سزاکانی ئێران و ڕوبەڕوبونەوەی سەربازی

03/11/2018

 

دووشەممە کاتژمێر ١٢ نیوەڕۆی ئەمریکا سزا ئابوریەکەی سەر ئیران دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە ، ئەمریکا دەڵیت بۆ وشکردنی ئەو داھاتەیە کە بۆتە تێکدان و کوشتنی ھەزاران هاوڵاتی لەناوچەکە ، ھێنانەوەی ئیرانە بۆ ڕێگا ڕاستەکە ، تا وەک وڵاتێکی ئاسایی مامەڵە بکات و واز لەسەرەڕۆیی بێنێت .

ھەنگاوە سەرەتاییەکانی ئەو سزایە لەلایەن کۆشکی سپیەوە بەڕێگرتن لەو کومپانیایەنە دەبێت کەنەوت ھاوردە دەکەن لەئیران ، لەگەڵ تەواوی کۆمپانیاکانی گواستنەوەو بانکەکانی ئیران ، یان ھەر بانکێک بەپێچەوانەی سزاکانی سەر ئیران مامەڵە بکات دەخریتە لیستی ڕەشەوە .

زۆربەی ئەوانەی نەوت لەئیران دەکڕن وەک چین و ھیندستان و تورکیا و پێنچ وڵاتیتر ، ناتوانن لەگەڵ دەست پێکی سزاکان مامەڵەکانیان لەگەڵ ئیران بوەستێنن ، بۆیە ئەمریکا ڕازی بووەو ئاساییە ئەوان بەردەوامبن تا سەرچاوەیتر ئەدۆزنەوە ، کە پێداویستییە نەوتیەکانیان بۆپڕبکاتەوە ، ئەوەش شەش مانگ بۆ ساڵێکی پێدەچێت ، تا ئەوکاتیش ئیران ئامادەیی نیشان دەدات بۆدانوستان .

مەبەست لەسزاکان چیە ؟

خاڵی سەرەکی سزاکە ئەوەیە ئیران پارەی لەبەردەستدا نەمێنێت بۆ ئەوەی ھیچیتر نەتوانێت وەک جاران ھاوکاری دارایی حیزبوڵڵای لوبنانی و حوسییەکانی یەمەن و بەشار ئەسەد و دواتر بەردەوام تەراتێن لە عیراقدا بکات .

تەواوی ئەو پارەیەی ئیران لەفرۆشتنی نەوتەوە دەستی دەکەوێت دوای سزاکان پارەکە لەدەرەوە ئەبێت ، تا دیار بێت ئیران بۆچی سەرفی دەکات ، ئەبێت لە ژێر چاودێریدابێت ، تەنھا بۆ کاری مرۆیی ئەو شتانە بەکاربێت ، کە لە سزاکاندا نیە .

ئەمریکا ڕێگا ئەدات ئێران بەردەوام بێت لەمامەڵەکردنی کەلوپەلی کشتوکاڵی و دەرمان و خواردن ، سزاکە ئەو بوارانە ناگرێتەوە .

لەهەموو حاڵەتێکدا ئێران ناچار دەبێت ملبدات بۆ گفتوگۆو دەگەڕێتەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ ، تا داواکارییەکانی ئەمریکا جێبەجێدەکات .

ھیچ کاردانەوەیەک یان ڕووبەڕووبونەوەی سەربازی ڕوونادات ، کەخەڵکی لەدڵەڕاوکێیەکی زۆردایە و ، پێیان وایە شەڕێکی قورس لەناوچەکە ڕوئەدات ، بەدڵنیاییەوە ھیچ ڕونادات.

 

هێرش عەبدول‌رحمان

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی