هەرێمی یەك سەرۆك وەزیران

28/10/2018

رێبین عومەر

رەنگە ئەم هەرێمی خڕی مڕییە تەنیا و تەنیا لەناو پێنج ملیۆن بەشەردا یەك مرۆڤی تیا هەڵكەوتبێت كە خوێنی سەرۆك وەزیران لە دەمارەكانی جەستەیدا بێو بچێت ، لەم هەرێمەدا ئەوە چارەكە سەدەیەكە تەنیا یەك مرۆڤی سیاسی مافی ئەوەی پێبڕاوە كە ببێتە سەرۆك وەزیرانی حكومەت و پیاوی یەكەمی بڕیاردان ، تەنانەت دەگێڕنەوە كە دووساڵ بە رێككەوت سەرۆك وەزیرانی ماوە درێژ سەرۆك وەزیرانی حكومەتەكەی لەمەڕ خۆمان نەبووە.

 كەچی ژوورو ستافی نوسینگەكەی لە جێگەی خۆی ماونەتەوە و كاروباری حكومەتیان لەناو حكومەت بەڕێكردووە ، تەنانەت  ووڵاتانیش هەرچاوەڕێی ئەویان كردووە تا تەشریف بێنێ و  ئیمزای گرێبەستی پەنجا ساڵەی نیقمەتی نەوت بكات  ، رەنگە ئەو وەها خولقابێ كە تا سەری سپی و دەستی بەگۆپاڵ و تا سەر عەرەبانە و خەیبووبەی قوڵ ،  پەیمانی بەستبێت كە هەر لەگەڵمان بێ و ئیدارەی ئەم ووڵاتەمان بۆ بكات كە تا ئەم دەمە لە ناو پێنج ملیۆن مرۆڤ كەسێكی تریی هاوشێوەی ئەویان تیا هەڵنەكەوتبێ . 

ئیتر هەر ئەو سەرۆك وەزیرانە و هەرخۆشی سەرۆكی ئەم هەرێمەی لەمەڕخۆمانە و دەسەڵاتەكانی مامیشی دوای تەواو بوونی دەوامی رەسمی لەسەری رەشەوە بەڕێوەدەبات ، بێ گلەی دانیشن هەر نێچیرەڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی درێژمەودایە .

رێبین عومەر

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی