توركیا لەدۆسییەی خاشقچی سودمەندی یەكەمە

20/10/2018

لوقمان مستەفا ساڵح

جەمال خاشقجی یەكێكە لە رۆژنامەنووسە دیارەكانی سعودیە كە لەرێی بەرنامە تەلەفزیۆنییەكان و وتارەكانییەوە رەخنە لە دەسەڵاتدارانی سعودییە دەگرێت و بەتایبەتیش لەو دۆسێیانەی پەیوەندییان بە دروستكردنی ناكۆكی لەگەڵ قەتەر و كەنەدا و هەڵگیرساندنی شەڕی یەمەن و سەركوتكردنی ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆی سعودییەوە هەیە. خاشقچی ساڵی 1958 لە شاری مەدینەی سعودیە لە دایكبووە و سەرنووسەری رۆژنامەی عەرەب نیوز و وەتەنی سعودیە بووە، لە ساڵی 2004 راوێژكاری راگەیاندنی تركی فەیسەڵ، باڵیۆزی وڵاتەكەی بووە لە بەریتانیا و دواتر لە واشنتۆن.خاشقچی لە ٢ئۆكتۆبەردا سەردانی كونسوڵخانەی سعوودییە لە توركیا دەكات بۆ بەدەستهێنانی چەند بەڵگەیەكی پێویست تاكو بتوانێت ژیانی هاوسەرگیری پێك بهێنێت لەگەڵ خانمێكی بەرەگەز تورك، بەڵام دوای چوونی بۆ كونسوڵخانە، دیارنامێنێ.

ئەمە ئەو چیرۆكەیە كە تاوانێك وێنادەكات و هەمووان لە دەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە گوێ بیستی بووین.بەڵام ئێمە لێرەدا ناچینە نێو ووردەكاری دیارنەمان و چۆنێتی كوشتن وشاردنەوەی تەرمی تاوان لەسەركراو ،بەڵكوباس لەپاڵەوانی چیرۆكە تاوانكاریەكەدەكەین كە دەوڵەتی توركیا ڕۆڵێكی سرەكیتیادەبینێ، كە چۆن یاریەكی زیرەكانەی سیاسی دەكات و چۆن ئەم كێشەیە لەبەرژەوەندی و دەسكەوتی سیاسی خۆی دەقۆزێتەوە.

توركیا هەرلەسەرەتاوە هەموو زانیاریەكی دەربارەی دیارنەمان و كوشتنی خاشقچی لابووە، ئەویش لەڕێی مۆبایلەكەی تاوان لەسەركراو كەلەلای دەزگیرانە توركەكەی بووە، لەڕێی بلوتوسەوە گرێدراوە بە كاتژمێرەكەی دەستیەوە.

هەروەها لەڕێی دەزگا هەواڵگریەكانیەوە چی لەنێو قونسڵخانەكەدابێ ویالەدەرەوەی دابێ،هەموو ووردەكاریەكی دەربارەی تاوانەكە زانیوە،بەڵام هەتا خێزان وكەس وكارەكەی و ڕای گشتی و ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی و سەرجەم دەزگا میدیایەكان نەكەوتنە سۆراغ و پرسیار لە دیارنەمانی هیچ زانیاریەكی كەم تا زۆر بەكەس نەدا.تاگەیشتە ئەو قەناعەتەی كە كاتێتی دوا تیری خۆی بهاووێژێ بیپێكێ وە پێكاشی.

ئەو هۆكار و دەسكەوتە سیاسیانەی دەوڵەتی توركیا لە دۆسێیەی جەمال خاشقچی دا كە بەدەستی هێناون چین :-

یەكەم.. هەنگاوی یەكەمی دەس بەكاربوون بۆ زیندوكردنەوەی خەونی دەوڵەتی عوسمانی ئەویش بەلێدانی پێگەی سعودیا كە لەئێستادا جڵەوی ڕابەرایەتیكردنی سونەدەكات لە ناوچەكەدا. 

دووەم..سوك كردن و لێدان لە هاوپەیمانێتی ئەمریكاو سعودیە و چەند دەوڵەتێكیتری ناوچەكە،لەبەرامبەر هاوپەیمانێتی و خۆشیرینكردنی و خۆخزاندی بۆ ناو هاوپەیمانێتی ڕووسیا و ئێران وچەنددەوڵەتێكی بێ ئەرزشی ناوچەكەدا.

سێیەم..بۆ هەلێك دەگەڕا كەلەسەری نەكەوێ،بەبەردانی قەشەئەمەریكیەكە ،ئەم دۆسییەی خاشقچی وایكرد كە نەكەوێتە ژێر لۆمەو توانجی نەیارەكانی، كە كەوتبۆ قسەی خۆیەوە نەیدەزانی چۆن لێی دەربازبێ،بەناچاری تسلیم بوو بە ئیرادەی ئەمەریكا بۆ سوككردنی سزائابوریەكانی كە ماوەیەكە باری ئابووری توركیای نابوت كردووە.

چوارەم.. بۆیە زانیاریەكانی بەیەكجار نەخستە ڕوو،تاسعودیا و ئەمەریكا بەیەكەوە كێشەكە دیزە بەدەرخۆنە نەكەن و تاوانەكە بەتەواوی لەبەین بەرن و بیشارنەوە،بۆ سەلماندنی بۆ چونەكەمان..گووتەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان بوو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ھەنگاریا رایگەیاند، "لایەنە پەیوەندیدارەكان پێویستە بانگەشەی داواكاری گشتی بسەلمێنن، ئەگەر خاشقچی لەو شوێنە چووبێتە دەرەوە ئەوا پێویستە ئێوە بە گرتەی ڤیدیۆی ئەوە بسەلمێنن، پێویستە بیسەلمێنن، بەدواداچوون و چاودێریكردنی ئەم قۆناغە بۆ ئێمە ئەركێكی سیاسی و مرۆییە".هەرواش بوو بۆ ئەوان دەسكەوتێكی گەورەی سیاسیە لەبەرانبەر نەیارەكانیدا.

لێرەدا دەركەوت دەوڵەتی سعودیا نەزانانە یاریەكی دۆڕاوی كرد، كردیە دیاری و دەسكەوتێكی پڕ بایەخ  بۆ دەوڵەتی توركیا،ئۆردۆغان بەئاسانی بەرووبوومی پیلانەكەی سعودیای بۆ خۆی قۆستەوەو ناوو ناوبانگی سعودیای لە بەردەم سیاسەتی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی سوك و ڕسواكرد.

لوقمان مستەفا ساڵح

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی