کۆبونەوەی جڤاتی ئەمجارە!

17/10/2018

کاردۆ محەمەد

گۆران؛ مۆدیلێکی نوئ ،لە گوتاری سیاسی دا بەپشت بە ستن بە بەجەماوەرو لەخەباتی پەرلەمانی و مەدەنیدا ،لەدەرفەت بەخشین دابە وزەی نۆێ لە بەشداری سیاسی دابو بەهێزێکی کاریگەر لە پرۆسەی سیاسیدا، لەدوای سەرکەوتنی لە چەندین وێستگەدا ،بەهۆکاری زۆر دەولی، هەرێمی ،عێراق ،کوردستان ئینجا فاکتەری زاتی .خۆی توشی داشکانێکی گەورە بو بە تایبەت بە لە دەستدانی سەرکردە کاریزمەکەی بۆشایەکە گەورە کەوتەسیاسەت و گوتاری لەرەوشێکی ئاڵۆزدا،بۆ پرکرنەوەی بۆشایی کارکردن بە روبە روی کێشەوجیاوازی لەبۆچوندا بوەوە .

 

هەروەها گەلەکۆمەکی نەیارانی بارەکەی لاسەنگ ترکرد . لەم قۆناغەدابۆ راستکرنەوەی هەر دەبێت وێستگەیەکی فەرمی جەمعی هەبێت .هەنگاوی سەرەتایی کرداری لێبنرێت .ئەوەی لە م ماوەیە بینیمان بە نیازی پەرۆشی بێت یا چارەسەریا بەرژەوەندی. یا دەسیسەی لا بەلا ئۆمیدبەخش نەبو. بەڵام کۆبونەوەی چڤات گشتی ئەمجارە، وەک ئۆرگانێکی رەسمی پەنجەی خستە سەر برینەکان و هەڵگرتنی بە رپرسیاریەتی لە بەرامبەر لادان و کەم تەرخەمی وکورتیەکانی لە هڵسوراندا ،پێشنیاری نەخشەرێگای دورستیان کرد.بۆجڤات نیشتیمانی، ئەمەش ئومێد بەخشینێکی گەورەیە، ئیدی گۆران بە هەموتوانا و وزەکانی بە ئیرادەی پتەوهەنگاوێکی دورست بنێت بە ئاراستەی ئاسۆیەکی گەش بۆهەستانەوە بۆچۆنەوە سەربنەماوپراسیپە سەرەتاییەکانی بۆگۆرینی سیستەمی ناداپەروەربە سیستەمێک کە رێز بوشکۆومافی مرۆڤەکان دادەنێت، چونکە یار نەیارئومێدیان بە ئیرادەی بەردەوامی گۆرانە ،بۆگۆرین .

کاردۆ محەمەد

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی