نه‌وه‌كانی تاڵه‌بانی وه‌ك باوكیان سیاسه‌ت ناكه‌ن ئه‌مان نه‌وه‌یه‌كی جیان له زه‌مه‌نێكی جیادا , ئه‌گه‌ر بارزانی به هه‌مان عه‌قڵیه‌تی مام جه‌لال و كاك كۆسره‌ت و كاك نه‌وشیروانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانی تاڵه‌بانیدا بكات ئه‌وا ئه‌م گره‌و دۆرانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی عێراق دوا گره‌وی نابێت كه ئه‌یدۆرێنیت به نه‌وه‌كانی تاڵه‌بانی , سیاسه‌تی نوێی ئیقلیمی و جیهانی له‌م ناوچه‌یه‌دا گۆراوه , هه‌روه‌ها سیاسه‌تی پیاده‌كردنی عێراق ئه‌وه‌ی پێشوو نی یه , ره‌نگه پارتی زۆر جار یه‌كێتی به دوو ئیداره‌ی ترساندبێت به‌ڵام ئه‌و قامچی یه ئێستا له دوای ریفراندۆم پچراوه له راستیدا ئیداره‌ی هه‌رێم نه‌ماوه چونكه پاره له به‌غداده‌وه دێت و ئه‌مان ته‌نها كار به رێكه‌رن , ماوه‌یه‌كی تر دۆسیه‌ی نه‌وتیش به ته‌واوی ئه‌خرێته‌وه ژێر ده‌ستی به‌غداد , حكومه‌تی نوێ ی عێراقی كار بۆ به‌یه‌كه‌وه لكاندنه‌وه‌ی هه‌موو عێراق ده‌كات هه‌ر له سوێندخواردنه‌كه‌ی دكتور به‌رهه‌مه‌وه ئه‌م نیازه‌ی به‌غداد روونه بۆیه دوو ئیداره هیچ سودێكی نی یه بۆ پارتی تا یاری به‌و په‌ته‌وه بكات , لاواز كردنی یه‌كێتی بۆ پارتی ئه‌ركێكی قورسه چونكه به‌دیلی یه‌كێتی نی یه تا ئێستا له‌م ناوچه‌یه , پارتی له دوای ریفراندۆمه‌وه ئه‌و پێگه‌و جێگه‌یه‌ی نه‌ماوه نه له لایه‌ن وڵاتانی هاوپه‌یمان نه لای عه‌ره‌به‌كانی عێراق , ریفراندۆم نه‌ك زه‌ره‌رێك بوو بۆ كورد بگره زه‌ره‌ری گه‌وره‌ی له بارزانی خۆیدا , كاتێك ئه‌مریكی یه‌كان فایلی بارزانیان داخست ئه‌سته‌مه ئه‌و فایله بكه‌نه‌وه بۆ جارێكی تر .
له پاش به‌یانكردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان پارتی خۆی ده‌بێت یه‌كێتی باوه‌خون بكاته‌وه‌و بیخاته‌وه ته‌نیشات خۆی ئه‌مجاره یه‌كێتی به به‌شی چاره‌ك رازی نابێت چونكه له راستیدا له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع یه‌كێتی نیوه‌ی كوردوستانی به ده‌سته‌وه‌یه بۆیه پارتی ناچاره نیوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بداته ده‌ست , شه‌ری داهاتوی هه‌رێم فراندنی جێگه‌و پێگه‌یه له به‌غداد چونكه هه‌ردوولا بۆیان ده‌ركه‌وت ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌كی له به‌غداوه داده‌به‌زێته خواره‌وه , نه‌وه‌كانی تاڵه‌بانی له ئێستاوه په‌یوه‌ندی پته‌و تۆكمه‌یان دروستكردووه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌كان ئه‌مه‌ش پێگه‌یان به‌هێز ده‌كات و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌مریكی یه‌كانیش ئه‌وان ئێستا له پێشترن به نمونه‌ی دانانی به‌رهه‌م سالح كه په‌سه‌ندكراوی ئه‌مریكایه له ناو كورددا .
نه‌وه‌كانی تاڵه‌بانی به نه‌هجێكی تر كار ده‌كه‌ن ئه‌وان وه‌ك باوكیان یان دایكیان سیاسه‌ت ناكه‌ن ئه‌وان نه‌وه‌یه‌كی نوێن به سیاسه‌تی نوێ وه سیاسه‌ت ده‌كه‌ن هاوسه‌نگیان راگرتوه له نێوان ئه‌مریكا و ئێران دا هه‌رچه‌نده له ئێستادا نه‌وه‌كانی تاڵه‌بانی نزیكترن له ئه‌مریكاوه , لاواز بوونی گۆرانیش بۆ ئه‌وان هه‌لێكه به ته‌واوی بتوانن یه‌كێتی هه‌ستێننه‌وه و بیخه‌نه‌وه دۆخه‌كه‌ی جارانی بگره گۆران به‌م بێ به‌رنامه‌یه‌ی و به‌م ئاكاره سیاسیی یه لاوازه‌ی گرتویه‌تی كه خۆشی نازانێ چۆن سیاسه‌ت بكات رۆژ له دوای رۆژ به‌ره‌و بچومبوه‌نه‌وه‌و پوكانه‌وه ده‌چێت , ئه‌وه‌ی له به‌رده‌م بارزانیش دا یه به‌رامبه‌ر نه‌وه‌كانی تاڵه‌بانی ته‌سلیم كردنی پارتی یه به نه‌وه‌كانی بارزانی یان هاوسه‌نگ بوون له گه‌ڵ نه‌وه‌كانی تاڵه‌بانی چونكه ئه‌و شه‌ره‌ی دێت له سیاسه‌تی هه‌رێم دا تازه به بارزانی ناكرێت ده‌بێـت نه‌وه‌كانی بارزانی به‌رامبه‌ر نه‌وه‌كانی تاڵه‌بانی ئه‌و شه‌ره بكه‌ن
زەبەنگ بەهادین
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی