مه‌لا به‌ختیار و هه‌ڵوێستی ئه‌مریكاو سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه‌

مه‌لا به‌ختیار و هه‌ڵوێستی ئه‌مریكاو سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه‌

 


1031 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

زۆر چاوه‌رێی ئه‌وه‌ بووم كه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای كوردستان قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی نوێی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئه‌و سێ سه‌ركرده‌یه‌ی په‌كه‌كه‌ بكات، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر له‌به‌ر دڵنه‌وایی توركیا و نازهه‌ڵگرتنی له‌مه‌ر هه‌وڵه‌كانی تێكدانی وه‌زعی كوردستانی رۆژئاوا وگێچه‌ڵكردنی ده‌سه‌ڵاتی توركیا به‌و به‌شه‌ی كوردستان بێت بۆ هه‌ندێك وڵات، ئه‌وا بێده‌نگی كورد هیچ پاساوێكی نیه‌.

 ئه‌مرۆ كاك به‌ختیار هه‌ڵوێستێكی ئازایانه‌ی نه‌رم و شیكردنه‌وه‌یه‌كی جوانی له‌مه‌ر‌ كات و هۆكار و پاڵنه‌ره‌كانی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مریكا له‌ سه‌رقه‌بڵاندنی سێ سه‌ركرده‌كه‌ی په‌كه‌كه‌ به‌ بیانوی تیرۆر به‌ ئاشكرا و به‌ هۆكاری نهێنی و ژیربه‌ژێری ده‌رئه‌نجامی گفتوگۆ له‌ لایه‌كه‌وه‌ و ململانێی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و هاوكێشه‌ و كارلێكه‌كانی نێوخۆی سوریا و ناوچه‌كه‌ له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ده‌ربڕی. 

كاك به‌ختیار ده‌ڵێت ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی به‌رژه‌وه‌ندیی زلهێزه‌كانه‌ و هه‌ركاتێك پێویست بوو، پرنسیپ و ئازادی و فه‌لسه‌فه‌ و دیموكراسی و مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌نه‌ پێخۆر، به‌ڵی دانپێدانانێكی گه‌وره‌یه‌ له‌لایه‌ن كاك به‌ختیاره‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا هه‌موو شتێك ده‌كاته‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و وڵاتێكی خۆویست و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تپه‌رسته‌‌ نه‌ك هه‌میشه‌ پشتببه‌ستێت به‌ چه‌مكی مرۆڤایه‌تی و دیموكراسی و ئازادای كه‌ ئیدیعای ده‌كات، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا مانۆرێكی كردبێت له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا راگرتبێت ئه‌مرۆ وا پێویستی كردووه‌ كه‌ له‌م هه‌نگاوه‌یدا زۆر له‌ بنه‌ماكنی بكاته‌ پێخۆر و خۆی بخاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كیش هاوكۆوف بوبێت له‌ گه‌ڵێاندا و هه‌ر كاتێك به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی وایخواستبێت هه‌موو شتێك ده‌كاته‌ قوربانیی خۆی و گه‌له‌كه‌ی.   بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له‌ كاتێكدا هه‌ندێك هه‌نگاوی تایبه‌تی خۆی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لان كه‌وتبێته‌وه‌ ئه‌وا واتای ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ وڵاتێكی مرۆڤدۆست و خاوه‌ن بنه‌مای جیهاندۆستی و ئازادی و دیموكراسیه‌ بۆ جیهان به‌ گشتی. هه‌ڵوێستی به‌رده‌وامی ئه‌مریكا له‌ كاتی سه‌رۆك جیفه‌رسۆنه‌وه‌ كه‌ به‌ ئاشكرا وتبوی هه‌ر كاتێك به‌رژوه‌ه‌دهیه‌كانمان كه‌وته‌ حاڵه‌تی ترسناكیه‌وه‌ دیموكراسی و ئازادی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌كینه‌ قوربانیی. ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مریكا چاوه‌رواننه‌كراو بێت و له‌پردا بێت و وه‌ك عه‌ره‌بونێك بێت بۆ دووباره‌ نزیكبونه‌وه‌ و ئاشتبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا به‌ڵام پاش قسه‌كانی گوته‌بێژه‌كه‌ی سه‌رۆكی توركیا كه‌ وتی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مریكا دواكه‌وتووه‌، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مریكاش بێنرخ كرا و ترس له‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ شتی زۆرتر رووبدات.
ئه‌وه‌ی سه‌رسورهێنه‌ر بوو بۆ من كاك به‌ختیار باوه‌ری به‌تینی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مریكا ستراتیجیه‌كه‌ی به‌ ته‌نها له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پره‌نسیپ و چه‌مكی وه‌كو ئازادی و دیموكراسی ومافی مرۆڤ وژیانی مه‌ده‌نی رۆنابێت و باسی له‌وه‌ نه‌كردووه‌ كه‌ هه‌ركاتێك به‌رژه‌وه‌ندیه‌كه‌ی بخوازێت ئه‌و ستراتیجیه‌ته‌ یان ده‌خاته‌ لاوه‌ و پێشێلی ده‌كات یان ده‌یكاته‌ قوربانی ستراتیجیه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای خۆی. ئه‌مه‌ش مافی خۆیه‌تی وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای كوردستان بێت له‌به‌ر هۆكاری خوێندنه‌وه‌ی هه‌مه‌جۆری هه‌ڵوێسته‌كانی له‌ زۆرلایه‌نی جیهانی و ناوچه‌ییه‌وه‌.

ئه‌گه‌ر كاك به‌ختیار هه‌ندێك ره‌خنه‌ی له‌ سیاسه‌تی په‌كه‌كه‌ش گرتووه‌ و هه‌ڵه‌كانی خوێندۆته‌وه‌ به‌ڵام دیدی ناوه‌نده‌كان و توركیاشی له‌به‌رچاو گرتووه‌ له‌مه‌ر قسه‌كردن له‌سه‌ر په‌كه‌كه‌ و رێره‌وی سیاسه‌تیان له‌م چه‌ند ساڵه‌دا.

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحاڵیه‌ كه‌ سه‌ركردایه‌تیه‌كی باڵای كوردستان هه‌ڵوێستی له‌مه‌ر پرسێكی ستراتیجی بۆ كوردستان به‌ گشتی ده‌رده‌برێت و وا بوێرێت له‌نێو جه‌نجاڵی په‌یوه‌ندیه‌كان راست و هه‌ڵه‌ی زلهێز و وڵاتانی كاریگه‌ری وه‌كو ئه‌مریكا و توركیا بداته‌ به‌ر ره‌خنه‌ی قه‌ڵه‌مه‌ به‌ پێزه‌كه‌ی و تاك بێت له‌ هه‌ڵوێست ده‌ربریندا.  تا ئه‌مرۆ تاكه‌ له‌و سه‌ركرده‌ باڵایانه‌ی كوردستانی باشوورهه‌ڵوێستی به‌ روونی و ئاشكرا ده‌ربخات و به‌ راده‌یه‌كی باش ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مریكا به‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ پره‌سنیپه‌ مه‌ده‌نیه‌كانی جیهان له‌قه‌ڵه‌م بدات و له‌م كاته‌ هه‌ستیاره‌دا پشتگیریه‌كی باشی ناراسته‌وخۆش له‌ سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه بكات‌. داخه‌كه‌م تا آیستا كه‌سانی به‌رپرسی باڵای كوردستانی باشوور نوزه‌یان لێوه‌ نه‌هاتووه‌ له‌مه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌ هه‌ستیار و چاره‌نوسسازه‌ی گه‌له‌كه‌مانبه‌ گشتی، كه‌ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن‌ نه‌ك ته‌نها به‌رگریه‌  له‌ سێ سه‌ركرده‌ به‌ ته‌نها به‌ڵكو به‌رگری و قسه‌كردنه‌ له‌ پرسێكی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤایه‌تی و ئازادی و دیموكراسی له‌ ناوچه‌كه‌و بۆ كورد به‌ تایبه‌تی. ده‌ستی كاك به‌ختیار خۆش بێت و چاوه‌روانی هه‌ڵوێستی بوێری ترین ده‌رباره‌ی ئه‌م پرسه‌ هه‌نوكه‌ییه‌ی كورد و كوردستان به‌ گشتی. 



ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved