به‌رێز به‌هائه‌دین نوری له نوسینێكی بێلایه‌نانه‌ی واقعیدا له سایتی شارپرێس، باسی له شكستی حزبی شیوعی كوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كردووه و ده‌ستی خستۆته سه‌ر كۆمه‌ڵێك برین، به‌ڵام به‌داخه‌وه باسی سه‌رجه‌م چه‌په‌كانی نه‌كردووه كه ته‌نها به ئاماژه‌كردن ده‌ڵێت به‌شدارینه‌كردنیان له هه‌ڵبژاردن له‌به‌ر ترسی به‌ده‌ستنه‌هێنانی كورسی بووه و باس له توانای به‌شداریكردن یان نه‌كردن و كێبركێی نه‌كردووه و به وردی رۆنه‌چۆته نێو باردۆخی كوردستان به گشتی له‌مه‌ر چه‌پ و دوارۆژی چه‌په‌كان وله فاكته‌ره‌كانی پاشه‌كشه نزیك نه‌بۆته‌وه‌و هه‌موو ئه‌ڵته‌رناتیڤ و رێگه دروسته‌كانی ره‌وتی چه‌پ و خۆئاماده‌كردن و گه‌رانه‌وه‌ی توانای چالاكی و پێگه و قورسایی چه‌په‌كانی باس نه‌كردووه، منیش باش ده‌زانم ئه‌مه هه‌مووی توێژینه‌وه‌یه‌كی دوورودرێژی ده‌وێت نه‌ك نوسینێكی كورت، بریا به پێی شاره‌زایی و مێژووی پرله ئه‌زمونی خۆی، به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بێلایه‌نانه‌ی خۆیئاسا، له‌وباره‌وه سه‌باه‌رت به ره‌وتی چه‌پ به گشتی و هۆكاری پاشه‌كشه و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ڵته‌رناتیڤ و هه‌نگاوی دروستی هه‌موو چه‌په‌كان قسه‌ی بكردایه نه‌ك قسه‌ی خۆی له‌سه‌ر تاكه لایه‌نێكدا كورت بكاته‌وه.
هه‌مووان ده‌زانن ته‌نها خودی چه‌په‌كان و سه‌ركرده‌كانیان نین كه هۆكاری سه‌ره‌كی پاشه‌كشه‌ی قورسایی و سه‌نگیان بن له كوردستاندا، ئه‌وه بارودۆخی بابه‌تی و خودیشه كه واخۆی فه‌رزكردووه و عه‌قڵێكی ژیر و پر له توانای ده‌وێت بۆ دانانی به‌ردی بناغه‌ی به‌خۆداچونه‌وه و دوباره بوژانه‌وه‌ی چه‌په‌كان. ئه‌وه ته‌نها له كوردستاندا نیه ره‌وشی چه‌پ به‌م گوزه‌ره‌دا ده‌روات، حزبی شیوعی عیراق له هه‌ڵبژاردنه‌كان هاوپه‌یمانی ره‌وتی سه‌در بوو له به‌غدا، هه‌موان ده‌زانن هۆكاره‌كه‌ی چیه. له توركیا چه‌پ به هه‌زار و یه‌ك كێشه و گیروگرفت‌دا ده‌روات و تا راده‌یه‌كی دیاریكراو له‌دواهه‌ڵبژاردندا پاشه‌كشه‌ی كرد، ئه‌وه وه‌زعی چه‌په‌كانی ئێران باس ناكرێت له‌به‌ر بارودۆخی تایبه‌تی خۆی و، وڵاته عه‌ره‌بیه‌كانی پاش به‌هاری عه‌ره‌بیش باسێكی تره و له جیهانی خۆسه‌پاندنی جیهانگیری و جێبه‌جێكردنی پیلانه‌كانی سه‌رمایه‌دارییش زۆر ره‌هه‌ند له خۆ ده‌گرێت و ده‌ردانه‌كانی سیستمی نوێ جیهان خۆی به‌سه‌ر زۆرینه‌ی وڵاتاندا سه‌پاندووه.
بۆیه، ئه‌گه‌ر به ته‌نها باس له وه‌زعی چه‌پ له كوردستان بكه‌یت ده‌بێت بارودۆخه بابه‌تیه‌كه به‌قه‌د خودیه‌كه و زیاتریش له‌به‌رچاو بگریت نه‌ك ته‌نها خه‌تاكه بخرێته‌سه‌ر سه‌رحزبێك یان كردایه‌تیه‌ك كه زۆرجار ده‌سته‌وه‌ستانه له ئاست خۆفه‌رزكردنی بارودۆخه گشتی و واقیعه‌كه به‌خۆی به‌سه‌ر ئه‌و و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كاندا، به‌ڵام كێشه‌ی گه‌وره له به‌رێوه‌بردنی كاروباری سه‌رجه‌م چه‌په په‌رشوبڵاوه‌كانه نه‌ك تاكه لایه‌نێك،بۆ؟
*چه‌په‌كان ئه‌وه‌نده په‌رشوبڵاون كه‌س دان به راستودروستی ره‌وتی سیاسی و فكری و فه‌لسه‌فی ئه‌ویتردا نانێت و خۆی به تاقه لایه‌نی راست ده‌زانێت، ئه‌گه‌ر دووكه‌س و نیویش بن.
* هه‌ر لایه‌نێك ده‌یه‌وێت به‌خۆی تاكه سه‌ركرده‌ی چه‌په‌كان بێت و ئه‌و به‌راست دانێن له به‌رێوه‌بردنی كاری سیاسی وحزبیدا و ئه‌وانیتر به‌لاده‌ر و ئێكسپایه‌ر له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.
* به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی حزبی و كه‌سی خۆی به‌سه‌ر لایه‌نه‌كاندا فه‌رز كردووه و به‌هه‌مان شێوه‌ی حزبه نه‌ته‌وه‌یی و نیمچه‌چه‌په‌كان و لیبراڵه‌كان توشی ده‌رده سه‌ركرده و گه‌نده‌ڵی هاتوون.
* نه‌بونی عه‌قڵیه‌تێكی داهێنه‌رانه كه بارودۆخی كوردستان به شێوه‌یه‌كی زانستی هه‌ڵبسه‌نگێنێت و هه‌نگاوه راسته‌قینه و گونجاوه‌كان بۆ قوتاربوون له‌م قه‌یرانه هه‌مه‌لایه‌نه دوورودرێژه دیاریبكات.
* قوربانیدانی حزبی و كه‌سی له پێناو ئامانجی گه‌وره‌تر له نێو چه‌په‌كاندا نیه و هه‌ركه‌سه و لایه‌نه و ده‌یه‌وێت به‌خۆی قازانجی تایبه‌تی له‌وانی تر زیاتر به‌ركه‌وێت و نایه‌وێت پرژه‌ی ره‌خنه و شڵپه‌ی زوخاوی زیانی كاتیی به‌ركه‌وێت.
* نه‌بوونی هاوپه‌یمانێتی و نزیكبونه‌وه و ملدان به داواكاری گشتی هه‌مولایه‌نه‌كان و سازان له سه‌رجه‌م رووه فكری و فه‌لسه‌فی و سیاسیه‌كانه‌وه كه ئه‌مرۆ یه‌كێكه له پێداویستیه‌كان نه‌ك ره‌تكردنه‌وه‌ی گونجان و په‌یوه‌ستبون به فكری ره‌ق و یۆتۆبیای چه‌پگه‌ری و دۆگمایی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له رووی فكر و ئایدیۆلۆجیای دوور مه‌وداوه راستیش بن.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی