ترمپ وپاشەکشیی دیموکراسی

14/11/2018

ئارام سەعید


وەک جاری پێشوو باسمان کرد هەردوو لێکۆڵەری زانکۆی هارڤارد سێ سیناریۆیان داناوە بۆ سەردەمی ترەمپ و ئەگەرەکانی دوای ترەمپ و دەرئەنجامەکانی سیاسەتی ترەمپ کە تەنها پەیوەست بە ئەمریکا نیەو ئەو تەوژمە دەمێ سالە کاری بۆ دەکرێت و ئەوروپاش بێبەری نیە لەو سیاستە ، ئەم تێکستە تێگەیشتنی هەردوو نوسەرە بۆ ئەگەرەکان وبەپێی توانا لە کتیبەکەوە وەرگێڕاوە، هیوادارم خویندنەوەیەکی باش بیت بۆ تێگەیشتن لە ئێستاو داهاتوی دیموکراسی لە جیهاندا:

فەسلی نۆهەم Saving Democracy لە کتێبی فۆرمە دیموکراسیەکان چۆن لەناودەچن

بە گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەی خۆمان(ئەمریکا ) ، سێ ئەگەر بۆ داهاتوودەبینین بۆ ئەمریکای دوای ترەمپ. یەکەم و گەشبینترینیان، چاکبوونەوەیەکی خێرایە. لەم سیناریۆیەدا، سەرۆک ترەمپ سیاسییانە شکست دەهێنێت: یان متمانەی گشتی لەدەست دەدات و دووبارە هەڵنابژێرێتەوە،یان تاوانبار دەکرێت و زۆری لێ دەکرێت تا دەست لە کار بکێشێتەوە..
داڕمانی سەرۆکایەتی ترەمپ و سەرکەوتنی بەرخودانی دژە ترەمپەکان وزە بە دیموکراتەکان دەدات، کە دواتر دێنە دەسەڵات وهەموو ئەو سیاسەتە ئابڕوبەرانەی ترەمپ قلپ دەکەنەوە. ئەگەر سەرۆک ترەمپ ئەوەندە بە خراپی شکست بهێنێت، بێزاری گشتیی دەتوانێت ئەو ریفۆرمانە بجوڵێنێت کە دەبێتە هۆی باشتر کردنی کوالیتی دیموکراسی، وەک ئەوەی کە لە دوای دەست لەکار کێشانەوەکەی ریچارد نێکسۆن لە ساڵی ١٩٧٤ ڕوویدا. سەرکردە کۆمارییەکان، باجێکی قورس دەدەن لە ئەنجامی ئەوەی کە لەگەڵ ترەمپ هاوهەڵوێست بوون ،کە لەوانەیە کۆتاییان بە موغازەلەکردنی سیاسیە توندرەوەکان بێت. لەم داهاتووەدا ناوبانگی ئەمریکا لە جیهاندا زۆر بە خێرایی دەگەڕێتەوە، سەردەمی ترەمپ لە خوێندنگەکاندا دەخوێنرێت، دەکرێتە فیلم، لە کارە مێژووییەکاندا باس دەکرێت وەک سەردەمێکی هەڵەی تراژیدی کە لە کارەساتەکان رزگاری بوو ، ئەوکات دەڵێین دیموکراسی ئەمریکا ڕزگار کرا.
ئەمە بە دڵنیاییەوە ئەو داهاتووەیە کە زۆربەمان ئاواتی پێ دەخوازین. بەڵام خەڵک پێی خۆش نییە. ئەوەمان لە یاد بیت کە هێرشی دریژخایەنی سەر بنەماکانی دیموکراسی و بناغەی جەمسەرگیری و دەست پێکردنی ئەو هێرشانە پێش ئەوە بوو کە دۆناڵد ترەمپ بچێتە کۆشکی سپی سەرۆکایەتییەوە.
دیوارە پتەوەکانی دیموکراسی ئەمریکا دەیەها ساڵ دەبێت لاواز کراوە، لابردنی ترەمپ هەروا بە ئاسانی نابێتە هۆی گەڕانەوەی دیموکراسی موعجیزە ئاسا. هەرچەندە سەرۆکایەتییەکەی ترەمپ وا دەبینرێت کە ببێتە هۆی لادانێکی کاتی و تەنها تەنها چەند چێ پێیەکی کەم لە دامەزراوەکان جێبهێڵێت، کۆتایی هێنان بە ترەمپ لەوانەیە بەس نەبێت بۆ بەدەست هێنانی دیموکراسییەکی تەندروست..
دووەم، داهاتوویەکی تاریکتر ئەوەیە کە ترەمپ و کۆمارییەکان بەردەوام بن لە سەرکەوتن لە مەسەلەی سپی پێستەکان. لەسایەی ئەم سیناریۆیەدا، پارتی گەورەی بەتەمەن ( GOP) دوای ترەمپ سەرۆکایەتی بەدەست دەهێنێت، لە ئەنجامدا هەردوو خانەی کۆنگرێس و زۆرینەی زۆری ئەنجومەنی یاسادانان زۆرینە لە دادگای باڵا بەدەست دەهێنن. دواتر تەکنیکێک لە دامەزراوەکاندا کەوەک تۆپی دەستی دەستوریی بەکاری دەهێنن بۆ دروستکردنی زۆرینەی دەنگدەرانی سپی پێست. ئەمە دەتوانرێت بکرێت لە ڕێگەی دیپۆرتکردنەوەی ژمارەیەکی زۆرلە کۆچبەران، کۆت وبەندی کۆچبەرەکان، پاک کردنەوەی لیستی تۆماری دەنگدەران، و بەپشتبەستن بە یاسای توندی ناسنامەی دەنگدەران. بەم شێوەیەش دوای نوێکردنەوەی سیستمی هەڵبژاردن دەست دەگرن بەسەر ئەوتوانایەی کەمینەی سیناتۆرەکان هەیانە بۆ پاراستنی سیناتۆرە کەمینەکان وکۆماریەکان بە زۆرینەیەکی کەم ئەجندای خۆیان دەسەپێنن. ئەم بۆچونە رەنگە جۆریک لە توندڕەوی تێدا بێت، بەڵام ئیدارەی ترەمپ بیری لێکردۆتەوە.
ئەو هەوڵانەی دەدریت بۆ پشتگیری پارتی کۆمارییەکان بە ئەندامیتی زۆرینەیەکی سپی پێستی نوێ، بە دڵنیاییەوە، بە تەواوی بە قووڵی دژی دیموکراتی دەبێت، بە شێوەیەک پێوانەکان دەبێتە سەرهەڵدانی بەرگریەکی بەرفراوانی هێزەکان، لەناویاندا پێشکەوتوخوازەکان، گروپە کەمینەکان، و هەندێک لە کەرتە تایبەتەکان. ئەم بەرگرییە دەکرێت بگات بەبەرزبونەوەی ڕێژەی ڕووبە ڕووبوونەوە تەنانەت توندوتیژی لە پێکدادانەکاندا، لە کاتێکدا، دەتوانێت ڕێژەی سەرکوتکردن لەلایەن پۆلیسەوە زیاد بکات وئاگاداری تایبەت بڵاو بکاتەوە، بە ناوی "یاسا و فەرمان"ەوە بۆنیشاندانی ئەوەی چۆن سەرکوتکردنی تەواو دەکرێت ، تەماشای کۆتا ڤیدۆیۆکانی یەکێتی نیشتمانی بۆ تفەنگ( NRA ) بکە یان گوێ لە کەسایەتییە سیاسییە کۆمارییەکان بگرە کە باسی کێشەی ڕەشپێستەکان دەکەن.
سێیەم، و لە ڕوانگەی ئێمەوە ، کە زۆر نزیکە ، داهاتوو دوای ترەمپ دیاری کراوە بە جەمسەرگیری. بەجیهێشتنی زیاتری لە رێکەوتنە سیاسیە نەنوسراوەکانەوە یان بەرز بوونەوەی ناکۆکی نێوان دامەزراوەکان ، بە شێوازێکی کە، دیموکراسی بێ شورایەکی بەهیز. سەرۆک ترەمپ وترەمپیزم لەوانەیە لەم سیناریۆیەدا شکست بهێنێت، بەڵام شکستەکە کاریگەری کەم دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی کەلێنی نێوان حیزبەکاندا یان پاشگەزبونەوە دروستدەکات لەو رەتکردنەوەیەی بۆ لێبوردن و ئارامگرتن هەبوو لە سەردەمی ترەمپ.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە