ترەمپ و رۆژنامەنوسان

08/11/2018

رێبین عومەر

 
كێشمەكێشی نێوان سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترامپ و رۆژنامەنوسان تادێت زیاد دەبێ بە تایبەت كە رۆژی چوارشەممە لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی كۆنگرێس و ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا ، لە كۆشكی سپی سەرۆكی ئەمریكا ترەمپ دانی نا بەو ئەنجامەو پیرۆزبای لە دیموكراتەكان كرد ، بەڵام ئەوەی بووە جێگەی باس و خوساتی میدیا ئەمریكییەكان و جیهانییەكان ئەوە بوو كە سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ بیری چووە كە سەرۆكی ئەمریكایەو كۆنترۆڵی خۆی لە دەستدا وەختێك هێرشی كردە سەر دوو رۆژنامەنوسی سی ئێن ئێن و كەناڵی ئێن بی سی ئەمریكی ، هەردووكیانی تۆمەتبار كرد  ، سەرۆكی ئەمریكا  و روویكردە رۆژنامەنوسكەی تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن  و پێی ووت : "دەبێت رێگەم پێبدەیت ئەم وڵاتە بەڕێوەببەم ، تۆ سی ئێن ئێن بەڕێوەدەبەی ، ئەگەر باش سی ئێ ئێن بەڕێوەببەی ، ئەوا متمانەت لای خەڵكی زۆر زیاتر دەبێ ، پاشانا دوای چەلەحانێی نێوانیان سەرۆكی ئەمریكا ترەمپ بە جۆن ئاسوستانی هەواڵنێری تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی گووت : " دەبێ سی ئێن ئێن شەرم لە خۆی بكات كە تۆ كاری بۆ دەكەی ، تۆ كەسێكی بێ رەوشت و خراپی ، نەشیاوە كە تۆ بۆ سی ئێن ئێن كاربكەی".


دواتر، پەیامنێرێكی كەناڵی "ئێن بی سی" پاڵپشتی لە پەیامنێرەكەی "سی ئێن ئێن" كرد، بەڵام سەرۆكی ئەمریكا رەخنەی لەویش گرت و بەوە تۆمەتباریكرد كە "هەواڵی ساختە" بڵاودەكاتەوە و گوتی "ئێوە دووژمنی خەڵكن". 


پێشتریش سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ لەسەرو بەندی پێشوازیكردن لە چەند منداڵێك لە جەژنی هەلوین لەكۆشكی سپی ، گۆڤاڵێك كەبەشی سەرەوەی سەری مارێكی كوبرابوو لە منداڵێ دەستێنێ و رووی دەكاتە رۆژنامەنوسان وەك ئاماژەیەك بۆ پێوەدان كە ووریابن ترەمپ لەمەڕ ئەوان توندە و پێوەدانی ژەهراوی هەیە .




ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی