نه‌ی شیعه نه‌ڕه‌خسا بوو، بگره به‌هۆی دابڕانی مام جه‌لاله‌وه ئه‌و زه‌مینه‌یه ره‌خسا كه پێكهاته‌كانی تر فه‌رامۆش بكرێن. ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی به زوویی كه‌سێكی گونجاوی بۆ شوێنی مام جه‌لال دیاریبكردایا، ره‌نگه تا ساڵانێكی زۆر دوورتر سیمای حوكمڕانی عیراق ره‌نگدانه‌وه‌ی هاوبه‌شی پێكهاته‌كانی پێوه دیار بووایا. ئه‌و دوو ساڵه به‌چۆڵی هێشتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار، خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به پرۆسه‌ی ته‌شه‌یوعی حوكمڕانی شیعه كرد.
به‌ڵام له ساڵی 2014 به‌هۆی په‌یدابوونی داعش و شكستی سه‌ربازیی و سیاسیی حوكمی شیعه‌وه، ده‌رفه‌تێكی تر دروست بوو كه كورد به‌هۆی پۆستی سه‌رۆك كۆماره‌وه، وێنای عیراق بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌ره‌تاكانی دوای كه‌وتنی سه‌دام. به‌ڵام كورد پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌یكرد. جارێكی تر ئاوی كرده ئاشی زاڵبوونی هه‌ژمونی شیعه‌وه و پێگه‌ی خۆیی و سونه‌شی به ئه‌ندازه‌یه‌ك لاوازكرد، كه ته‌نها وه‌ك رووپۆش و ماكیاجی پرۆسه‌ی سیاسی پێویستیان به به‌شدارییان بێت له حوكمڕانی عیراق. رۆڵ و پێگه‌ی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌ك نماینده‌ی كورد و سوونه له چوار ساڵی رابردوو شایه‌تی ئه‌و راستیه‌ن. هه‌روه‌ها رووداوه‌كانی خورماتوو كه‌ركوك، ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه شیعه تا چی ئاستێك كۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاتی كردووه.
ئێستا به‌هۆی ناته‌بایی ناو ماڵی شیعه خۆیانه‌وه، هه‌روه‌ها به‌هۆی قوڵبوونه‌وه‌ی ناكۆكی نێوان ئه‌مریكا و ئێران و ئه‌و پێشهاتانه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێن به‌هۆی لێكه‌وته‌كانی گه‌مارۆی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران، له ناوچه‌كه رووبده‌ن، جارێكی تر ده‌رفه‌ت بۆ كورد ره‌خساوه‌ته‌وه عیراق لێره‌دا رابگرێت. پرسیار ئه‌وه‌یه كورد چی ده‌كات، ئایا وه‌ك ئه‌و دوو ده‌رفه‌ته‌ی تری رابردوو به‌جۆرێك مامه‌ڵه ده‌كات ئاو بكاته ئاشی نه‌یاره‌كانیدا، یان ئه‌مجاره رێگه‌یه‌ك ده‌گرێته‌به‌ر كه كورد هه‌ست به‌وه بكات له به‌غدا بوونی هه‌یه؟
ساڵی 2012 له نه‌خۆشكه‌وتنی مام جه‌لال و ساڵی 2014 له دانانی سه‌رۆكێك له شوێنی مام جه‌لال، یه‌كێتیی شانسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو كاره‌كته‌ری وه‌ك دكتۆر به‌رهه‌م بۆ شوێنی مام جه‌لال دیاریبكات، كه نه‌یانكرد، زوڵمیان له كورد و له یه‌كێتیی و له دكتۆر به‌رهه‌میش كرد. بۆ ئێستاش له‌ناو هه‌موو ئه‌و ناوانه‌ی تر كه باس ده‌كرێن بۆ سه‌رۆك كۆمار، دكتۆر به‌رهه‌م له هه‌موویان گونجاوتر و شیاوتره بۆ ئه‌و پۆسته. به‌ڵام ئه‌و رێكارانه‌ی بۆ دیاریكردنی كاره‌كته‌ری پێویست ده‌گیرێنه‌به‌ر به‌جۆرێكه ئه‌و مافه ده‌كاته موڵكی حیزبه براوه‌كان و به ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن پڕده‌كرێته‌وه نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مایی شایسته‌یی و كه‌سی لێوه‌شاوه‌ی ناو كۆمه‌ڵگا. پارتی و یه‌كێتیی وه‌ك براوه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌و پۆسته پڕ ده‌كه‌نه‌وه. هه‌ر یه‌ك له‌م دو حیزبه‌ش ده‌یان ناویان هه‌یه كه ده‌توانن بۆ ئه‌و پۆسته كاندیدی بكه‌ن. هه‌رچه‌نده دكتۆر به‌رهه‌م له‌هه‌موو ئه‌و ناوانه‌ی تر بۆ ئه‌مڕۆی كورد، پێویستتره.
كه‌واتا ده‌بێ یه‌كێك له‌م دوو حیزبه ئاماده‌بێت به‌رهه‌م ساڵح بكات به كاندیدی خۆی. مه‌علومه پارتی ئه‌وه ناكات، یه‌كێتیش له كاتێكدا جێگری سكرتێری گشتی حیزبه‌كه‌ی بووه به پاساوی ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردن كاری بۆ یه‌كێتیی نه‌كردووه له دوو ده‌رفه‌ته‌كه‌ی تر رێگه‌یان پێی نه‌دا، ئه‌ی ئێستا كه ئه‌و له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتییه و سه‌نگه‌ری لێ‌گرتوون و له دوای هه‌ڵبژاردن زۆر ئازاریشی داوون، ئایا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یه‌كێتیی كاندیدی بكات؟ دیاره گرێی به‌ختی كورد كراوه‌ته‌وه‌و ئێستا قسه‌وباسێكی گه‌رم له‌ناوه‌نده‌كانی بڕیاری یه‌كێتیی و ته‌نانه‌ت له‌ناو ماڵباتی تاڵه‌بانیش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م بكرێته كاندیدی یه‌كێتیی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته. به‌تایبه‌تیش خه‌ریكه لێكگه‌یشتنی ئه‌وه له نێوان پارتی و یه‌كێتیی دروست ده‌بێت ئه‌و پۆسته به كاندیدی یه‌كێتیی بدرێت.
ئه‌وانه‌ی له‌ناو یه‌كێتیی ئه‌و مه‌یله‌یان هه‌یه به‌رهه‌م ساڵه‌ح بكرێته سه‌رۆك كۆمار، گرفتی ئه‌وه‌یان له پێشه چۆن ئه‌مه بكه‌ن له‌كاتێكدایه ئه‌و له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتییدایه؟ ده‌وترێت بۆ ئه‌مه نه‌یاره‌كانی مه‌رجی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌رهه‌م ساڵح بگه‌ڕێته‌وه ناو یه‌كێتیی و یه‌كێتیی ئاماده‌یه بیكات به كاندیدی خۆی. ئه‌گه‌ر له هه‌ردوو ده‌رفه‌ته‌كه‌ی پێشووتر یه‌كێتیی غه‌دریان له دكتۆر به‌رهه‌م كردبێ، ئه‌مجاره ئه‌و غه‌در له كورد و له یه‌كێتیی و له خۆشی ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئاماده نه‌بێت ببێته‌وه به‌یه‌كێتیی. قسه‌ی ئه‌وانه‌ش له‌سه‌ر دۆسته‌كانی زاڵ ده‌كات كه ده‌ڵێن ئه‌و ئاماده نه‌بێت یه‌كێتیی بێت، بۆچی یه‌كێتیی ئاماده‌بێت ئه‌و پۆسته‌ی بداتێ له‌كاتێكدا به‌هۆی به‌خشینی ئه‌و پۆسته‌وه ده‌بێت ده‌سبه‌رداری چه‌ند پۆستێكیش بێ بۆ پارتی.
عارف قوربانی
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی