یه‌كێك له گرفته مه‌زنه‌كانی ئێستای كایه‌ی فیكری(هزری) له‌م جوگرافیایه‌دا ناونان و ناوزه‌دكردنی ئه‌و دۆخه‌یه كه ئێستا تێیدا ده‌ژین. ئایا ئه‌وه‌ی له‌م دۆخه‌دا ده‌گوزه‌رێ چییه؟ كێشه‌یه؟ گرفته؟ قه‌یرانه؟ گێژاوه؟ چییه؟ له چیدا قه‌یرانه؟ له كوێدا گرفته؟ گێژاوبوون تا چ ئاستێك چووه؟ له‌مڕووه‌وه هێشتا بوێرییه‌ك، توانستێك و هه‌وڵدانێكی جددی بۆ ناونان و ناوزه‌دكردنی دۆخه‌كه نابینم، ناونان له دۆخێك بۆخۆی بۆته گرفتێكی كوشنده. هه‌ڵبه‌ته هیچ یه‌كێك له‌و ناونان و ناوزه‌دانه‌ی ده‌كرێن بێبه‌ری و بێ وه‌ی نین و گشتیان بارگاوین به‌و به‌ناویه‌كداچوونه‌ی له كایه‌ی فیكرییدا هه‌یه. بۆیه كاتێك دۆخه‌كه به یه‌كێك له‌و ده‌سته‌واژانه پێناسه ده‌كرێت، ئه‌وا بۆخۆی تێگه‌شتنێكت ده‌ستده‌كه‌وێت كه جیهانبینی پشت ئه‌و پێناسه‌یه چییه؟! هه‌ر په‌یوه‌ست به‌مه‌وه؛ پێناسه‌كردنی خودی ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ش بۆته گرفتێكی مه‌زن، بۆ نموونه؛ باس له قه‌یران ده‌كات كه‌چی مه‌به‌ست لێی له گێژاوه، باس له كێشه ده‌كات و مه‌به‌ستی لێی قه‌یرانه.
پێم وایه ئه‌مه بۆخۆی جۆرێك له هه‌ژاریی هزری و سه‌ره‌تاییبوونی بیركردنه‌وه ده‌خاته‌ڕوو. ره‌نگبێ هه‌ژارترین كایه له‌م جوگرافیایه‌دا كایه‌ی هزری بێت، كه بێ جوڵه و بێبه‌رهه‌مه. چونكه ململانێییه‌كی هزری جددی له‌نێوان هێڵه هزرییه جوداكان، بزووتنه‌وه هزرییه ناكۆكه‌كان نابینرێت، ته‌نانه‌ت لێره‌دا گومان له هه‌بوونی ناكۆكییه‌كی هزری قووڵ و جددی ده‌كه‌م. ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت ته‌نیا ململانێی ناوخۆیی نێوان هێڵه هزرییه‌كانی خودی هزری دۆگماتیزمه. ئه‌مه‌ش هیچی لێ شین نابێت ته‌نیا سه‌رله‌نوێ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی هزری دۆگماتیزمه له به‌رگ و شێوه‌ی جوداتردا، یان پینه‌وڕۆكردنی ئه‌و هزره دۆگماییه داڕزیوه‌یه، كه ئیدی به‌كه‌ڵكی خۆیشی نایه‌ت نه‌ك به كه‌ڵك ژیان و پێشكه‌وتن و گۆڕانكاریی. بۆ نموونه ململانێی خودی رێچكه و رێبازه ئایینی و ئایینزاییه‌كان له‌نێوان خۆیاندا، یان ململانێی ناسۆنالیزمی سه‌ره‌تایی كوردی (پرۆفاشیزمی كوردی) له‌گه‌ڵ خودی رێچكه و رێبازه ناسیۆنالیستی و فاشیستی و شۆڤێنیستییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا، یان ململانێی نێوان خودی ره‌وته چه‌پگه‌رییه‌كان له‌نێوان خۆیاندا.
له‌راستیدا؛ هه‌بوونی هه‌ژموونی ئه‌قڵییه‌تی نێرسالاری به‌سه‌ر كۆی كایه‌ی هزریدا، دۆگمابوونی كۆی كایه‌ی هزری له‌م جوگرافیا و ناوچه‌یه‌دا....هتد هه‌موو ئه‌مانه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه له دۆخی ئێستادا جوله‌یه‌كی هزری جددی و كاریگه‌ر نابینرێت كه توانستی گۆڕانكاری و پێشكه‌وتن نیشان بدات. مسۆگه‌ر به‌بێ ئه‌م جوڵه هزرییه‌ش وه‌گه‌ڕكه‌وتنی دینامیكی پێشكه‌وتن و وه‌رچه‌رخانی هزرییش دژواره.
به‌گشتی؛ ئێستای كایه‌ی هزری له‌نێو دۆخێكی گێژاو دایه. به‌ڵام جۆری گێژاوه‌كه له‌وه‌وه نه‌هاتووه ململانێ یان ناكۆكییه‌كی هزری قووڵ و دژوار له‌نێوان هزره جیاواز و ناكۆك به‌یه‌كه‌كان هه‌بێت، به‌ڵكو له‌وه‌دایه كه له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و جۆره ململانێ و ناكۆكییه هێشتا ده‌رنه‌كه‌وتووه، یان وردتر بڵێین زۆر لاوازه، ئه‌وه‌ی هه‌یه گێژاوی نه‌بوونی هزری ناكۆك و جیاواز و نوێیه، گێژاوی دۆگماتیزمه و خۆی ده‌خواته‌وه و خۆی ده‌سوێ و هه‌وڵده‌دات شێوه و سیمای دیكه له‌خۆوه بگرێت. بێگومان ئه‌گه‌ر گێژاوه‌كه له جۆری تیژبوونه‌وه و به لوتكه‌گه‌یشتنی ململانێ و ناكۆكی نێوان ره‌وته هزرییه جیاواز و ناكۆك به‌یه‌كه‌كان بووایه، یان به‌هۆی ده‌ر‌كه‌وتنی ره‌وتێكی هزری نوێی ناكۆك به دۆگماتیزم- به هه‌موو جۆر و شێوه‌كانییه‌وه- بووایه ئه‌وا له‌گه‌ڵ خۆیدا زه‌مینه‌ی پێشكه‌وتن و گۆڕانكاری و ته‌نانه‌ت شۆڕشێكی زیهنی – هزری له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنا. به‌ڵام وه‌ك ده‌ركی پێده‌كه‌ین به‌مجۆره نییه. بۆیه گێژاوه‌كه‌ی باشوور و ته‌نانه‌ت گێژاوه‌كه‌ی كۆی خۆرهه‌ڵاتی ناوینیش گێژاوێكی داڕمێنه‌ر و داڕوخێنه‌ره، نه‌ك گێژاوێكی بونیادنه‌ر و وه‌رچه‌رخێنه‌ر به ئاراسته‌ی شۆڕشی زیهنی و هزری.دیاره له‌نێو ئه‌و گێژاوه‌دا دنیایه‌ك قه‌یران و كێشه و گرفت هه‌ن و هه‌موویان خۆراك به‌یه‌كتر ده‌ده‌ن و یه‌كتر ده‌ژیێنن و یه‌كتریش قووڵتر ده‌كه‌نه‌وه.
حه‌سه‌ن جودی
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی