(گۆران،نه‌وه‌ی نوێ،یه‌کگرتوو،کۆمه‌ڵ) له په‌رله‌مانی عێراق خاوه‌نی13 کورسین، ده‌توانن له‌وێ به‌تنها خۆیان جگه له پارتی و یه‌کێتی یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک هه‌ڵویست بن و زۆر شتی هاوبه‌ش له نێوانیان هه‌یه، زیندوترین نمونه ئه‌و کاره هاوبه‌شه‌ی ئه‌مرۆیان بوو له په‌رله‌مان بۆ ئاشکراکردنی ساخته‌کارییه‌کانی پارتی و یه‌کێتی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، که ئه‌مه ده‌ستپێکێکی باشه.
(گۆران،نه‌وه‌ی نوێ،یه‌کگرتوو،کۆمه‌ڵ) که به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌کانی کۆمسیۆن بێت له په‌رله‌مانی کوردستان ده‌توانن به‌ره‌یه‌کی(33) کورسی دروست بکه‌ن، ئه‌مبه‌ره‌یه ئه‌گه‌ر بڕیار بده‌ن په‌رله‌مانتاره‌کانیان رازی بکه‌ن واز له ئیمتیازه‌کانیان بهێنن و بایکۆتی په‌رله‌مان بکه‌ن ده‌بێت پێکه‌وه بێت، له‌م ئه‌گه‌ره‌دا به‌ره‌یه‌کی به‌هێزی (33) کورسی ناچێته په‌رله‌مانێک که خۆیان ده‌ڵێن ساخته‌یه و پێشتر یه‌کلای کراوه‌ته‌وه، ئه‌مه هه‌م بۆ مێژوی ئه‌م چوار لایه‌نه گرنگه و هه‌م په‌یامێکه بۆ دوونیای ده‌ره‌وه و روویه‌کی ناشرینی تری پارتی و یه‌کێتی بۆ ده‌ره‌وه ئاشکرا ده‌کات، چونکه میدیاکانی ده‌ره‌وه چاویان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یه‌و ئه‌گه‌ر وابێت په‌یامه‌که روونترو وازحتر ده‌گات به ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م پێشنیازه سه‌ری گرت پارتی و یه‌کێتی وه‌ک هه‌موو جارێک به فشار و هه‌ره‌شه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌م یه‌ک به‌ره‌ییه تێک بده‌ن وه‌ک چۆن له‌پێشتردا کردیان و نه‌یان هێشت به‌ره‌یه‌کی هاوبه‌شی دژ به خۆیان هه‌بێت، ده‌بێت ئه‌م چوار لایه‌نه‌ش که‌چونه میدیاکانی پارتی و یه‌کێتی خۆیان به‌دووربگرن له‌و بابه‌تانه‌ی دز ده‌خاته نێوانیانه‌وه چونکه پارتی و یه‌کێتی ئه‌گه‌ر زانیان فشاره‌کانیان سه‌رکه‌وتوو نابێت له شکست به‌و به‌ره‌یه ئه‌وا هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ڕێگه‌ی میدیاکانیانه‌وه که‌سه نارازییه‌کانی ئه‌و چوار لایه‌نه بێنن که ره‌نگه کێشه بۆ به‌ره‌یه‌کی یه‌ک ده‌نگ دروستبکات و به‌م رێگه‌یه شکستی پێدێنن، ئه‌گه‌ر بریار بێت پێکه‌وه بن ده‌بێت ئه‌مه له‌هه‌موو شتێک زیاتر گرنگی پێبده‌ن و چاودێڕی بکه‌ن.
ئه‌گه‌ری دووه‌م، ئه‌گه‌ر به‌ره‌ی چوار لا‌یه‌نه‌که (گۆڕان، نه‌وه‌ی نوێ،کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو) که تا ئێستا خاوه‌نی (33) کورسین چوونه په‌رله‌مان ده‌توانن له‌وێش هاوپه‌یمانیه‌تێکی به‌هێز دروست بکه‌ن و پێکه‌وه پرۆژه‌یان هه‌بێت و پێکه‌وه‌ش هاوهه‌ڵویستبن به‌رامبه‌ر پارتی و یه‌کێتی، به‌ڵام له‌وێش هه‌ر پارتی و یه‌کێتی ده‌یانه‌وێت ته‌گه‌ره بخه‌نه رێگه‌یان و هه‌ڵبوه‌شین، له‌وکاته‌شدا ده‌بێت ئه‌م به‌ره‌یه یه‌کهه‌ڵوێستی خۆیان بپارێزن و نه‌که‌ونه هه‌ڵه‌کانی پێشوویان که‌له په‌رله‌مانی کوردستان روبه‌رویان بوویه‌وه.
هێمن مەحمود
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی