ئاڕاستەی چەواشەكاری هەرگیز ئامانج ناپێكێت

26/09/2018

رەشاد گەڵاڵی

ڕیفراندۆم مافێكی یاسایی و دەستووری گشت نەتەوەو گەلێكە كەخەبات دەكات لەپێناو دەسەبەركردنی مافەنەتەوەیی و نیشتمانی ودەستووریەكان بەپێی دەستووری عیراق و كۆمەڵەی گەلان لەیوئێن ، لەم نێوەندە نەتەوەی كورد یەك سەدە خوێنی بەخشی و خەبات و تێكۆشانی كردووەبەئاڕاستەی بەدەستهێنانی ئازادی ڕەهای نەتەوەو نیشتمان و ژیانێكی شایستەبۆگەلانی كوردستان بەگشت پێكهاتەكانیاوە ،

ڕیفراندۆم پڕۆژەیەكی نەتەوەیی و نیشتمانی گشت نەتەوەو گەلێكەو مافی ئەوەیان هەیەشانازی پێیەوە بكەن چونكە ناسنامەی نەتەوەیی بوون پەیوەستە بەخود نەوەك حزب و ڕێكخراوێكی سیاسی واتەهیچ كەس ولایەنێك مافی ئەوەی نیەو نابێ زاتی ئەوە بكات و لای وابێت ناسنامەی نەتەوەیی بوون لەگیرفانیەتی و وەك مزایەدە هەركاتێ بۆی بلوێت بەگەل و كەسانی تر بیفرۆشێتەوە ،

لەسەرەتای ڕاگەیاندنی خەباتی چەكداری لەهەرێمی كوردستاندا لەساڵانی ١٩٦١ و ١٩٧٦ كۆی حزب وڕێكخراوەسیاسیەكان دروشمەكانیان ڕوونن و كەسێك ناتوانێت تاك - ڕەوشەنبیر ئاڕاستەی چەواشەكاری بكات ، لە دیمانەیەكی مەلامستەفای ڕەحمەتی كە گرتەیەكی بینراو بیسراوە لەشۆڕشی ئەیلول ئاماژە بەوەدەكات خەبات بۆ سەربەخۆیی نەبووە تەنها بۆ ئۆتۆنۆمیەكی ڕاست ودروست بووە ، بەهەمان ئاڕاستەی پێشوو لەدوای تەواوبوونی ڕیفراندۆم گوێگرو بینەری پەیامەكەی مسعود بارزانی بووین لەكەناڵە بیسراوو بینراوەكان كەئاماژەی بەوەكرد پڕۆسەی ڕیفراندۆم بۆسەربەخۆیی و دیاری كردنی سنوری كوردستان نەبووە واتەبەدرێژایی مێژوو پارتی خەباتی نەكردووە بۆ سەربەخۆیی ، ئەرێ من دەپرسم ئەی پڕۆسەی ڕیفراندۆم بۆ چی بوو ؟

دوای ساڵێك تێپەڕبوون بەسەركارەساتی ڕیفراندۆم وساڵێكی پڕمزایەدەو لەدەست دانی سەدا پەنجای خاك ونەتەوە بەپێی ڕێكەوتنێكی پێشوەختەلەنێوان هەرێم و ناوەند وكۆڵێ لەمزایەدەی ئێستا لەپاشەكشەی پێشمەرگەو تەخوین كردنی یەكتر كەلەدوایدا دەركەوت پڕۆسەی ڕیفراندۆمێكی بێ ڕاوێژ بێ پشتگیری نێوخۆو هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و بێ سەروبەر كەنەی توانی ئامانج بپێكێت ، ئەوەی بینرا تەنها ڕكەولاساری و لەخۆبایی بوون شوێن گرەوەی بیروهۆش وسیاسەتێكی حەكیمانەی گرتووە لەكاتێكی هەستیارو چارەنوسسازدا بەپێی ئاشنا نەبوون بە سیاسەتی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی كۆی كارتە گرنگەكانی بەردەست كوردی بەهەدەردا ،

ئاماژەكانی پشتی پەردەڕاشكاوانترلەساڵی پێشوو پێمان دەڵێن ئەنجامدانی پڕۆسەی ڕیفراندۆم لەم كاتە هەستیارەو چارەنوسسازەدا تەنهاو تەنها بۆ لەباربردنی دەستكەوتەكانی نەتەوەكەمان و پاراستنی كورسیەكەی سەرۆكی هەرێم و بە دیهێنانی ویست و داواكاری ئۆردۆغان بووەو دیوی دووەمی ئاماژەكان یاری و نمایش گەلێكن پەیتا پەیتا لەخۆدەرخستن نزیك دەبێتەوەو ڕێزنەگرتن و بێ ئەرزشكردنی كۆی ئاگاداركردنەوەی دۆستان و ڕێزنەگرتنی بەدیلەكەی ئیران و امریكاو بریتانیا بوولەبەرامبەر ئەنجام نەدانی ڕیفراندۆم ،

دواین دیداری كەناڵی جەزیرە لەگەڵ مسعود بارزانی وكۆمەڵێ سەركردەی كورد و بەشێك لەسیاسی و ڕۆشەنبیرانی عەرەب زۆرشتی گرنگ وبایەخداری بۆ خوێنەرو ڕەوشەنبیران جوانتر لە پێشووتر دەرخستووە كەهەریەكە لە مسعود بارزانی ، هەڤاڵ ملابەختیار ، م صلاح الدین بەهائەدین دووكەسایەتی سیاسی و ڕەوشەنفكری عەرەب لەبەغدا كەبەژدارییان لەودیدارە كردوە سەرجەمیان تیشكیان خستۆتە سەرزۆربابەتی هەستیاری هەنووكەیی و شارەوەی ئەوسا لەسەر ڕیفراندۆم و ئاكام ودەرهاوێشتەكان و ئاماژەو وەڵامەكانی ئەم بەڕێزانە دەرخەری ئەو ڕاستیەی سەروون كە امریكا و ایران و هەموو اوروپا پشتگیرییان لەومافە یاسایی و دەستوورییەی نەتەوەی كورد نەكردووە سەركردەكانی كوردستان یاریزانێكی سەركەوتووی نێو ئەویاریگایە نەبوونە ،

پەیوەندیە تەلەفۆنیە هەڕەشە ئامێزەكەی تلەرسن وەزیری بەرگری امریكا بۆ مسعود بارزانی بەرلەئەنجامدانی ڕیفراندۆم بەچەند ڕۆژێك كەبەرێزیان لە دیدارەكە ئاماژەیان پێكردووە بە گەڕانەوەی كورد بۆ خەتی ٣٦ لەلایەك و سەردانی زاڵمای خلیل زاد گەورە دبلۆماتكارو دۆستی دێرینی كورد كەنوێنەری سەرۆكەكانی امریكای كردووە لەچەندین قۆناغ لەعیراق و افغانستان بۆلای عەبادی و بارزانی بەئاگا هێناوەی سەرۆكی ئەوسای هەرێم بووە بۆ كۆتاهێنان بەڕكەو لاساری ولەخۆبایی بوون لەسەنگی خۆی زیاترو جوڵەنەكردنی بە ئاڕاستەی دژایەتی كردنی بەرنامەی امریكا لەعیراق وناوجەكە كە لەلای امریكا ئەنجامدانی ڕیفراندۆم واتە دژایەتی كردنی ڕاستەوخۆی سیاسەت و بەرنامەی امریكا هەژماردەكرێت لەناوچەكە ،

ئیران ، عیراق ، امریكا هەرسێ لایەن و مەرجەعی باڵای شیعە لەولا
بوەستێت خوازیارو داواكارن باڵانسی هێز لەهەرێم یەكسان بكەنەوەو زۆنی سەوزی پێشوو ڕاستبكەنەوە بە بەهێز كردنەوەی ڕۆڵ و پێگەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەپڕۆسیسی دێمۆكراسی بۆئەوەی كۆتابهێنن بەحكومەتی یەكلایەنەی باوك و كوڕو برازا ، ئەوئاڕاستەیە لەدوورەوەهەستی پێ دەكرێت بەتایبەتی ایران ، امریكا ڕۆڵ و كاریگەرییان هەیە لەگۆڕانكاریەكانی ناوچەكە كەویستی امریكا ، ئیران لەم پڕۆسەیە گێڕانەوەو دەرخستنی سەنگی یەكێتی بۆهەموولایەك دەر دەخات وكۆتا بە یەك بڕیارو یەك ئاڕاستەوسەرۆك دێنێت لەهەرێمی كوردستان ،

ئەم هەنگاوە ڕەوشەنترلەجاران دەركەوت بەتایبەتی لەدوای گەڕانەوەی دكتور بەرهەم بۆنێو یەكێتی و بەربژێركردنی لەلایەن ئەنجومەنی سەركردایەتیەوە ، یەكێتی بەم هەنگاوەی لەلایەك پەیامی ڕێكخستنەوەو یەك دەنگی گەیاندو لەلایەكەی تربەدیهێنەری خواست و داواكاری هەریەكە لەئیران امریكا، عیراق ی بەدی هێناو شەرەكەی لەنێویاریگای خۆی دوور خستەوەو گواستۆتەوە بۆ نێو یاریگای هەرسێ لایەنی ئاماژەپێكراوكەسەنگ و ڕۆڵیان هەیە لەشەڕی داهاتووی یەكلایكردنەوەی پرسی سەرۆك كۆمار لەنێو هۆڵی پەرلەماندا ،

لەكۆتادەڵێم دواین پەیوەندی هەڕەشە ئامێزی وەزیری دەرەوەی امریكا مایك پۆمپیۆ بەرلە ٤٨ كاژێڕگەیەنرایە نێچیروان بارزانی كەهۆشداری داوەتێ لەوەی ئەگەر بێت و پارتی و بارزانی سینارۆی ڕیفراندۆم دووبارەبكەنەوەلەپرسی بەربژێر كردنی سەرۆك كۆمارولەبڕیاری امریكا دەربچن بارزانی بەیەكجاری لەسیاسەت دووردەخرێتەوەو دەگوازرێتەوە بۆ یەكێك لەدوورگە دوورەدەستەكان لەوڵاتی فلپین ، واتە امریكا لەڕێگەی سەردانی برێك ماكگۆرك بۆلای هەردوو مەكتەب سیاسی و گەیاندنی پەیەمەكانی خوازیاری بەربژێركردنی دكتۆر فواد حسین نین ونایانەوێت هیچ كەس ولایەنێك ڕێگری بكاتن لەدروستكردنی كۆسپ و تەگەرەخستنەبەرجێ بەجێ كردنی ئامانجەكانیان لەعیراق و ناوچەكە بەدەر لەم ئاڕاستەیە هەمان شانۆگەری دوورخستنەوەی شێخی نەمرمان دەهێنێتەوە یاد بۆیە دەڵێم ماعلی رسوڵ إلا البلاغ .

ڕەشاد گەڵاڵی

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی