گەردەلولی "سفركردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی ئێران"

04/11/2018

هەردی مەهدی

وادیارە بەر لە رەنگی، دەنگی تۆفانەكەی ترەمپ زووتر لەوادەی خۆی گەشتە بناگوێی رۆحانی. قاسمی سولەیمانی خۆی بۆ موشەك و روبەڕووبوونەوەی ترەمپ لەوڵاتێكی دراوسێی ئێراندا سازدەدا بەڵام هێرشی دۆلاریی و نەوتنەكڕین و زیندووكردنەوەی گەمارۆ كۆنەكان، گەشتنە ناوەڕاستی تاران بێئەوەی سەربازێكی ئەمریكی لێوەدیاربێت.

بەر لە كشانەوەی ئەمریكا لە رێككەوتنی ۵+۱(برجام)، هەناردەی رۆژانەی دەگەشتە زیاتر لە 2.500000بەرمیل، دەرامەتی نەوتی لە ۲۰۱۷ نزیكەی ۵۵ملیار دۆلار بوو، بەڵام هێشتا پشتێنەی گەمارۆدانی ئێران بۆ سفركردنی هەناردەكردنی نەوتی ئێران دەستی پێنەكردۆتەوە، ئێران (بەهۆی فشار و كشانەوەی تاكلایەنانەی ئەمریكا) تا مانگی نۆ ۳۵٪ داهاتی نەوتی خۆی لەدەستداوە و رۆژانە نزیكەی ۱.۲۰۰هەزار بەرمیلی كەمكردووە. تا مانگی ۱۰ی ۲۰۱۸، ۱۹٪ی داهاتی كەمیكردووە. وا پێشبینی دەكرێت بەهۆی پرۆژەی ئەمریكی "سفركردنی هەناردەكردنی نەوتی ئێران"ەوە، ئەم وڵاتە (لە گەشبینانەترین پێشبینیدا) ساڵی ئایندە ۳۰تا۵۰٪ داهاتی بەدەستهێنراوی ئەمساڵی لەدەستبدات.

قازانجی "شۆڕشی ئیسلامی ئێران" لە هێرشی سەربازییدا بوو. بەڵام بەرلەوەی وەڵامی واشنتۆن بداتەوە پێویستە وەڵامی بژێوی و ژیان و بێكاری خەڵكەكەی بداتەوە.

هەردی مەهدی

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی