كه‌رتى په‌روه‌رده له هه‌رێمى كوردستاندا، یه‌كێكه له‌و كه‌رتانه‌ى كه سالأ له دواى سالأ قه‌یرانى زۆرترى بۆ دروست ده‌بێت و روو له لاوازى ده‌كات و زانكۆكانى كه به‌شێكن له عێراق له ریزبه‌ندى كۆتاكانن له ئاستى جیهاندا و ئه‌گه‌ر به‌پێى پێوه‌ى رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى وه‌ك یونسكۆش بیپێوین، خوێندن له هه‌رێمى كوردستاندا زۆر كه‌م ئه‌و مه‌رجانه‌ى تێدایه كه پێویسته له خوێندنێكى سه‌ركه‌وتوو گه‌شه‌كردوودا هه‌بێت.
هه‌رێمى كوردستان له ئێستادا به‌ده‌ست جۆره‌ها قه‌یرانه‌وه ده‌ناڵێنێت، به‌تایبه‌تى له‌ڕووى سیاسى و ئابوریه‌وه ،هه‌موو هێزه سیاسیه‌كان و میدیا و رۆژنامه‌نوس و ئه‌كادیمیه‌كانیش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م دوو لایه‌نه ده‌كه‌نه‌وه‌و پرۆژه‌ى چاكسازى ده‌نووسن و ره‌خنه ده‌گرن و كردویانه به بابه‌تى یه‌كه‌مى كێشه‌كان له‌لای خه‌ڵك، زۆربه‌یان ئه‌و بۆچوونه‌یان هه‌یه كه ده‌بێت چاكسازى له‌و بوارانه‌دا ده‌ست پێ بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنج و ره‌خنه‌یه ئه‌وه‌یه كه هیچ كه‌سێك له‌و كه‌سایه‌تى و لایه‌نانه ئاوڕێك له كه‌رتى په‌روه‌رده و فێربوون و خوێندنى باڵا ناده‌نه‌وه‌و ته‌نانه‌ت لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ى په‌رله‌مانیش به درێژایى 27 ساڵى رابردوو نه‌یتوانیوه به‌شێوه‌یه‌كى پرۆفیشنالأ و زانستى رۆڵى خۆى ببینێت و هه‌تا ئێستاش توێژینه‌وه‌یه‌كیان بڵاونه‌كردۆته‌وه له‌سه‌ر قه‌یرانه‌كان و چاره‌سه‌رى گرفته‌كانى ئه‌م كه‌رته ،كه به یه‌كێك له كه‌رته گرنگه‌كان داده‌نرێت له‌نێو كۆمه‌ڵگه و حكومه‌تدا.
بێ ئاگا له‌وه‌ى كه چاكسازى بنه‌ڕه‌تی ده‌بێت له‌م كه‌رته‌وه ده‌ست پێ بكات، سه‌د مه‌خابن كه‌رتى په‌روه‌رده به‌و گرنگى و رۆڵه ستراتیجیه‌ى كه هه‌یه‌تى له‌سه‌ر ئاستى جیهان، له كوردستاندا به‌و گرنگیه باسى ناكرێت و حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كانیشى وه‌ك هه‌ر كه‌رتێكى تر‌ى ئاسایى سه‌یرى ده‌كه‌ن و ته‌نها به شێوه‌ى رۆتینى ده‌یانه‌وێت له‌كاردا به‌رده‌وام بێت.
ئێستا له‌سه‌ر ئاستى جیهان و هه‌موو ئه‌زموونه هاوچه‌رخه‌كانى جیهان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه هه‌ر ده‌وڵه‌ت و گه‌لێك بیه‌وێت گه‌شه بكات و پێش بكه‌وێت ده‌بێت سه‌ره‌تا له خوێندنه‌وه ده‌ست پێ بكات و هه‌موو وڵاتانى پێشكه‌وتووش له ده‌وروبه‌ر و له‌سه‌ر ئاستى گشتى جیهان ته‌نها له ڕێگه‌ى خوێندنه‌وه گه‌شه‌یان كردووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خاوه‌نى پلانى ستراتیجى كورتخایه‌ت و درێژخایه‌ن بوون و حكومه‌تیش له‌ڕووى پشتیوانى و بودجه‌وه وه‌ك وه‌زاره‌تى یه‌كه‌م هاوكارى كردوون، ئه‌گه‌ر بێینه ده‌ره‌وه‌ى كوردستان و له‌سه‌ر ئاستێكى فراوانى جیهان سه‌یر بكه‌ین، ده‌بینین ئه‌و وڵاتانه‌ى كه جڵه‌وى گۆڕانكاریه گه‌وره‌كانیان به‌ده‌سته و خاوه‌نى ئابوریه‌كى به‌هێزى جیهانین ،ئه‌و وڵاتانه‌ن كه له‌ڕووى شۆڕشى زانیارى و ته‌كنۆلۆژیاوه پێشكه‌وتوون و سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى ئه‌مانه‌ش خوێندن و زانكۆ و ئه‌كادیمیه‌كانن، له‌به‌رئه‌وه ئێستا ئه‌و ململانێ گه‌ورانه‌ى كه له‌سه‌ر ئاستى جیهان هه‌یه له‌سه‌ر بوارى خوێندنه . پاش تێپه‌ڕبوونى 27 سالأ به‌سه‌ر دامه‌زراندنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا هه‌تا ئێستا نه‌مانبینى كه ئه‌م دوو وه‌زاره‌تى به هاوكارى له‌گه‌لأ یه‌كتردا پلانێكى ستراتیجى دابڕێژن له پێناو بنیاتنانى نه‌وه‌یه‌كى نوێ له كوردستاندا كه له ئاینده‌دا تواناى هه‌ست كردن به به‌رپرسیارێتى و بڕیاردانى هه‌بێت ،بۆ ئه‌وه‌ى له ئه‌م رێگه‌یه‌وه بتوانن ژینگه‌یه‌كى خوێندنى شیاو و هاوسه‌نگ بۆ هه‌موان وه‌ك یه‌ك ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و قوتابیانه‌ى كه زانكۆ ته‌واو ده‌كه‌ن خاوه‌نى زانیارى و مه‌عریفه‌ى پسپۆڕى باشبن و بتوانن گه‌شه به كه‌رتى پیشه‌یى بده‌ن و هه‌روه‌ها له رێگه‌ى گرنگیدانى زیاتر به توێژینه‌وه‌ى زانستى و هاندانى زیاتر بۆ داهێنانكارى و گه‌شه‌پێدان، په‌یوه‌ندى نێوان بازاڕ و زانكۆ و ناوه‌نده‌كانى خوێندن زیاتر بكه‌ن و ،گه‌شه به توانا و لێهاتنه‌كان و پێشخستنى بوارى ئابوریش بده‌ن.
ده‌بوایه له رێگه‌ى پلانى چه‌ند ساڵیه‌وه ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته به‌رچاو رۆشنیان بخستایه به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه، ئایه ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى به‌ره‌و چ ئاڕاسته‌یه‌كى به‌رن، پلانیان چیه بۆ ئه‌وه‌ى خوێندن بكه‌نه سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى چاكسازى و گه‌شه‌پێدان و پێشكه‌وتن ،هه‌روه‌ها هۆكارێك بێت بۆئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى خوێندن ته‌واو ده‌كات ده‌رگایه‌كى تازه‌ى ژیانى لێ بكرێته‌وه‌و خۆشه‌ویستى زیاتر بۆ كوردستان دروست بێت و كار له پێناو گه‌شه‌پێدانیدا بكات،نه‌ك بێكار بیًت و نه‌زانێت داهاتوى چى ده‌بێت، ده‌بوو له سه‌ره‌تاى ساڵى خوێندنى تازه‌دا هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه له ڕێگه‌ى وه‌زیره‌كانه‌وه پلانێكى كورتخایه‌ن بۆ ساڵێك و پلانێكى تر‌ى درێژخایه‌نیان هه‌بێت بۆ 10 ساڵى داهاتوو، چونكه قوتابیان هه‌ر له سه‌ره‌تاییه‌وه هه‌تا زانكۆ كه به‌سه‌دان هه‌زار ده‌بن گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ى ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ن و هه‌ر ئه‌وانیشن ئاینده‌ى كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر ده‌ستیان و به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن، كه‌واته به‌رنامه و پڕۆگرام و دیده‌كان بۆ ئاینده چۆن بن ئه‌وان به‌وجۆره ده‌رده‌بن، ده‌بێت حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌و راستیه بزانێت كه ئێستا له كوردستاندا گه‌وره‌ترین سه‌رمایه گه‌نجان و قوتابیانن، له‌هه‌مانكاتدا ئه‌كادیمى و كه‌سانى پسپۆڕ و شاره‌زاى زۆر له كوردستان هه‌یه، ئه‌گه‌ر پلانێكى ستراتیجى هه‌بێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه ده‌توانێت له چه‌ند ساڵى داهاتوودا كوردستان بكاته ئه‌زموونێكى نموونه‌یى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا، ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌بێت خوێندن به‌پێى پلانێكى روون و دیدگایه‌كى ئاینده‌سازى بێت، كه بزانێت به‌ره‌وكوێ ده‌چێت و ئامانجى چیه و خاوه‌نى چ فه‌لسه‌فه‌یه‌كه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته ئه‌و پلانه هه‌موو دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستێته‌وه‌و گرنگى به كو‌لتور بدات و په‌یوه‌ندى له‌گه‌لأ كه‌رتى تایبه‌ت هه‌بێت و پلانى دروستكردنى سه‌ركرده‌ى په‌روه‌رده‌یى وسیاسى و ئابورى هه‌بێت كه ئه‌مه‌ش هه‌مووى له ڕێگه‌ى خوێندن و په‌روه‌رده‌وه دروست ده‌بێت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی