ئەردۆگان بۆچی هەڕەشەی هێرش بۆسەر منبەج دەکات؟!

12/10/2018

نیاز حامید

دوو رۆژ پێش ئێستا ئەردۆگان گوتی: ئیتفاقی ئێمە و ئەمەریکا بۆ منبەج هێشتا نەمردووە..کەچی ئێستا ئیمڕۆ دەلێت: هێرش دەکەینە سەر منبەج!..ئەم دووفاقیەی ئەردۆگان لە ماوەیەکی کورتدا بۆچی؟!.
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە دەکرێت چاوێک بە سۆشیال میدیای هاوڵاتیانی تورکیا لە ناوەوە و دەرەوەی تورکیا بخشێنین ، بەتایبەتی دوای سەرشۆڕکردنی ئەردۆگان بۆ هەڕەشەکانی ترامپ کە قەشە برانسۆنی ئازاد کرد. بەشێکی زۆری پۆست و کۆمینتەکان گاڵتە بە سیستەمی دادوەری تورکیا دەکەن و پێکەنێنان بە سەربەخۆیی ساسگاکان دێت و بەشێک نوسیویانە کە ئەردۆگان لەسەر پارچە وەرەقەیەک فەرمانی دەستگیرکردن و ئازادکردنی خەڵکی دەداتە دادوەرەکان بۆئەوەی جێبەجێی بکەن.لە تورکیا شتێک نەماوە بەناوی سیستەمی سەربەخۆی دادوەری!.
هەڕەشەکانی ئەردۆگان ئیمرۆ بۆسەر ستاتیۆی رۆژئاڤا-باکوری سوریا ، بێ ئەوەی تخونی ئازادکردنی قەشە برانسۆن بکەوێت ، ئەو ئاماژەمان پێدەلێت: کە ئەردۆگان بۆ شاردنەوەی ئەو تەنازولە گەورەیە بۆ ترامپ بە هەڕەشەکانی بۆسەر کوردان بشارێتەوە و،چونکە لەو بڕیارە پڕ لە تازولەی ئەردۆگان بۆ هەڕەشەکانی ترامپ ، شۆڤینە فاشیستە ئیسلامییەکان توڕەن، دەیەوێت بە داژیەتی کوردان بیشارێتەوە..کەواتە ئەم هەڕەشانە هەتیو دەمێننەوە، چونکە کێ هەیە باوەڕ بە هەڕەشەیەکی لەو شێوەیە بکات ،لەکاتێکدا لە منبەج ورۆژهەلاتی فورات لەتەک هێزەکانی سوریای دیموکراسی ، هێزێکی گەورەی سەربازی وسیاسیو دیپلۆماسی ئەمەریکا هەیە ؟!.
هەڕەشەکانی تورکیا بۆ شاردنەوەی شکستەکانیەتی بەارمبەر ئەمەریکا پەیوەست بە مەلەفی قەشە برانسۆن ، لەم مامەڵەدا جگە لە نەهامەتی بۆسەر خەڵکی تورکیا و گرانبونی نرخی دۆلار بەرامبەر لیرەی تورکی هیچ دەستکەوتێکی نەبوو.
لە کۆتاییدا دەمەوێت بڵێم: ئەردۆگان هێشتا زیاتر لە ٢٠ ئەمەریکی دیکە ماوە بەبێ هیچ تاوانێک زیندانی کردوون.
ئەو هەڕەشانەی تورکیا هیچ لە پێگەی کوردان و ئەمەریکا لە منبەج ورۆژهەڵاتی فورات ناگۆڕێت، ئەوەتا دواین مۆڵگەی چەتەکان لە سوسێ لە بەردەم لەناوبردنن لەسەر دەستی شەرڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراسی.

 

نیاز حامید

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی