فازڵ میرانی تەقاندییەوە

07/11/2018

مەسعود عەبدولخالق

لەگفتو گۆیەكی سكرتیری (م س)ی (پ د ك) بۆ ڕووداو كۆمەلێك نهێنی دركاند ، لەوانە وتی : كاك نیچیرو كاك بافیل واڕێككەوتبوون كە سەرۆك كۆمار بۆ فوئادحسین و پارتی بێت لەبەرامبەر ئەوەی دووساڵ سەرۆك وەزیران و كۆمەلێك وەزیر و دەسكەوتی تر بۆ یەكێتی بیت، بەَلام وتیشی من ئاگاشم لەو ریكەوتنە نییە! هەروەها وتی: پیشمەرگە پیشمەرگەی یەكێتی و پارتین!.

ئەو ڕاستیانە لەلای مونەزیریكی گەورەی كورد وترا، كە دوای 27 سال لەحوكمڕانی ،ماناكانی :
1- ئەوەی دەوترا بالێكی یەكێتی خیانەتی كردوە ..ئەوە ڕاست دەرنەچوو ئەوە هەر بۆئەندام ولایەنگری فەقیرحالە دژایەتی یەكیان پێدەكەن ئەگینا ئەوان لەسەروو هەر بران !!

2- ئەو ریكەوتنە و بەخشینی ئەو پۆستە مانای وایە حكومەت مولكَی پارتیە ، ئیتر یەكیتی و معارەزە تەنها بەشدارن نەك شەریك ...ئیتر گوێ لەقسەی گەورەی ئەو لایەنانە ڕامەگرن ئەوە ڕاستی دەسەلاتی كوردیە دوای 27 سال ..باكەس باسی چاكسازی نەكات لەناوحكومەت ..ناكرێت.

3- جەنابیشی ئەوەی وت كە وەك خۆی ئاگاداری ئەو ڕێكەوتنە نییە ..ئەوەش مانایەكی تری ڕوونی هەیە كە حزبیش وەك موئەسەسات نەماوە بەلكو چەند كەسیك لێی بنچینەن باقیەكەی تری ئاگادار نین و دەردەكە پلەبەپلە لەخواروو ڕا دەست پێدەكا تا سەروو .

ڕاستی وەك خۆم تینەگەیشتم برایانی پارتی بۆ وا سوور بوون لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار ؟ لەگەل تەوەجوهی سالی رابووردوویان زۆر لێك دوورە .

ئەوە لایەكە لە وەزعی راستەقینەی ئەو هەریمە قوڕ بەسەرە، شەڕیان بردەوە بەر دەرگای ناحەزان ،ناحەزان كەیف خۆش و میلەتیش بێئومید ..ئەوەی لە كەنالەكانیان دەووتریت زۆر دوورە لەو ڕاستیانە .

مەسعود عەبدولخالق

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی