دۆخی ئه‌م دوانه له یه‌ك ئه‌چن، عمار حكیم دوای مردنی باوكی ده‌ستی گرت به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌ن و كه‌وته كێبركێیه‌كی قورس له‌گه‌ل سه‌ركرده ته‌قلیدیه‌كانی حزبه‌كه وه‌كو( عادل عبدالمهدی،باقر زبیر و حمام حمودی و جلالدین سه‌غیرو هادی عامری) كه ئه‌م گروپه رازی نه‌بوو حه‌كیم بچێته جێگای باوكی ،هه‌ندێك له‌و سه‌ركردانه چونه‌وه دانیشتن له ماڵ وه‌كو عه‌بدول مهدی و هه‌ندێكی تریان له ژێر ناوی جیاواز سیاسه‌ت ده‌كه‌ن. یه‌كێك له هۆكاره‌كانی جیابوه‌نه‌وه‌ی سه‌ركرده به ئه‌زموونه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ تاك ڕه‌وی حكیم له بریار دان بێ گه‌رانه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی حزب كه زۆجار ئه‌م كوڕه گه‌نجه نه‌یده‌هێشت ئه‌و كه‌سایه‌تیانه ( كه زۆربه‌یان دامه‌زرێنه‌یر حزبه‌كه بوون )به‌شداری كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی حزب بكه‌ن!.ئه‌م كوڕه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی خۆی به‌رده‌وام كه‌سی یه‌كه‌م بێت و زیاتر ده‌ست واڵا بێت و سه‌ر ئێشه بۆ خۆی دروست نه‌كات به باشی زانی خۆی جیا بكاته‌وه‌و هێزێكی تازه‌ی دروست كرد به ناوی(ڕه‌وتی حكمه) ،كه هه‌م له قاعیده‌ی نارازی ئه‌نجومه‌ن خۆی رزگار بكات و هه‌م مێژووی ئه‌نجومه‌نی باڵا و ناوبانگی ئال حه‌كیم به كار بێنێت. ئه‌م هێزه تازه‌یه ( ره‌وتی حكمه) زیاتر ده‌مو چاوی گه‌نجی تیا بوو كه گوێرایه‌ڵی بوون .دانانی عمار حه‌كیم به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵا له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی باوكی بوو كه به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له ئێران كۆچی كرد كه ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كان بوو،هۆكاری ئه‌م وه‌سیه‌ته‌ی باوكی به دانانی كوڕه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه باوكه‌كه له‌و بڕوایه بوو ئه‌گه‌ر سه‌رۆكایه‌تی حزب له ئالی حه‌كیم ده‌ربچێت ئه‌وه حزبه‌كه جه‌ماوه‌ری نامێنێت و بچوك ده‌بێته‌وه( به‌ڵام رووداوه‌كان وا ده‌رچوون ئه‌و بۆچونه‌ی باوكی هه‌ڵه بوو، ئه‌نجومه‌نی باڵاش شتێكی ئه‌و تۆی لێ نه‌ماوه بوو به مێژوو). ئایا هه‌مان ئه‌زموون له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش دووباره نابێته‌وه؟
کامەران وریا قانع
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی