مورگان لێره‌ش خاوه‌ن كۆمپانیا و سه‌رمایه‌یه، لێره‌ش به‌هه‌مان نه‌فه‌سی ئه‌وێ هه‌موو چاودێره‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌سته‌مۆده‌كات و پاره‌ی چه‌وریان ده‌داتێ، لێره‌ش مورگان ده‌چێته زانكۆ و چه‌كی پاره‌ی زه‌به‌لاح ده‌خاته به‌رده‌می به‌رپرسه‌كان، لێره‌ش به‌هه‌مان شێوه ده‌بێته خاوه‌نی به‌كالۆریۆس و ماسته‌ر و دكتۆراش.
لێره‌ش مورگان له هه‌ڵبژاردنێكی ناپاك و به‌گه‌رد ده‌بێته ئه‌ندام په‌رله‌مان، به‌ڵام مورگانه‌كه‌ی ئێره ئه‌وه‌نده ئازایه‌تی تێدا نییه مریشكێك له‌گه‌ڵ خۆی بباته ناو هۆڵی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران و باس له كۆژانی هاووڵاتیانی خۆی بكات.
مورگان لێره‌ش ده‌ستی له هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه، له‌گه‌ڵ سیاسیی و به‌رپرسه‌كان موو ناچێ به به‌ینیانه‌وه، لێره‌ش خاوه‌نی هه‌موو شتێكه ته‌نانه‌ت خاوه‌نی ئه‌و كارگه‌یه‌یه یان ئه‌و كۆمپانیایه‌یه كه جلی ژێره‌وه‌مان له ده‌ره‌وه بۆ ده‌هێنێت..!
مورگان لێره‌ش به ڕاست و چه‌پی خۆیدا به‌رتیل ده‌دات و هه‌موو ئیشه‌كانی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات، لێره‌ش دیوانه شیعر، ڕۆمان، چیرۆك، فه‌لسه‌فه، رۆژنامه، گۆڤار بڵاو ده‌كاته‌وه و هه‌ر خۆیشی، خۆی خه‌ڵات ده‌كاته‌وه چونكه خه‌ڵاته‌كه‌ش به پاره ده‌كڕێ و له كۆتاییشدا پێشكه‌شی ده‌كاته‌وه به جه‌نابی سه‌رۆك..!!!
مورگانه‌كانی ئێره‌ش، به پاره و به‌خشینی سه‌یاره و موڵك، سه‌له‌فیه‌كی توندڕه‌و ده‌گۆڕن بۆ ئه‌تایستێكی یاخی، ئه‌تایستێكی یاخیش له قوژبنی مزگه‌وتێك گیر ده‌كه‌ن و تا ده‌مرێ ده‌بێ له‌وێ دا‌نیشێت.
مورگان لێره‌ش هیچ ئاواتێكی ماددی نه‌ماوه نه‌هاتبێته‌دی، بۆیه ئه‌وه‌ی ئێستا له‌به‌رده‌میدا ماوه هه‌مووی به پاره ده‌كڕێته‌وه، رۆژێك په‌رله‌مانتاره، رۆژێك وه‌زیره، رۆژێك شاعیره، رۆژێكیش و بۆ هه‌تا هه‌تایه سه‌رمایه‌دارێكی زه‌به‌للاحه.
لێره‌ش هه‌روه‌ك میسڕ، كۆڵان، جاده، كافتریا، رێستورانت، وه‌زاره‌ت، مزگه‌وت، زانكۆ، دوكان و بازاڕ، یانه‌ی شه‌وانه و قومارخانه‌كان، پڕیه‌تی له مورگان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕه‌وتی گۆڕانكاریه‌كانی وڵات دروست ده‌كه‌ن....!!
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی