دیاره بنه‌مای سه‌روه‌ری له بنه‌ما بنه‌ڕه‌تیه‌كانه له یاسای نێوده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخ و سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی له ئێستادا، و به پێوه‌رێكی راسته‌قینه‌ی ده‌وڵه‌تیش ئه‌ژمار ده‌كرێ، له پێوه‌ری یاساییدا سه‌رجه‌م وڵاتان یه‌كسانن له سه‌روه‌ریدا، به‌ڵام جیاوازیه‌كان له پیاده‌كاریه‌كانی سه‌روه‌ریه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی یان ناوخۆیی، ئه‌مه‌ش به گویره‌ی هێزی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یه له‌لایه‌نه‌كانی سه‌ربازی و ئابوری و سیاسیه‌وه، هه‌رچی رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه سه‌رجه‌میان دووپاتی رێزگرتن له بنه‌ماكانی سه‌روه‌ری ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌روه‌ری وه‌ها ناسراوه، ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوه‌تیه به‌سه‌ر كه‌سه‌كان و ماڵ و موڵك و هه‌رێمدا، له‌هه‌مان كاتدا ئازادی ته‌واوه بۆ رایكردنی كاروباره‌كانی ده‌ره‌وه، سه‌روه‌ریش دوو رووی هه‌یه، ناوخۆیی و ده‌ره‌كی: هه‌رچی ناوخۆییه خۆی له توانای ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات رۆشتن ده‌بیێته‌وه به‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌كان، وه‌ك كه‌سه‌كان و دارایی و هه‌رێم. ئه‌وه‌ی تریان ده‌ره‌كیه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌ت ئازادی ته‌واوی هه‌بێت له رێكخستنی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی تر و بڕیاره چاره‌نوسسازه‌كان له به‌رگری كردن له‌سه‌روه‌ری ئه‌من و سه‌قامگیریی وڵات و مۆركردنی رێكه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ئاماده‌بوون له كۆنگره‌كان و هه‌رچی رواڵه‌تی تری په‌یوه‌ست به سه‌روه‌ریه‌وه هه‌یه.
له‌م رونكردنه‌وه‌یه‌وه روون ده‌بێته‌وه، هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت سه‌روه‌ری ته‌واوه‌تییان هه‌یه‌و هه‌ندێكیش كه‌م و كوڕییان له سه‌روه‌ریدا هه‌یه، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی رێگه نادات ده‌ست بخه‌نه كاروباره ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كانیه‌و له ده‌سه‌ڵاتدا ته‌نها په‌یوه‌سته به رێساكانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌وه ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن سه‌روه‌ری ته‌واوه. ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌شی ئازادی ته‌واوی نیه له هه‌ڵس و كه‌وت كردن‌دا و ناتوانێت كاروباره‌كانی ناوخۆی به‌ڕێوه‌به‌رێت به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌تانی تره‌وه، هه‌رچه‌نده له‌چوارچێوه‌ی یاساییدا به ده‌وڵه‌ت ئه‌ژمارده‌كرێت به‌ڵام كه‌م و كورتی هه‌یه له سه‌روه‌ریدا.
سه‌باره‌ت به سه‌روه‌ری عێراق، له ساڵی 1991ه‌وه به چه‌ندین قۆناغدا تێپه‌ڕیوه كاتێك كه‌وته ژێر بڕیاره تونده‌كانی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه تاكو ساڵی 2003، له‌و كاته‌وه‌ش ره‌زامه‌ندی وه‌رگیرا بۆ داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه‌و له‌و كاته‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بوونی سیاسی عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌ت كۆتایی پێ هاتوه، پاش ئه‌وه‌ش په‌ره‌سه‌ندنه سیاسیی و مه‌یدانیه‌كان به‌رده‌وام بوون به مه‌به‌ستی بنیادنانه‌وه‌ی بنه‌ماكانی دیموكراتیه‌ت و خاوه‌ن سه‌روه‌ری، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانی وا ده‌رنه‌چوون له‌پاش دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی حوكم له ساڵی 2004، به‌وه‌ی بژارده‌ی باش نه‌بون له‌لای خه‌لكی عێراق به‌هۆی ئه‌و په‌یكه‌ربه‌ندیه‌ی دابه‌شكاری تائیفی و نه‌ته‌وه‌یی پێوه‌دیار بوو، به شێوه‌یه‌ك هه‌ندێ له چاودیران به‌سه‌ره‌تایه‌كیان دانا كه دژی هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك بوه بۆ بنیادنانی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز، ئه‌م سه‌ره‌تا خراپه‌ش به‌ره‌و واقیعێك رۆشت دابه‌شكاری مه‌زهه‌بی و تائیفی لێكه‌وته‌وه‌و عێراقی له سیفه‌تی خاوه‌ن سه‌روه‌ری دوورخسته‌وه.
پاشان هه‌نگاوه‌كانی قۆناغی راگوزه‌ری به‌دواداهات و یه‌كه‌م حكومه‌ت پێك هات له حوزیرانی 2004، له‌م كاته‌وه عێراق چوه قۆناغی ململانێی تائیفی و سیاسی و پاشاگه‌ردانی لایه‌نی ئه‌منی، ئه‌مانه‌ش هۆكار بوون ده‌وڵه‌ت له‌ناوخۆدا لاواز بێت و زه‌ویه‌كه‌شی ببێته شوێنێكی به پیت بۆ تیرۆر‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ش به‌رژه‌وه‌ندییان له ده‌ستیوه‌ردان هه‌بوو له خاكی عێراق.
ئه‌و زنجیره حكومه‌تانه‌ی له پاش 2003ه‌وه هاتن، هه‌مان میتۆد‌و ئینتیمای مه‌زهه‌بی و تائیفییان هه‌بوو، كه له پاش خۆیان مالوێرانی و پاشه‌كشه‌و ناسه‌قامگیریان به‌جێهێت له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موو ره‌گه‌زه‌كانی سه‌ركه‌وتن له‌م حكومه‌تانه‌دا هه‌بون له بوونی بودجه‌ی زه‌به‌لاح و پاڵپشتی سیاسی و میدیایی له‌لایه‌ن وڵاتانی جیهانه‌وه.
پاشان به‌هۆی ئه‌م دابه‌شبون و ئینتیمایه‌ی بۆ مه‌زهه‌ب و تائیفه هه‌بوون له‌سه‌ر ئاستی سیاسی، وای كرد وڵاته هه‌رێمایه‌تیه‌كان دۆخه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا بقۆزنه، له‌هه‌مان كاتدا كوتله سیاسیه‌كان رازی بونه ئامراز به ده‌ستی ده‌ره‌كیه‌وه‌و عێراقیان كرده وڵاتێكی په‌راوێزخراو له به‌رانبه‌ر ئیراده‌ی وڵاته ده‌ره‌كیه‌كان به‌جۆریك ده‌سه‌ڵات و رێككه‌وتنه‌كان له جیاتی "نیابه" ی عێراق به‌ڕیوه ده‌برێت.
سه‌ره‌رای ئه‌و ناسه‌قامگیریه ئه‌منی و بونی تیرۆر‌و میلشیا چه‌كداره‌كان له جومگه‌كانی ده‌وڵه‌تدا، وای له جیهان كردوه له كونجێكی بچوكه‌وه ته‌ماشای عێراق بكه‌ن له رووی سه‌روه‌ریه‌وه، به‌وه‌ی توانای ئه‌وه‌ی نیه خۆی به‌ڕیوه‌به‌رێت و له ده‌ره‌وه‌ی چوارچیوه‌ی مامه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه.
گه‌ڕانه‌وه‌ی عێراق بۆ پێگه راسته‌قینه‌كه‌ی له كۆڕی نیوده‌وڵه‌تیدا وه‌ك وڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری و به‌شدار له دروست كردنی بریاری نێوده‌وڵه‌تی، له‌سه‌ر سه‌رجه‌م كوتله سیاسیه‌كان پێویسته بڕوایان به‌وه هه‌بێت كه هه‌نگاوی پراكتیكی و ره‌گه‌زی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه روه‌و دروست كردنی سه‌روه‌ری بۆ ئه‌م وڵاته‌و پێویسته په‌یڕه‌ویی لێ بكه‌ن، كه دووره له هه‌موو ره‌هه‌ندێكی میتۆدی ئێستای دامه‌زراو له‌سه‌ر بنه‌مای ئینتیماو دابه‌ش بوونه مه‌زهه‌بی و تائیفیه‌كان. پێویستیشه هه‌ست به‌وه بكه‌ن، په‌یره‌وكردنی مه‌زهه‌ب و ئایدۆلۆجیه تائیفیه‌كان به یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین ئامرازه‌كان داده‌نرێت، كه عێراقی له لووتكه‌وه كرده وڵاتێكی بێ سه‌روه‌ری.
له كۆتاییدا ده‌ڵێین: سه‌روه‌ری "دروست كردنێكی خۆوڵاتیه" و له ده‌ره‌وه وه‌رناگیرێت، هیچ كه‌سێكیش رێزی سه‌روه‌ریمان ناگرێت، ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستی خۆمان دروستی نه‌كه‌ین.
نوسینی: عەبدول‌مەلیک حسینی
وه‌رگێران: حلمی ره‌سول ره‌زا
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی