ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێز حوکمەتێکی کارا

14/11/2018

دەلیل جەمال




گەرچی ئۆپۆزسیۆن هێزی چاودێرە بەسەر جوڵەوکارەکانی حوکمەت، بەڵام تەواوکەری هاوکێشەی سیاسی و حوکمڕانییە، لەدوو سیناریۆدا لەڕابردوو ئەو ڕاستییەمان پێدەڵێت کە.
نەبوونی ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێز حوکمەتێکی پڕلەکێشەو ململانێ و ناتەندروست بەرهەم دەهێنێت
ئەوکات کەحوکمەت بویە حوکمەتی هەموان و تێیدا بەشداربوون،  ئەو هەمووکێشەو ململانێ ڕویاندا، بە پەکخستنی ڕۆڵی پەرلەمانیشەوە

بەراورد بەم سیناریۆیە کابینەی شەشی حوکمەت ئەوەمان پێدەڵێت کاتێک ئۆپۆزسیۆن بەهێز بوو حوکمەتیش بەهێزبوو، هەروەک کابینەی شەش ئێستاش مایەی دەسخۆشیەو هاوڵاتی سودمەندبوو.

ئێستاش لەسەروو بەندی پێکهێنانی حوکمەتدا، پێویستە هێزی ئۆپۆزسیۆن بوونی هەبێت و ڕاستر ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن بگێڕێت، کەئەمەش زیاتر چاوەکان لەسەر گۆڕانن وەک هێزێک زیاتر شوناسێکی ئۆپۆزسیۆنی هەیەو بە بەراورد لەبەشداری حوکمەتدا.
هەم خۆی وەک ئۆپۆزسیۆن لاوازکرد و هەمیش حوکمەتەکەیان کاراو پڕخزمەت نەبوو، چونکە تەواوی ململانێکان گوزرانەوە بۆ ناو دەزگای تەنفیزی کە حومەتە

بەچونی گۆڕان بۆحوکمەت پێموایە بۆماوەیەکی درێژ ئۆپۆزسیۆن دەچێتە سوڕی متبونەوە. هەرچی لەبارەی هێزەکانی دیکەیە، زیاتر هێزی میدیایین، ئەوەندەی لەوتاری میدیایی نزیکن هێندە لە ئۆپۆزسیۆنێکی پڕچەکی ناڕازی و چاودێری ناچن،

ئەوەی هەیە کە گۆڕان ڕابەری ئۆپۆزسیۆنەو دەتوانێت ڕۆڵی هەبێت، لەحوکمەتدا وەک کورسی هێزی سێیەم و وەک واقعیش ناتوانێت ڕۆڵی هەبێت بەبەشداری کردنی تەنها ناوە لەحوکمەتدا هیچی تر

چونکە هێشتا هەرێم لەقۆناغی دویەکەمی یەکێتی و پارتیدایە، ئەم هاوکێشەیە ڕاستییەو دەبێت مامەڵەی ژیری و تەندروستی لەگەڵ بکرێت
بەم پێودانگە حوکمەت دوو هێزی بەهێز ڕابەرایەتی دەکەن ئەوەی غیاب دەبێت ڕابەرایەتی ئۆپۆزسیۆنە کە بەچونی گۆڕان بۆحوکمەت بێ سەرو ڕابەر دەبێت، دواجار هاوسەنگی لەنێوان دەزگای تەنفیزی و تەشریعی نامێنێت هەروەک ڕابردوو ئەو سیناریۆمان بینی
دەزگای تەنفیزی دەزگای تەشریعی لەکارخست .. کەئەمەش هەڵەیەکی مێژووی بوو....

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە