دەزگای تەنفیزی بەهێزترو دەزگای تەشریعی لاوازتر

21/10/2018

دەلیل جەمال


کەوابوو هێزەکانی ناو دەسەڵات لەئەوجی بەهێزیداو هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لەئەوجی لاوازیدا
خوێندنەوەیەکی تر بۆئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان،دیوەکەی ترو خوێندنەوەیەک لەسەربنەمای مەنتقی ڕووداوەکان،دوور لەحەزو پێوەری پۆپۆلستی

٭#زۆرترین سندوق و دەنگی تێدا سوتێنران
٭#بەشداری خەڵک بەڕادەیک کە هیوابەخش نەبوو
٭#ئەو کاندیدانەی بەحەقی یاسایی خۆیان سەرکەوتن و بونە نوێنەری خەڵک، ئەگەری ئەوەهەیە نەچنە پەرلەمان و نەبنە نوێنەری دەنگدەرانیان.
٭#یەکەمجارە هەندێک کاندید بەکەمترین دەنگ ببنە ئەندامی پەرلەمان
٭#ئەگەر ڕێژەی دانیشتوانی هەرێم(٥)ملیۆن کەس بێت، ئەوا هەر(٥۰)هەزارکەس نوێنەرێکی دەبێت،(۳)ملیۆن کەس بۆی هەیە دەنگ بدات، بەم پێیە (۳۰)هەزار دەنگ پێویستە بۆ نوێنەرایەتی ئەمە بەڕێژەی لەسەداسەد، دواجار دەنگ دەرو دەنگ نەدەر هاوڵاتین و نوێنەرایەتیان پێویستە لەپەرلەمان لەڕووی یاسایی و مافەوە بەڵام نوێنەر هەیە بە(٥۰۰)دەنگ دەبێتە نوێنەر، هەرچەند یاسایی و دیموکراسیانەیە، بەڵام ئەوەش دیوە خراپەکەی دیموکراسی و هەڵبژاردن
٭#بەخوێندنەوەی ئەوەی هەیەلەواقعدا، کەمترین نوێنەر دەچنە پەرلەمان کەلەبڕیاری سیاسیدابن و کاریگەریان هەبێت،بەم پێوەرە پەرلەمانی ئایندە ناتوانێت ڕۆڵی کراوکاریگەری هەبێت لە بڕیارەسیاسی و یاساییەکان، چونکە ئەگەری زۆرە کارەکتەرە بڕیاربەدەستەکان بچنە ناو حوکمەتەوە، کەوایە دەزگای تەنفیزی بەهێزتردەبێت لەدەزگای تەشریعی و یاسادانان و چاودێری، لەم سۆنگەوە دیدی چاودێری (رقابە)لاوازە، 

٭#لەم خولەی پەرلەماندا هێزی ئۆپۆزسیۆن و هێزەکانی دەرەوەی یەکێتی و پارتی لاوازن چ لەڕووی جەماوەرییەوە چ لەڕووی کورسی پەرلەمانییەوە کەمترن بەراورد بەخولی پێشوو (گۆڕان،کۆمەڵ،یەکگرتوو)خاوەنی ٤۰کورسی پەرلەمانی بوون ،ئێستا بە(نەوەی نوێ)شەوە خاوەنی (۳۲)کورسین،  لەخولی پێشوودا یەکێتی وپارتی خاوەنی(٥٦)کورسی بوون، ئێستاو لەم خولەدا خاوەنی(٦٦)کورسی پەرلەمانین  ،ئەم بەرزی ونزمییە لەکورسی لایەنەکان کە حزبەکانی دەسەڵات (۱۰)کورسیان زیادکردووەو هێزەکانی دەرەوەی یەکێتی و پارتی (۸)کورسیان کەم کردووە ئەمە وێڕای دروست بوونی هێزێکی تازەی وەک نەوەی نوێ لە گۆڕەپانەکەدا، ئاماژەکان ئەوەدەڵێن کە حوکمەتی ئایندە دەسەڵاتی فراوانترو بەهێزێکی ترەوە دێتەوە لەبەرانبەر لاوازی هێزە ڕکابەرەکانیان، ئەم خوێندنەوە لەڕووی کورسی پەرلەمانییە لەم خولەی پەرلەمان..

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی