پێودانگی ئەخڵاقی سیاسی و پابەندی نێودەوڵەتی بەرانبەر بە هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان

30/10/2018

فەرمان سدیق


ئەوروپاو ئەمریکا، فرمێسک بۆ ئیدلب دەڕێژن، دەڵێن ناکرێت ئاوارە ببن و هەڕەشەی لێدان لە بەشاڕ دەکەن ئەگەر چەکی کیمیایی بەکار بهێنێت، دەستخۆشی لە تورکیا دەکەن کە هەرچی تیرۆریستی سووریا هەیە لەژێر باڵی خۆی کۆی کردوونەتەوە، بۆ ئامانجی سیاسی خۆی بەکاریان دەهێنێت.
منیش لەگەڵ ئەوەدانیم بەهۆی هێرشی سەربازی پەنجەی مێروستانێکیش! زیانی بەرکەوێت، با سەربازەکان یەکتر بکوژن، ئەوان بۆ کوشتن چەکیان لە شانە!

بەڵام کاتێ تورکیا ئامادەکاری تەواو دەکات بۆ هێرشکردنە سەر کۆبانێ لە پێشدا، پاشان رۆژئاوای کوردستان، کوا هەڵوێستی ئەوروپاو ئەمەریکا؟ دیارە تۆپەکانی تورکیا مێشوولە لە رۆژئاوا دەکوژێت و کەسیش بەهۆیەوە ئاوارە نابن!

ئەمڕۆ ئەردۆگان رایگەیاند بەو نزیکانە شەوێک سوپڕایسمان بۆیان دەبێت، لە وەختێک سێ رۆژە تۆپخانەکانی تورک رۆژئاوای کوردستان تۆپباران دەکەن، کە ئەمە پێش هەموو شت بەزاندنی یاسای نێودەوڵەتییە کاتێ سنوورە دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری دەبەزێنیت، بەڵام دیارە کە قسە دێتە سەر کورد، مقایەسەی پێ دەکرێت با لەگەڵ قەشەیەکیش بێت..
ترەمپ راستی کرد کورد شەڕکەری باشن، بزانین ئەخڵاقی سیاسی ئەمەریکا چی دەبێت بەرانبەر بە رۆژئاوا<<

هیوادارم پارتی دەروازەی سمێلکا بەرووی کوردانی رۆژئاوا دانەخات و دەرگای گەیاندنی کۆمەکیان بۆ بکاتەوە، با جارێک کێشەکان وەلاوە نێین و بەرژەوەندی نیشتمانی و نەتەوەیی پێش بخەین.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی