شەرى بەوەکالەت، ئێران و سعودیيە وەک نمونە

05/11/2018

كه‌مال ره‌ئوف


ئابڵوقەی ئابوری سەر ئێران كە بواری بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوتیش دەگرێتەوە، رەنگە گرفتی سوتەمەنی لەم زستانەدا بۆ بازاری ئەورپی دروست بكات، بەڵام بۆ ئەوەی بازار تێر نەوت بكرێت و وڵاتانی كریاری نەوت زەرەرمەند نەبن و نرخی نەوت بەرز نەبێتەوە، سعودییە بەشە بەرهمێنانی نەوتی خۆی هێندەی بەرهةمهێنانی نەوتە ئێرانییەكە زیاد كات.

سعودیە هەرچەندە پێش ئەم زیاد كردنەش لە ریزبەندی یەكەم وڵاتی بەرهەمهێنانی نەوتەو لەپێش روسیاو ئەمریكاوەیە، رۆژانە زیاتر لە 10 ملیۆن بەرمیل هەناردە دەكات، ئەمریكا هەشت ملیۆن و نیوە و روسیاش نزیكەی دەملیۆن بەرمیلە، ئێران كەنزیكەی 3 ملیۆن و نیو بەرمیل دەفرۆشێت، سعودیە خێرا توانای بەرهەمێنانی بەرز دەكاتەوە بۆ 13 ملیۆن بەرمیل لەرۆژێكدا، واتە قەرەبووی نەوتەكەی ئێران دەكاتەوە لە بازاری نەوتدا.

ئەمریكا لەم هەنگاوەی دوو جار قازانج ئەكات، یەكەم نەیارەكەی سزادەدات كە ئێرانە، دووەم لە سعودییە پارەیەكی زیاتری دەستدەكەوێت، چونكە مەرجی ئەمریكا بۆ سزادانی ئێران لەسەر سعودیە، ئەوەیە دەستی تەماعی زیاتر بەرێتە قوڵایی گریفانە قوڵەكەی سعودیەوە.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی