ئیسلامیه‌كانی كوردوستان له‌دوای هه‌ڵبژاردنی 2009ی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه به به‌رده‌وامی رێژه‌ی ده‌نگه‌كانیان داده‌به‌زێت و قه‌واره‌ی سیاسیان بچوك ده‌بێته‌وه‌و له‌ناو نوخبه‌ی رۆشنبیر و گه‌نجاندا كێرڤهكهیان روو له نزمیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه له‌گه‌ڵا هه‌ر خولێكی هه‌ڵبژاردندا هه‌ر به‌هه‌مان ریتم و شێوازی پێشوو درێژه به‌كاری سیاسیان ده‌ده‌ن و هیچ گۆڕانكاری و پێداچوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو نا‌بینیت له شێوازی كار و گوتاری سیاسی و په‌یكه‌ری رێكخستن و پرۆگرامی په‌روه‌رده‌ییاندا، ئه‌م حیزبانه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م رووداوانه هانیان بدات بۆ به‌خۆداچوونه‌وه‌و چاكسازی، هه‌موو جارێك به‌رووكه‌ش چه‌ند هه‌ڵوێستێكی ساده ده‌رده‌بڕن و ده‌ڵێن كه سه‌ركردایه‌تی به به‌رپرسیار ده‌زانین له شكسته‌كاندا، به‌ڵام ئه‌مه وایان لێ ناكات كه گۆڕانكاری جه‌وهه‌ری و بنه‌ڕه‌تی بكه‌ن یان به‌شێك له سه‌ركردایه‌تیان پاشه‌كشه بكات یان كۆنگره‌یه‌كی پێش وه‌خته ئه‌نجام بده‌ن بۆ چاكسازی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه كاری ئه‌م پارتانه له‌ناو كۆمه‌ڵگایه‌كی زۆرینه مسوڵماندایه و به‌رده‌وامیش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وان په‌روه‌رده‌ی مزگه‌وتن و به‌رده‌وامیش له ریزی پێشه‌وه‌ی نوێژخوێنانن، هه‌روه‌ها هه‌موو بۆنه ئاینیه‌كان به جۆرێك له جۆره‌كان به سیاسی ده‌كه‌ن و به‌رده‌وامیش دیعایه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وان وه‌ك ئه‌هلی ئیمان سیاسه‌ت ده‌كه‌ن و به‌ڵام هه‌موو ئه‌م گوتاره سیاسیه تێكه‌ڵا به بانگخوازی و دینداریه نه‌یتوانی كه رای زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه مسوڵمانه‌كه به‌لای خۆیدا رابكێشێت به‌ڵكو دواجار ئه‌وان بوونه نوخبه‌یه‌كی بچووكی كاری سیاسی و په‌رله‌مان و له دواهه‌مین هه‌ڵبژاردنیش كه له 30/9 دا ئه‌نجام درا نزمترین رێژه‌یان تۆماركرد.
ئیسلامیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له كوردستاندا به درێژایی 30 ساڵی رابردوو خاوه‌نی یه‌ك گوتار و دید و تێڕوانینن بۆ كاری سیاسی و زۆر كه‌م گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه، ئه‌وان راسته ئێستا له چوارچێوه‌ی پارتێكی سیاسی دا كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه كاری پێ ده‌كه‌ن زۆرتر له مه‌رجه‌عیه‌تی (كۆمه‌ڵی ئیسلامی)یه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستیه‌ش ئێستا تۆ پارتێكت هه‌یه ناوی كۆمه‌ڵی ئیسلامیه، له‌راستیدا له ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامی‌دا ده‌سته‌واژه‌ی (كۆمه‌ڵا) له‌گه‌ڵا پارتدا زۆر له‌یه‌كتر جیاوازن، چونكه (كۆمه‌ڵی ئیسلامی) واته گروپێك له پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خه‌ڵكدا كار ده‌كه‌ن بۆسه‌ر رێگه‌ی ئیمان، هه‌تا له كوفر و شیرك و تاوان به دوربن و بێنه سه‌ر رێگه‌ی هیدایه‌ت هه‌تا له دۆزه‌خ پارێزراوبن و به‌ره‌و به‌هه‌شت بچن.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ئه‌م ئامانجانه زۆر دورن له ئامانجی پارتی سیاسی كه كار ده‌كات له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی مافه سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوریه‌كانی گه‌له‌كه‌ی و له رێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌یه‌وێت خۆشگوزه‌رانی بۆ تاكه‌كان دابین بكات، له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌توانین بڵێین ئیسلامیه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی چه‌مك و تێگه‌یشتنی (جماعه الاسلامیه )واته كۆمه‌ڵی ئیسلامی زاڵه به‌سه‌ریاندا، ئه‌وه‌نده له ده‌وری ئامانجێكی سیاسی كۆنهبووهنهوه بۆ پارته‌كه‌یان ،هه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌ش وایكردووه كه ئیسلامیه‌كان ببنه كه‌مینه له‌ناو كۆمه‌ڵگه مسوڵمانهكهدا و ئه‌و ده‌نگانه‌ش كه پێیان ده‌درێت نوێنه‌ره‌كانیان له په‌رله‌مان و حكومه‌ت ناتوانن به گوتار و زمانێكی سه‌رده‌میانه ته‌وزیفی بكه‌ن بۆ كارێكی سیاسی مۆدێرن.
هه‌تا ئێستاش ئیسلامیه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له جیاتی پشت به‌ستن به پرۆژه‌ی سیاسی و كاركردن له‌سه‌ر ئاستی گشتی كۆمه‌ڵگا و سیاسه‌ت كردن له‌سه‌ر بنه‌مای هاوڵاتی بوون، ده‌یانه‌وێت به گوتارێكی ئاینی روو بكه‌نه كۆمه‌ڵگه مسوڵمانه‌كه و له‌ناو كۆمه‌ڵگه مسوڵمانهكهشدا كه‌سه دیندار و به ئیمانهكان، به‌مه‌ش به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵگه له ژن و ئه‌كادیمیا و گه‌نجان بێ به‌ش ده‌بن و ناتوانن به‌و زمانه‌ی كه خۆیان ده‌یانه‌وێت بیاندوێنن.
له سه‌ره‌تاوه كه ئیسلامیه‌كان هاتن ئه‌و گوتاره بایه‌خی خۆی هه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه توانیان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو هه‌تا 2009 ده‌نگی باش بهێنن، به‌ڵام له دوای ئه‌وه‌وه رۆژ به‌رۆژ ده‌نگه‌كانیان رووی له لاوازی كرد، چونكه له‌وه تێگه‌یشتن كه ته‌نها پشت به‌ستن به دروشمی ئاینی و به‌كارهێنانی دروشمه‌كان وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی سیاسی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه زۆرینه‌ی مسوڵمانه، كارێكه له‌گه‌ڵا گه‌وره‌یی ئیسلام و شوناسه جیهانیهكهیدا وێك نایه‌ته‌وه‌و ناكرێت ئیسلام بكرێته پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسی بۆ گروپێك و ئیتر ئه‌وانی تری لێ بێبه‌ش بكرێت، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه ئێستا ئیسلامیه‌كان له دوو ریانێكدان یان هه‌ر درێژه به‌م شێوازه ته‌قلیدیه بده‌ن له‌كاری سیاسی‌دا كه دواجار ده‌بنه چه‌ند گروپێكی سیاسی ناكاریگه‌ر، یان ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی و جه‌وهه‌ری به خۆیاندا بكه‌ن و به به‌رنامه‌ی نوێوه ده‌ست به‌كاری سیاسی بكه‌نه‌وه، له‌و هه‌نگاوانه‌ش كه پێویسته بینێن وه‌ك:
1- كۆتایی هێنان به درێژه‌دان به ره‌وتی كاری ئیسلامی سیاسی و كاركردن له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی نیشتمانی.
2- جیاكردنه‌وه‌ی كاری حیزبی له‌كاری بانگه‌واز و سپاردنی هه‌ر یه‌كه‌یان به كه‌سانی پسپۆڕ له‌و بواره‌دا.
3- بنیاتنانی پڕۆژه‌یه‌كی نوێی كاری سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتمانی و كۆتایی هێنان به ئایدیۆلۆژی كردنی ئیسلام بۆ كاری سیاسی.
4- دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌م و چاوانه‌ی كه پێشتر له‌كاردابوون و به‌رپرسیاربوون له كه‌مكردنی ده‌نگه‌كانیان.
5- ئاشت كردنه‌وه‌ی گه‌نجان و رۆشنبیران و ژنان و خستنه‌ڕووی پڕۆژه‌ی سیاسی نوێ بۆ خه‌باتكردن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان.
6- كۆتایی هێنان به پڕۆگرامی په‌روه‌رده‌یی خواستراو له ده‌ره‌وه‌و هه‌وڵدان بۆ به كوردی كردنی ئیسلام و گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و كولتوره به‌رفراوانه‌ی كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی هه‌یه‌تی.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی