ئەخلاق‌و وەزیری داد

29/10/2018

شێرزاد حەسەن رەزا

سەبارەت بە ڤیدیۆیانەی لەسەر كاندیدی وەزیری داد (ئەسما‌و كلدانی) دەیبینین ،پرسیارێكی جەوهەری بە هزر ومێشكمانا دێت،،

ئایا ئەخلاق چیە؟؟
ئەخلاق ئەوەیە مرۆڤ بە جلی نیوە رووتەو دەرنەكەوێت وخۆی داپۆشێت ،؟؟

ئەخلاق ئەوەیە بە ئاسایی لە سەفرەیەك یان گەشتێك دانەنیشێت و نان و ماسیەك نەخوات؟؟

ئەخلاق ئەوەیە دەست بۆ گیتار و كەمان و ساز نەبەیت؟؟

من تێ دەگەم لەو هێرشە جۆراوجۆرەی كە لەناوەندە عێراقیەكانەوە دەكرێتە سەر كاندیدە ژنەكە وەك نەیارێكی سیاسی خۆیان،،

بەلام لەوە تێناگەم كورد بۆچی لەژێر ئەو كاریگەریدایە..

لەنەزەری زۆر لە بیرمەندەكانەوە ئەو پێناسانەی من بۆ ئەخلاقم كرد لەسەرەوە توورێكی قوڕاوی ناهێنیت!!

بەلكو ئەو ڤیدیۆیانە لە چوارچێوەی ئازادی تاكە كەسیدایە..

بەلكو بێ ئەخلاق بریتیە لەوەی تۆ ماڵ وسەرەوەتی گشتی بخۆیت ولە جامی سیارەكەتەوە تەماشای سواڵكەری سەر شەقامەكان بكەیت!!

بێ ئەخلاقی ئەوەیە تۆ لەناو ئۆتۆمبیلی مۆدێل بەرزەكانی میریەوە،،خۆڵ وتۆز بكەی بەسەر 

كەمئەندامێكدا لەسەر عارەبانەكەی...
بێ ئەخلاقی ئەوە خۆت بەربرسی باڵای تەندروستی بێت و سوێندی ئەبیقراگت خوارد بێت و بازرگانی بە ژیانی خەڵكەوە بكەیت و دەرمانی نەخۆشی شێرپەنجە بخەیتە ژێر گومانەوە.

بێ ئەخلاقی ئەوەیە لە پەنایی دین و قورئانەوە،فێڵ بكەیت و خەڵك بگەوجێنیت. بێ ئەخلاقی ئەوەیە

میللەتێك لە روودا بە رۆژنامەنووس وحەقبێژ و قەڵەمت بزانێت و تۆش لەبەردەم بەرپرسەكاندا تەقریرنووس ودووڕووی بكەی. 

بێ ئەخلاقی ئەوە درۆ و بێ وەعدی لەگەڵ هاوەڵ وهاوڕێ وهاوڵاتیاندا دەیكەی..

بێ ئەخلاقی ئەوەیە ،،دزی لەكۆبۆنی ئەو خۆراكاندا بكەیت ،كە ماڵە هەتیویك بە ئومێدەوە چاوەڕێ سەری مانگ بكەن بۆ وەرگرتنی تا لە براسانە نەمرن!!

بێ ئەخلاقی سیاسی و ئیداری لەم مەملەكەتی عێراقدا بەجۆرێكە

زۆرینەی كاربەدەستان بوون بەفیرعەون وشەڕی خودا دەكەن ،،پیرەمێردێكم بینی لەو سەر شقامە لفكە وصابوونی رقی دەفرۆشت،،

وتم خاڵۆ دەنگوباسی بازاڕ چیە؟؟
وتی سوپاس بۆ خوا من لەشم ساغە و...ئەوانەی زۆر 
دەدزن،، زۆرتر نەخۆشن،،،نە بەدەنیان ساغە و نە نەفسیان..

خۆ ئەوەی بەدەستیان هێناوە،فریا ناكەون تەواوی بكەن دەمرن،،قاقا دای لە پێكەنین و ،بەردەوام بوو و وتی؛؛دەمرن،،ئەوانیش دەمرن..
 
رۆژنامەیەكی فەرنسی، لەسەردەمی شارڵ دیگۆل  دا،هەوأاڵێكی بڵاوكردبوەوە بەم شێوە( نیوەی ئەم حوكمەتە دزن )،دوای ئەم هەواڵە بووبە هەرا، رۆژنامەكە درا بە دادگاو داوای قەربوویان كرد ،یاخود لە هەمان ستونی رۆژنامەكە، كە تێدا نوسیبوویان نیوەتان دزن داوای لێبوردن بكەن،

ئیدارەی رۆژنامەكە ئەمەی قبوڵ بوو ،بۆ رۆژی دواتر لەهەمان ستون وكە لاپەری یەكەم بەگەورەی نوسیان ؛هەفتەی رابردوو نوسیمان _نیوەی ئەم حوكمەتە دزن، لەبەرئەوە بە پێویستی ئەزانین داوای لێبوردن بكەین !، هەواڵەكە راست بكەینەوە لەراستیدا (نیوەی ئەم حوكمەتە دز نین ).

شێرزاد حەسەن رەزا

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە