دوو ڕوویی رۆژئاوا بەرامبەر بە سعودیە

24/10/2018

ئەردەلان عەبدوڵا

ماوەیەکە هەموو جیهان باسی سعودیە وەکو دەوڵەتێکی ستەمکار دەکەن و محەمەد بن سەلمانیش وەکو پیاوە خراپەکە ناوی دەبرێت، هەموو ئەمەش بەهۆی کوشتنی رۆژنامەنووسێکی ئیسلامی و فاشیستەوە، ئەوەندەی بەسە کە هاورێی ئەردۆغان بووە. کەچی ماوەی سێ ساڵە سعودیە و کۆمەڵێک دەوڵەتی هاوشێوەی خۆی ،بە وەحشیترین شێوە پەلاماری گەلی هەژارو داماوی یەمەنی داوە، هەرچی بەهای مرۆیی هەبێت لەم جەنگەدا نییە، نەک کەسیش لە رۆژئاوا بۆ یەمەنییەکان ناگرین، بگرە پشتگیری سعودیە دەکەن و دژی یەمەنیش دەوەستنەوە.

 

لە ماوی پێشوودا بە پێی راپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بێت نزیکەی 15 ملیۆن یەمەنی رووبەروی برسیتی دەبنەوە، هەموو ئەمەش بەهۆی ئەو جەنگە سەپێنراوەی سعودیەوە، کە هەموو دەوڵەتانی رۆژئاوا لە رووی سەربازیی و سیاسییەوە پشتگیری سعودیە دەکەن. خۆ ئەمە یەکەمجاری نییە سعودیە رۆژنامەنووس یان مرۆڤ بکوژێت، بگرە ئەم وڵاتە لەسەر سەربڕیون کوشتن دامەزروەو مۆڵگەی بیری وەهابیەت و سەلەفیەتی توندڕو بووە.


ئەمەی ئێستا دەیبینین، جگە لە سیناریۆیەک، کەهەریەک دەەیەوێت بەشی خۆی بەرێت ،هیچی تر نییە، ئاخر ئەمە گاڵتەجارییە ، کە چەتەیەکی وەکو ئەردۆغان بۆ رۆژنامەنووسان بگری و باسی ئازادی بکات. ئەوەی دەبینیبن تەنهاو تەنها یارییەکی نوێی ئەمریکاو رۆژئاوایە ، بۆ وەرگرتنی پارەی زیاتر لە دەسەڵاتدارنی سعودیە.

ئەردەلان عەبدوڵا

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی