ڕێگەی ڕزگاركردنی عێراق‌و هەرێم لەگەندەڵكاری‌و دیكتاتۆرییە

20/10/2018

بەهادین نوری

گەلی عێراق  ڕژێمی  ئیمپڕیالیزم و هاوكارانی  تاقیكردەوە و ڕە تیكردەوە و شۆڕشی  بە ر پاكرد لە دژی .                                         هەروەها  حوكمی  نەتەوە   

پەرستانی عەرەب  و كوردیشی تاقیكردەوە لە ٤٠ ساڵ  حكومڕانی  بە عسی  سەدامی وكەسانی  وەك عبدالسلام عارف لە بە غدا و  پارتی  و  یەكێتیش لەم ( ٢٧ ) ساڵە ی هەرێمدا . لە سایەی حوكمی ئەم نە تەوە ییانەدا عێراق كەوتە گێژاوی دیكتاتۆریەت و جەنگ و خوێنڕشتن و كاولكاری و ئەنفال و كیمیا باران .. هتد . ئەمە وێڕای گەندەڵكاری بێسنوور . 
     
هەرێمیش لە سایەی حوكمی نەتەوەیی كوردا – پارتی و یەكێتی – بوو بە گۆڕەپانی شەڕی  برا كوژی ، دو ئیدارەیی ، لووشدانی دەیەها ملیار دولار ، قۆرخكردنی دەسەڵات ، بڕینی  مووچە  لە كارمەندان ، تەزویر كاری هە ڵبژاردن ، هێشتنەوەی میلیشیای حیزبی تا ئەم  چركەیەش  لە باتی سوپای نیزامی .. هتد .
     
چەپەكانیش  نە گەیشتنە  سەركورسی  تا تاقیبكرێنەوە ، بەڵكو پوكانەوە بە هۆی هەڵەكانیانەوە . 
     
ڕژێمی  ئیسلامی  سیاسیش ، كە لەم ١٥ ساڵەی پاش ڕووخانی سەدامدا حوكمیا نگرتەدەست ، بە هەمان  شێوە كەوتنە  كێبركێی لە گەندەڵكاری و زیاتر لە هەموانیان لووشدا . هەروەها ژمارەیەكی زۆر لە میلیشیای نایاسایی شیعەو سوونە دروستكران دژ بە یەكتر . شەڕی تایەفی شیعە و سوونە  مزگەوت و حەسەینیە و جادە و  چێشتخانە یان كردە جێگەی تەقینەوەو خوێنڕشتن و هەزاران لە مناڵ و ژن و پیاو ی بێگوناه بوون بە قوربانی ئەم ململانێیە . لەمەش زێتر ، كارو كرداری نوری مالكی ناكۆكیەكانی لە نیوان پێكهاتەكانی عێراقدا ( شیعە و سونە و كورد )  توند تر كرد . ئەمەش بو بە هۆكار بۆ ئەوەی داعش بە ئاسانی موسڵ و تكریت و فلوجە و زۆر لە شارە سوننە نشینەكانی عەرەب بگرێ و هەزاران  هاوولاتی بێگوناه بكوژێ . بێتوانایی پێشمەرگەكانی پارتی بوو بە هۆی ئەو كارەساتە گەورە یەش كە بە سەر خوشك و برا یەزیدیەكاندا هات . 
          
سەبارەت بە هەرێم 
     هاوڵاتیان هەموو ئەم ڕوو دا وانە  دەزانن . دەبێ هە موو مان ئەوەش  بزانین كە پارتی و یەكیتی لەم ٢٧ ساڵەدا شتێكیان نەكرد كە ئاماژە بكات بە پەشیمانی لەو هەموو هەڵەو خراپە كاریە . واتە چاوەڕێی هیچ گۆڕانكاری و جاكسازیەكیان لینا كرێ . دەیانەوێ حوكمڕان بن  هەتا هەتایە  بۆ پاراستنی  بەرژەوەندی  خۆیان و بەس . هیچ  دەرچەیەك  لەم نەهامەتی و قەیرانە  گشتگیریە  نیە جگە لە لابردنی ئەم  جووتە  موتەكەیە و دامەزراندنی  ڕژێمێكی  نوێ  لە چە شنی  ڕژێمی سەنگا فورە . ئەمەش  دەبێ لە ڕێگەی خەباتی جەماوەری  ئاشتیانەوە  بێ ، لە ڕێگەی  پەرلە ما نەوە ، ئەمەش  كارێكی ئاسان نیە ، بەڵام  بزوتنەوە یەكی میللی بە هێز دەتوانێ ڕایانماڵێ و  گۆڕانكاری خوازراو جێبە جێبكات . 
     
بۆ ئەم  ئامانجە  ستراتیجیە  پیرۆزەی  قۆناخی  ئەمڕۆ  پێویستە  ڕێخراوێكی تازە ، سیاسی جەماوەری ، جیاواز لەوانەی  پێشوو ، ڕێخراوێكی  مەدەنی  دیموكراتی ، دامەزرێنرێ .... ڕێخراوێكی  نیمچە  بەرەیی كە ئەندامان و لایەنگرانی لە هێندێ  شتدا ڕاو بۆ چوونی جیاواز یان هەبێ  بەڵام  لە پرسی سترا تیجیدا یەكبن .
     
با ئیستە ناوی بنێین ( بزافی  چاكسازی  دیموكراتی  - ب چ د ) ، دواتر كۆنگرەی  دامەزراندن  بڕیار بەدەست دەبێ .

بەهادین نوری

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی