پارتی له ڕێی سیسته‌می مه‌ركه‌زیه‌وه، به ئاشكرا سزای سیاسی و ئابوری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕینی داوه و یه‌كێتیش لێی بێده‌نگ بوه. بۆیه ئه‌ركی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه كار بۆ سیسته‌می لامه‌ركه‌زی و فیدرالی بكات، و داهات و بودجه و ده‌سه‌ڵات بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سنوری سه‌وز و نیلی و كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی ستراتیژی پێجێبه‌جێبكات له بواره‌كانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزاردا.
گرنگه ستراتیژی خۆمان بگۆڕین؛ واته به‌شی زۆری كادری حیزبه‌كانی ئه‌م سنوره ده‌ستهه‌ڵگرن له پۆپۆلیستی و جوڵاندنی سۆزی هاوڵاتیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ و چه‌له‌حانێی سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه و یه‌كترتۆمه‌تباركردن، كه چه‌ندین ساڵه هیچی لێسه‌وزنه‌بوه؛ ته‌نها ئه‌نجامێك كه هه‌یبوه ئه‌وه بوه كه چه‌ند كه‌سێكی پێچونه‌ته په‌رله‌مان و ژیانیان خۆشتر بوه، له به‌رامبه‌ردا هاوڵاتیان به‌گشتی هه‌ژاربون و له نائومێدیدا وڵات جێده‌هێڵن.
ئێستا كاتی ئه‌وه هاتوه كه ستراتیژمان بگۆڕین؛ هه‌وڵبده‌ین كه‌مترین قسه بكه‌ین و زۆرترین كردارمان هه‌بێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ڤه‌ره سته‌ملێكراوه. به‌ده‌ر له موزایه‌ده‌ی سیاسی، به‌رنامه‌ی چڕوپڕمان هه‌بێت بۆ خزمه‌تی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین كه زۆرترین زوڵمیان لێكراوه له سایه‌ی ئه‌م سیسته‌مه مه‌ركه‌زیه‌دا. هه‌روه‌ها كاتی ئه‌وه‌یه كه پلانمان هه‌بێت بۆ په‌ره‌دان به كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار.
ئه‌م كورته به‌رنامه‌یه به‌م ئاراسته‌یه هه‌نگاو ده‌نێت، كه بریتیه له كه‌مترین قسه و زۆرترین كردار بۆ بوژانه‌وه‌ی ئابوری ئه‌م سنوره سته‌ملێكراوه.
به‌یار عومه‌ر عه‌بدوڵا
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی