راگه‌یاندنی
یاخود دان پێدنانی راگه‌یاندنه‌كانی سعودیه به مردنی قاشقچی له قونسوڵیه‌تی
ولاته‌كه‌یاندا له شاری ئه‌سته‌نبوڵ، ئه‌نجامی ئه‌و پێكدادانه بوو له نێوان
راگه‌یاندنه‌كان و تیمی ئاسایشی بو كه هاتبون له‌گه‌ڵیدا دابنشین و بیگه‌ڕێننه‌وه
بۆ وڵاته‌كه‌یان، پیاوانی ئاینیش له سه‌روی هه‌مویانه‌وه "عبدالرحمن
السدیسی و صاڵح مغامسی" به‌رگرییان له‌م گێرانه‌وه‌یه كرد و داوایان له هه‌موان
كرد ره‌زامه‌ند بن به فه‌رمانی "وه‌لی ئه‌مر".
به
مانایه‌كی ساده، گوتاری هه‌ندێ له داعیه‌كانی ئاین و به‌رگری كردنیان له كاره‌كانی
وه‌لی ئه‌مر، به‌ره‌و پاساو هێنانه‌وه‌و شه‌رعاندنی ئه‌و كارانه چوو كه وه‌لی ئه‌مر
ده‌یكات، ئه‌مه‌ش ده‌ست پێده‌كات له زاراوه‌ی "ئه‌خلاقی سیاسی"، و
قرسیار له نێوان به‌دواداچوه‌كان: مانای ئه‌خلاقی سیاسه‌ت چیه، و جێگای ئه‌خلاق
و سیاسه‌ت له كێشه‌ی قاشقچیدا له كوێیه؟
ئه‌م
پرسیاره روونه، لێكۆڵه‌ر له زانستی سیاسه‌تدا "ئیمام عبد الفتاح
ئیمام" له‌لاپه‌ره 88دا وه‌ڵامی ده‌داته‌وه له كتێبی "ئه‌خلاق و
سیاسه‌ت"، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌خلاقی سیاسی مانای پیكه‌وه
گرێدانی هه‌ڵس و كه‌وتی حاكمه به پێوه‌ره‌كانی ئه‌خلاقی و ، وا له نه‌یارانی
بۆچونی سیاسی حاكم یان وه‌لی ئه‌مر ده‌كات به "عه‌یبه"ی بزانێ و
پێوسته له‌ناوی به‌رێت، و به‌م دۆخه ئه‌خلاقیه‌ی سعودیه‌ی تێدایه، وه به پیی
بژارده‌كانی ئایینی، زانایانی ئاینی رێگا به حاكمه‌كان ده‌دات، یاخود حاكمه‌كان
رێگا به‌خۆیان ده‌ده‌ن، هه‌موو شتێ به‌رانبه‌ر نه‌یاره له رێ ده‌رچوه‌كانیان بكه‌ن،
تا ئه‌گه‌ر له رووی فكریشه‌وه دژیان بن، بۆیه ئه‌خلاقیاتی دووریان له رێساكانی
سیاسی به‌رگه‌ی فره‌بۆچونی ناگرێ كه دابه‌ش ده‌بێت بۆ یارو نه‌یار.
به
پێچه‌وانه‌وه‌ی ریساكانی سیاسه‌ته‌وه، رێسا‌و یاساكانی ئه‌خلاقی له بونی جێگریدا
له هه‌ستی ئه‌ندام و ویژدانی ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ی كه تێر بوون له كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بیدا
به خوونه‌ریت، جێگیر بوون له لای هاوڵاتیان به لێكدانه‌وه‌ی وا كه هیچ راستیه‌كی
تێدا نییه له جه‌وهه‌ری ئاینی ئیسلام و مێژووی عه‌ره‌بیدا كه حه‌رامی كردوه،
به‌وه‌ی بچیته ماڵی نه‌یاره‌كه‌وه‌ته‌وه به‌به‌كارهێنانی هێز، هه‌روه‌ها عه‌ره‌بی
سه‌رده‌می جاهیلی حه‌رامی كردوه خۆت بكه‌ی به ماڵی نه‌یاره‌كه‌تدا به‌به‌كارهێنانی
هێز، ئه‌مه‌ش له رێسا ئه‌خلاقیه‌كانی زانایانی ده‌سه‌لاتداران كه‌م ده‌كاته‌وه،
به‌وه‌ی كێ مرۆڤێك ده‌كوژێ كه چۆته قونسوڵیه‌تی وڵاته‌كه‌ی خۆی پاش ئه‌وه‌ی
بانگهێشت كراوه بۆ سه‌ردانیكردن له پاش چوار رۆژ.
دوور
له پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌ی رێساكان و یاسا نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان، ژماره‌یه‌كی زۆر له
هاولاتیانی عه‌ره‌ب پرسیار ده‌كه‌ن له هۆكاره‌كانی مردنی شه‌هامه‌تی عه‌ره‌بی كه
رێز له میوان ده‌گرێت هه‌تا ئه‌گه‌ر كه‌سێكی خراپیش بێت، كه بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك
چۆته قونسولیه‌ت بۆ ته‌واو كردنی مامه‌ڵه‌ی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی.
له
راستیدا، به پێوه‌ری ئه‌خلاقی كۆن كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌ده‌كانی ناوه‌راست،
وا ده‌رده‌كه‌وێ هه‌ندێ له وڵاتانی عه‌ره‌بی تاكو ئێستا، نه‌گه‌یشتونه‌ته خاڵی دروست
كردنی ده‌وڵه‌تێك به‌مانای سیاسی له فه‌له‌كی سیاسی‌دا بخولێته‌وه له‌سه‌ر
پێكهاتنی ته‌وافقی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكدا و دوور بێت له رقلێبونه‌وه‌و توند‌و
تیژی.
جیهان
گه‌یشتنه سه‌ر مانگ، كه‌چی ژماره‌یه‌ك له ولاتانی عه‌ره‌بی تا ئێستا وا له
سیاسه‌ت گه‌یشتون كه پیاده‌كارییه‌كه و له‌سه‌ر به‌كارهێنانی هێز وه‌ستاوه و
نوخبه‌یه‌كی مه‌ركه‌زی "حزبی یان ماڵباتی" بڕیار له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا ده‌ده‌ن،
كه‌چی به‌ڵگه‌ی تێگه‌یشتنی سیاسه‌ت ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، سیاسه‌ت گوزارشتێكه
له ئامراز هه‌ڵده‌ستێ به چالاكی كاریگه‌ری دروست كردن له نێوان حاكم و خه‌ڵك،
بۆ قبولكردنی بۆچونه‌جیاوازه‌كان و ململانێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان له چوارچێوه‌یه‌كی
هونه‌ریدا و له كۆتایدا له خاڵی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شدا یه‌ك ده‌گرنه‌وه له
نێوان زۆرینه‌یه‌ك له‌خه‌ڵكی.
له
سیاسه‌تیشدا، رۆڵی حكومه‌ت له‌سه‌ر سه‌رخستنی نێوان به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵه جیاوازه‌كان
وه‌ستاوه ئه‌مه‌ش به شێوه‌ی دانوستان یان هه‌ڵس و كه‌وتی زۆره ملێی شه‌رعی، به‌وه‌ی یاساكان به‌رژه‌وه‌ندی گشتی
بپارێزێ و سزای ئه‌وانه بدات كه یاسا پێشیل ئه‌كه‌ن ئه‌مه‌ش به ده‌ركردنی ته‌وافقی
ره‌گه‌زه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان، و پێویسته دوور بێت له بۆچونی حزبی یاخودا
تاك ده‌سه‌ڵاتدار.
دیاره
به‌رده‌وام بوونی ده‌سه‌ڵاتی حزب یان تاك ده‌سه‌ڵاتدار له وڵاتانی عه‌ره‌بی تا
ئێستاش هه‌لده‌قوڵی، به شێوه‌یه‌كی بنچینه‌یی له "ئه‌فیونی گه‌لان"،
واته رێساكانی ئایین به‌كارده‌هێنرێ به‌جۆرێك له جیگای خۆیدا نییه و ئه‌مه‌ش له
زاناكانی سوڵتان و راگه‌یاندنه‌كانیان وه‌ك بێ هۆشكه‌ر به‌كاری ده‌هینن، یاخود
سولتان بڕوای به‌وه هێناوه هه‌رچی ئه‌و ده‌یكات خزمه‌تكردنه به ئایین و
نیشتمان.
هه‌رچه‌نده
ناكرێ، رۆڵی داپلۆسێنه‌رو شێوازی جۆراوجۆر بۆ پاراستنی خۆنه‌ریتی هۆزگه‌رایی و نه‌بوونی
رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ده‌ستێوه‌ردانی رۆژئاوا له رێكه‌وتنه
ملیاردێره‌یكانیاندا و هه‌بوونی ئامرازه‌كان بۆ به‌رده‌وام بوونی حوكمی تاك كه‌سی
و له‌ناو بردنی نه‌یاره‌كانی به‌وه‌ی پشت به فیقهی سوڵتانی ده‌به‌ستێت فه‌رامۆش
بكه‌ین.
له هه‌ندێ
قۆناغه‌كانی مێژوودا، حاكم له وڵاته ئه‌وروپیه‌كاندا به رێنمایی كه‌نیسه به
"نوێنه‌ری خودا" ناوه‌زه‌ند ده‌كرا، ئێستاش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێ كه
حاكم قه‌ده‌ری خه‌ڵكیه، به‌وه‌شی خه‌ڵك بڕوای به قه‌ده‌ری خه‌یرو شه‌ڕ هه‌یه،
ده‌رچوون له‌م قه‌ده‌ره پێچه‌وانه‌ی شه‌رعی خودایه، په‌نا ده‌گرین به‌خودا.
له‌م
وتاره‌دا مه‌به‌ستمان سوكایه‌تی كردن نیه به رێساكانی شه‌رعی خودا، په‌نا ده‌گرین
به‌خودا، به‌ڵكو ده‌رخستنی سروشتی سیسته‌مه كاراكانه له ناوچه‌كه‌دا، نه‌ك ته‌نها
له سعودیه‌ش به ته‌نها كه له ژێر دروشمه‌كانی ئاینی یان نیشتمانی یان كۆمه‌ڵایه‌تی،
ئه‌مانه لێكدانه‌وه‌كانیان له جێگای خۆیاندا نییه، بۆیه "شورا" جه‌وهه‌ری
ئاینی ئیسلامه و ده‌رچوون له فه‌رمانی حاكم روه‌و ره‌خنه‌ی بنیادنه‌ر، نه‌وه‌ك
"فه‌توا".
له
كۆتاییدا، رێساكانی ده‌سه‌ڵات له شانشینی سعودیه‌دا به ئه‌خلاقیاتی سیاسی ئاینی
دژبه سه‌ره‌تاكانی رێساكانی سیاسی هاوچه‌رخ ده‌ستپێده‌كات، بۆیه ، تیرۆركردنی
خاشقچی، به‌هه‌ر وێنه‌یه‌ك بێت، ئاساییه بۆ ئه‌وه‌ی حاكم روی سپی خۆی به‌رانبه‌ر
رۆژئاوا پیشان بدات هه‌رچه‌نده ئه‌م رێسایانه‌ی ده‌سه‌ڵات سیاسیش بێت، هه‌رچه‌نده
به شێوه‌یه‌كی رێژه‌ییش بێت، به‌وه‌ی پێویسته رێساكانی یاسای نێوده‌وله‌تی رێگه
نه‌دات نوێنه‌رایه‌تیه‌كان جگه له خزمه‌تی هاولاتیان بۆ هیچ مه‌به‌ستێك به‌كاربهێنرێت،
به‌ڵام رێساكانی یاسای نێو ده‌وڵه‌تی به نیسبه‌ت خاوه‌نی ئه‌م بۆچونانه
"بیدعه" و پێویست ناكات پێوه‌ی پایه‌ند بن.
نوسینی: جەلال سلمی
وه‌رگێران: حلمی ره‌سول ره‌زا
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی