كه‌ناڵی CNNی ئه‌مریكیی، كه له ساڵی 1980وه له ئه‌مریكا دامه‌زراوه، پێگه و كاریگه‌رییه‌كه‌ی له سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان به‌هێزتر و كاریگه‌رتره.
سه‌رۆكی وڵات له ئه‌مریكادا، چوار ساڵ ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌یه و له باشترین حاڵه‌ت دا، ئه‌و چوار ساڵه‌ی به ده‌نگی ده‌نگده‌رانی ئه‌مریكیی، بۆ چوار ساڵی دیكه بۆ درێژده‌كرێته‌وه و ئه‌وپه‌ڕی هه‌شت ساڵ له پۆسته‌كه‌ی دا ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام CNN، كه 38 ساڵه دامه‌زراوه و له ماڵی زۆربه‌ی هاوڵاتیانی ئه‌مریكیی دا هه‌یه و یه‌كێكیشه له هه‌ره دامه‌زراوه میدیاییه زه‌به‌لاحه‌كان، رۆڵی گرنگ و كاریگه‌ری هه‌یه له ئاڕاسته‌كردنی رایگشتیی ئه‌مریكیی دا.
دوێنێ (7/ 11/ 2018)، "دۆناڵد تره‌مپ" سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ "جیم ئاكۆستا"، په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كه بۆ روماڵكردنی چالاكیه رۆژنامه‌نوسییه‌كانی سه‌رۆك له "كۆشكی سپی"، روبه‌روی گرژیی و مشتوه‌مڕی توند بونه‌وه، كه سه‌ره‌نجام "تره‌مپ" رایگه‌یاند: "شوره‌ییه بۆ دامه‌زراوه‌یه‌كی میدیایی وه‌كو CNN، ناوبراو په‌یامنێری بێت".
هه‌رچییه‌ك و هه‌رچۆنێك بێت، ده‌بێت له پرسێكی له‌مجۆره‌دا، پشتیوانی له رۆژنامه‌نوسه‌كه بكه‌ین، كه ئه‌و ته‌نها له پێگه‌ی پرسیاركردن دایه و پرسیاركردنیش ئه‌ركی هه‌ر میدیاكارێكه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ "جیم ئاكۆستا"، ویستویه‌تی له "كۆشكی سپی" بچێته ژوره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیی له كۆشكی ناوبراوه‌وه پێشكه‌شبكات، به‌ڵام رێگایان پێنه‌داوه بچێته ژوره‌وه و باجی چونه ژوره‌وه‌ی ناوبراویان بۆ نێو "كۆشكی سپی" هه‌ڵپه‌ساردوه.
به‌كورتی، وه‌كو میدیاكارێك (نه‌ك په‌رله‌مانتار)، رای خۆم له‌مباره‌یه‌وه ده‌خه‌مه‌ڕو:
1- ئه‌م روداوه ئه‌گه‌ر له هه‌ر وڵاتێك دا روبدات، كه رێزی مافی ئازادیی رۆژنامه‌نوسیی تێدا نه‌بێت و ساده‌ترین بنه‌مای دیموكراسی تێدا نه‌بێت، نه‌ك باجی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه هه‌ڵده‌په‌سێردرێت، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ش بۆ سه‌ر ژیانی رۆژنامه‌نوسه‌كه دروستده‌بێت، تا راده‌ی مه‌رگ.
2- خاڵی سه‌ره‌وه، مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت "تره‌مپ"، سه‌رۆكێكی دیموكراسیخوازه، به‌ڵكو مانای وایه ئه‌مریكا وڵاتێكی دیموكراسییه و توندترین سزایه‌ك كه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌هۆی مشتومڕی توندی رۆژنامه‌نوسێكیشیانه‌وه بێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان دا، ئه‌وا له خراپترین و توندترین سزادا، بۆ ماوه‌یه‌ك باجی رۆژنامه‌نوسه‌كه بۆ چونه نێو "كۆشكی سپی" هه‌ڵده‌په‌سێردێت. هه‌رچه‌نده "سارا سانده‌رز"، وته‌بێژی "كۆشكی سپی"، له‌سه‌ر ئه‌م باج هه‌ڵپه‌ساردنه‌ی ئه‌م رۆژنامه‌نوسه‌ی CNN، هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه: رۆژنامه‌نوسه‌كه ده‌ستی له كارمه‌ندێكی "كۆشكی سپی" داوه، كه هه‌وڵیداوه مایكرۆفۆنه‌كه‌ی لێ وه‌ربگرێت، نه‌ك هۆكاره‌كه‌ی ئه‌و پرسیار و گرژیی و مشتومڕه‌بوبێت، كه له نێوان سه‌رۆك و رۆژنامه‌نوسه‌كه‌دا رویداوه.
3- رونكردنه‌وه‌ی "كۆشكی سپی" له‌سه‌ر ئاستی وته‌بێژه‌كه‌یان، به‌رانبه‌ر به "تویت"ێكی په‌یامنێرێكی CNN، هه‌م حسابكردنه بۆ پێگه و كاریگه‌ریی كه‌ناڵه‌كه، هه‌روه‌ها حسابكردنیشه بۆ به‌هێندوه‌رگرتنی ئازادیی رۆژنامه‌نوسیی له ئه‌مریكا.
4- ئه‌م سه‌رۆكه‌ی ئێستای ئه‌مریكا، چه‌ند به سه‌رۆكێكی توند به‌رانبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان هه‌ژماربكرێت، له خراپترین و توندترین حاڵه‌ت دا، ته‌نها گله‌یی و رای خۆی ده‌رده‌بڕیت و ده‌ڵێت "تۆ شوره‌ییت بۆ كه‌ناڵه‌كه‌ت" (ئه‌م ده‌ربڕینه‌ش، مافێكی ئاسایی هه‌ر هاوڵاتییه‌كه و سه‌رۆكیش وه‌كو هاوڵاتییه‌ك ئه‌م مافه‌ی هه‌یه و هیچ شوره‌یی تێدا نییه)، بێئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هیچ سزایه‌كی به‌سه‌ر رۆژنامه‌نوسه‌كه‌دا هه‌بێت، یان ته‌نانه‌ت سكاڵای له دژ تۆماربكات، یاخود وه‌ك سه‌رۆكه دیكتاتۆره پله حه‌وته‌كانی وڵاتانی ئه‌م ناوچه‌یه، سه‌رنگومی بكات، یان له زیندان دا توندی بكات!
5- ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی له ئه‌مریكادا دروستكردوه، نه ""تره‌مپ" و نه "جۆرج واشنتۆن"ی یه‌كه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا و نه 44 سه‌رۆكه‌كه‌ی پێشوی ئه‌مریكایه، به‌ڵكو ئه‌وه گه‌لی ئه‌مریكیی و دواتریش ده‌ستوری ئه‌مریكیی و ئینجا میدیای ئه‌مریكییه، كه هیچ ده‌سه‌ڵاتێك ناتوانێت به‌رانبه‌ر به میدیا پێشێلكاریی بكات و به‌زاندنی ئازادیی كاری میدیایی و میداكاران، هێڵی سوره، وه‌كچۆن له پاشكۆی ده‌ستوری ئه‌مریكیی دا له ساڵی 1791دا، جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه و به‌زاندنی ئه‌م ئازادییه، وه‌كو "هێڵی سور" دانراوه و دوای زیاتر له 27 جار چاككاریی له ده‌ستوری ئه‌و وڵاته‌دا، نه‌توانراوه وشه‌یه‌كی ئه‌و ئازادییه سنورداربكرێت.
6- ئه‌ركی رۆژنامه‌نوس پرسیاركردنه، به‌ڵام رۆژنامه‌نوسیش بۆی نییه هه‌مو پرسیارێك بكات، یان لانیكه‌م ده‌بێت له‌كاتی كۆنفڕانسی رۆژنامه‌نوسیی دا، بایی هێنده ده‌رفه‌ت بۆ میدیاكاره هاوپیشه‌كانی دیكه‌یشی بڕه‌خسێنێت و زۆرترین پرسیار نه‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی له پرسیاره یه‌كله‌دوای یه‌كه‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌دا به‌رانبه‌ر به "تره‌مپ" بینیمان.
7- من لایه‌نگری رۆژنامه‌نوسم له هه‌ر كوێیه‌ك بێت، به‌ڵام ده‌بێت به رێزه‌وه له‌و ئازادیی و دیموكراسییه‌یش بڕوانرێت، كه گه‌لی ئه‌مریكیی بۆ ئازادیی میدیای دروستكردوه و سه‌رۆكه‌كانیشیان جورئه‌تی ئه‌وه ناكه‌ن بیبه‌زێنن.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی