گۆڕان چیی بكات لەگەڵ كابینەكەی عەبدولمەهدی؟

17/10/2018

هۆشیار عەبدوڵڵا

هەر لەگەڵ كەشفبونی ئەنجامە پڕ ساختەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق وتمان كە گۆڕان یا بایكۆت یا ئۆپۆزسێۆن بون هەڵبژێرێت .

لە ئێستادا بەرای بەندە باشترین سیاسەت بۆ گۆڕان لە بەرامبەر كابینەكەی عەبدولمەهدیدا بریتیە لەوەی هەمو پشتیوانیەكی سیاسیی و پەرلەمانیی بۆ كابینەكەی رابگەیەنێت بێ ئەوەی بەشداری تێدا بكات.

سەماحەتی موقتەدا صەدر لەگەڵ ئەوەی كوتلەكەی گەورەترینە لە ناو پەرماندا ، بەڵام بریاریداوە هیچ وەزارەتێك وەرنەگرێت و دەرفەت بدات بە عەبدولمەهدی بە ئارەزوی خۆی كەسی شیاو بۆ كابینەكەی هەڵبژێرێت ، گۆڕانیش دەتوانێت هەمان هەنگاو و هەڵوێستی صەدریەكان تەبەنی بكات .

گرنگە گۆڕان لەم خولەی پەرلەماندا بە گوتارێكی نشتیمانی دور لە گوتاری ساختەی كوردایەتی و یەكریزی موزەییەف و دەرمارگیری قەومی ، ئۆپۆزسێۆن بێت و پشتیوانی هەموو هەنگاوێكی باشی حكومەت و دژی هەمو هەنگاوێكی سلبی حكومەت بێت .

گۆران لە خولی رابردودا لە بەغداد بەشداری لە سەرۆكایەتی پەرلەمان و حكومەتیشدا كرد و نەبوە هۆی زیادبونی دەنگەكانی نە لە هەرێم و نە لە ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم ، لە ئێستادا كە كورسیەكانیشی بەهۆی كێشەكانی ناوخۆی و ساختەكارییەوە كەمیكردوە باشترە وەك ئۆپۆزسێۆن لە پرۆسەی سیاسیی بەشدار بێت و خاوەن گوتارێكی بەهێزی جیاواز بێت لە گوتاری یەكێتی وپارتی كە زیاتر پەرۆشیی پۆست و پایەكانی عێراقیانە .

هۆشیار عەبدوڵا

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی