شوێنی ئەوان ناو دڵی خەڵکی کوردستانە

06/11/2018

سالار مەحمود

(سەبارەت بە جەمیل بایک و قەرەیلان)
جیهان لەجیاتی مەحکومکردنی داگیرکەرانی کوردستان، ئازادیخوازان و قوربانیانی سیاسەتی ستەمکارانەی نێودەوڵەتی سزا دەدات! فەرموون بە ئاشتی مافی رەوای گەلی کورد بدەن، با وەک هەمیشە کورد نەفرەت لەچەک و شەڕ بکات.
خەباتی شارەوانی دەکەن دەخرێنە زیندانەوە، خەباتی پەرلەمانی دەکەن دەخرێنە زیندانەوە، لەسەر شەقامەکان چالاکی مەدەنی دەکەن دەخرێنە زیندانەوە، لە شاخەکان خۆ دەپارێزن پەلامار دەدرێن! کورد چی بکات؟. لەبەرامبەر ئەم غەدرە جیهانیە مێژوویەدا پێویستە کورد تەباو یەکگرتووبێ، پشتی یەک بگرین و داکۆکی لەهەرکوردێکی راستەقینە لەهەرکوێی 
دونیا بێ ئەرکێکی نیشتمانییە.
سالار مەحمود

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی