گۆڕان بەرەو كوێ؟

23/10/2018

سەردار قادر

‎لە دوای تەواوبوونی هە ردووهە ڵبژاردنی پە رلەمانی عێراق و كوردستان ،  پاشەكشەی گۆران و كەم بوونەوەی كورسیەكانی ، پرسیاریك لای هەمووان دەكرێت ، ئایا گۆران بەرەو كوێ ؟؟؟؟.

‎ئەم نوسینە هە وڵ دانێكە بۆ لێك دانەوەی هۆكارەكان و دەرئەنجامەكانی، هەوڵدانە بۆ دروست كردنی رایەكی گشتی بۆ خودی بزووتنەوەكە كە دوور بێت لە بەخشینەوەی تۆمەت ، هەوڵدانە بۆ كردنەوەی دەرگای گفتوگۆ لە نێوان هەمواندا ، گۆران لە هەڵسوراوەكان ودەنگدەرەكانی، نە كەسی لێ زیادە و نە كەسیش بە دوژمن ئە بینێ، گۆران هی هەموانە ، هی هەڵسوراوەكانێتی ، هی دەنگدەرەكانێتی ، هی قەڵەمە سەربەخۆكانە ، هی دەنگە حەقەكانە ، هی هەموو ئەو كەسانەیە كە كاریان كردووە بۆ داد پەروەری، هی هەموو ئەو كەسانەێەكە لە هەر شوێنێك بن هەوڵیان داوە سیستەمی سیاسی بگۆرێ بۆ دروست  بوونی چەمكی هاوڵاتی بوون .
‎كۆچی دوایی كاك نەوشیروان  :

‎كاتێك كاك نەوشیروان نەخۆش ئەبێت ماوەیەكی زۆر لە دەرەوەی ووڵات ئەمێنێ بۆچارەسەر ، لەوكاتەدا گۆران لە بەردەم ئە زموونئكی نوێ دا ئە بێت كە دوورە لە ڕێكخەرەكەی وە كاك نەوشیروان وەك خودی خۆی پێی باشە كەخۆیان كارەكان بەرن بەرێوە ،،،،، لەو كاتەدا گرفتی ڕێگە گرتن بوو لەسەرۆكی پەرلەمان ، گرفتی ناردنەوەی وەزیرەكان بوو ، گرفتی ئەوە بووئایا ئیستیقالە بدەن یان نا ؟؟ ئەو كات گرفتی خۆپیشان دان هەبوو مامۆستایان و فەرمان بەران لە سەر شەقام بوون ، ئەو كات گفتووگۆ بوو لەسەرمانەوەی گۆران لە حكومەتی خۆ جیەتی یان نا ؟؟؟ 

‎لەو كاتەداگۆران خانەی راپەراندنی نەبوو كە ئەوەش خۆی جێ ی پرسیارە بۆكاتی خۆی خانەی راپەراندن بۆ دروست نەكرا بوو كاتێك كاك نەوشیروان لە ژیاندا بوو ؟.

‎ئەو كات جڤاتی نیشمانی كەباڵاترین دەسەڵاتی ناو بزووتنەوەكەیە دەسەڵاتی بریاری نەبوو بەڵكوو بریار ئامادەئەكرا لە ‎كۆبوونەوەی سێ شەمان و كۆبوونەوەی ڕۆژانی پێنج شەمە كە كۆمەڵێك ڵە باڵا دەستانی  گۆران وهەڵسوراوانی تیا بەشداربوون لەم دوو كۆ بوونەوەیە بریار ئامادە ئەكرا و بە تەلە فوون ڕەزامەندی كاك نەوشیروانی لە سەر وەر ئەگیرا و لە چفاتدا بریارەكە بە شێوازی یاسایی دەرئەكراو ئە بووە بریاری گۆران .

‎دواتر لە نامەكەی كاك نەوشیروان ئەو برادەرانەی كۆبوونەوەی ڕۆژی پێنج شەممە ناو نرا لێژنەی ڕاوێژ كاری كە بریارەكانی  ملزەم نیە جێ بە جێ بكرێت بەڵكوو ئەدرێتە چڤاتی نیشتمانی ئەو دوا بریاردەرە؟؟؟ ‎كارەكان وا ئەڕۆیشت بەرێوە ووردە ووردە لێژنەی ڕاوێژ كاڕیش جوانە مەرگ بوو و نەما 

‎گەرانەوەی یەكەمی كاك نەوشیروان:


‎كاتێك كاك نەوشیروان بۆ جاری یەكەم گەرایەوە ڕێكەوتنی دەباشانی ئامادەكردبوو ، ڕێكەوتنی  نیوان یەكێتی و گۆران كەدەروازەیەكی گەورە بوو بۆكاری سیاسی بزووتنەوەی گۆران ، لەكاتی ئیعلان كردنی ئەم ڕێكەوتنەدا ڕەوانشاد ڕستە بەهێزەكەی باس كرد كەئەویش عیبرەت لە نوسینی ئەمڕێكەوتنەنیە بەڵكوعیبرەت لە جێ بە جێ كردنیدایە ؟؟؟؟ 

‎وەك ئەوە وابوو بەرێزی بزانێت كە ئەم  ڕێكەوتنە جێ بە جێناكرێت ؟؟؟؟؟؟

‎لای برادەرانی ێەكێتی ئە م ڕێكەوتنە وەرەقەی فشاربووبۆلای پارتی دەسكەوت بوو بۆهێمن كردنەوەی شەقام وڕاگەیاندن بەتایبەت ڕاگەیاندنی گۆڕان 
‎لای گۆرانیش بۆچوونی جیاوازهەبوو ، لای هەندێك خەونی هاتنە وەی دەسەڵا ت و هێز بوو لای هەندێكیش لە دەست دانی خیتابی سەر بە خۆی گۆڕان بوو.

‎گەرانەوەی دووەمی كاك نەوشیروان : 

‎كاتێك كاك نەوشیروان جاری دووەم گەرایەوە باس له پڕۆسەی یەكگرتن ئەكراباس لە دروست بوونی هێزێكی فرەمینبەر ئەكرا ، ئەو كات باڵەكانی یەكێتی حاڵیان خراپبوو یەكێتی لە بەردەم هەڵوەشاندا بوو ، ئەوان زیا لە هەموو كات پێویستیان  بە كاك نەوشیروان بوو وەك فریاد رەس ئەبینرا ، ‎ئەو كاتەش گۆران هەستی ئەكرد ووردە ووردە شەقامی وەك جاران بۆ ناسورێت ....

‎بە داخەوەمەرگ هەموو پلانەكانی تێك دا ، ئەو كاتەش نەك تەنهاسلێمانی هەموو كوردستان سەركردەیەكی لە دەست دا ، ئەوكات كورد بێ خەم خۆرێك ما كە تا مردنی خاوەنی خەمی گشتی بوو،كە ئیتر  گۆران كەوتە بەردەم ئاڵنگاری گەورە ؟؟؟؟

‎دوای كۆچی كاك نەوشیروان : 
‎بە خێرایی خانەی ڕاپەراندن دروست كرا كە خۆی گڕفتی گەورەی لێ كەوتەوە ، لای هەندێك خانەكە هاورێكانی كاك نەوشیروانن بریاریان داوە گۆران بگەیەننە كەناری هێمن ، لای هەندێكی تر دوورخستنەوەی گەنج وژنانە لە شوێنگەی بریار دان ، بە داخەوە گۆران ئیتر بەرەو پاشەكشە چوون ڕۆیی، ئەوەتا لە كاتی ڕیفڕاندۆم دا گۆڕان بریاری بۆ نادرێت هەڵسوراوو دەنگ دەری سەرپشك ئەكات دەنگ بدە  یان نەیدەن !!!!!

‎لە كاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و كوردستان كورسیەكانی كە م  ئەكات ، بەدەر لە تەزویر دەنگ دەرەكانی گۆران ، گۆران  سزائەدەن ، دواتریش پاشەكشەكەس خۆی ناكات بە خاوەنی دیارە سەركەتن هەموو كەس خۆی ئەكات بەخاوەنی.

‎لێرەوە ئەكرێت زۆر بە سادەیی بووترێت  كۆچی دوایی كاك نەوشیروان خۆی هۆكارێكی گەورەی پاشەكشەی گۆڕانە ، ئەمە بێ هێزی نیە ! 
‎ئەمە كەم كردنەوە نیە لە كەس و بێ ڕێزی نیە  بەرامبەر ئەم كاك یان ئەو كاك !!!.
‎ئەمە دان پێ نانە بە ڕۆڵی گەورەی كاك  نەوشیروان .
‎ئەمە راستگۆیی نێوان هەڵسوراوەكانه ؟؟؟
‎گەر هەموان ئەم حاڵەتە قبووڵ ئەكەین ئەی تەكبیر ؟؟؟؟؟؟
‎لە نووسنی داهاتوودا باس لە هەنگاوەكانی هەستانەو ئەكەم وەك ڕایەكی تایبەتی خودی خۆم.

 

‎سەردار قادر

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی