مۆدێل‌و فۆڕمی حزبی قائید، له‌و رۆژهه‌ڵاته نه‌گریسه‌ی ئێمه‌دا بۆته قه‌ده‌ری هه‌میشه‌یی، ئه‌و قه‌ده‌ره‌ی ئێمه مه‌حكوم ده‌كات تا له‌ژێر ره‌حمه‌تی ئه‌و مۆدێله دڵڕه‌قه‌ی حوكمڕانیدا بژین‌و هه‌میشه ده‌ست له‌سه‌ر سنگ به‌دیار فه‌رمایشته‌كانی قائیدو حزبه‌كه‌یه‌وه راوه‌ستین، ئاخر خۆ له‌سایه‌ی ئه‌و تایپه له‌ده‌وڵه‌تداری، مرۆڤ هی خۆی نیه، حزبه‌كانی دیكه هی خۆیان نین، ده‌وڵه‌ت هی خۆی‌و خه‌ڵك نییه، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه، به نان‌و ئازادیشه‌وه مه‌كره‌مه‌و به‌خشش و لوتفی ئه‌و هێزه‌یه كه خۆی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌كات به پێشڕه‌و.
له‌راستیدا جوگرافیای ئه‌و رۆژهه‌ڵاته سیخناخ به‌خوێن‌و دڵڕه‌قییه، به‌رهه‌می ئه‌و مۆدێله‌ی حزبی قائیده، له تونسی بن عه‌لییه‌وه بۆ لیبیای قه‌زافی‌و سوریای ئه‌سه‌دو كه‌نداوی بنه‌ماڵه‌كان‌و كۆی ده‌وڵه‌تانی دیكه ئه‌و فۆڕمه نه‌فره‌تییه‌ی حوكمڕانیان پێبڕاوه، كه هه‌میشه خه‌ڵكه‌كه‌ی برسیكراوو تۆقێنراون‌و هێزه سیاسییه‌كانی دیكه‌ش به سه‌ركزی به‌دیار فه‌رمایشته‌كانی حزبی قائیده‌وه راوه‌ستاون‌و گوێ بۆ فه‌رمان‌و بڕیاره چاره‌نووسسازه‌كانی ده‌گرن. ئیدی له‌ژێر ره‌حمه‌تی خه‌ون‌و خه‌یاڵ‌و توڕه‌یی‌و سه‌ركێشی قائیدیش ده‌بێت هه‌موو به‌یانییه‌ك ئایه‌تلكورسییه‌ك بخوێنی بۆ ئه‌وه‌ی له قه‌ده‌ری زمانبڕین یان نانبڕینی ئه‌و بژاره‌ی له‌ده‌وری قائید كۆبوونه‌وه بتپارێزێ.
مۆدێلی حزبی قائید له نێو سیسته‌می سیاسیی بریتییه له جڵه‌وكردنی ده‌سه‌ڵات‌و بڕیاری سیاسیی له‌لایه‌ن حزبێكه‌وه‌و قۆرخكردنی كۆی جومگه‌كانی ژیان له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه پێشڕه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاوه، كه به‌پاساوی شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕی‌و زۆرینه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌یهه‌وێت ده‌وڵه‌تداری بكات، له‌په‌نای ئه‌و قائیدو هێزه‌وه، حزبۆچكه‌ی بچووك‌و بێده‌نگ وه‌ستاون، ئه‌و حزبۆچكانه به قه‌ده‌ری بچوككراوه‌ی خۆیان رازین‌و هه‌میشه‌ش له‌ژێر سێبه‌ری حزبی پێشڕه‌و ده‌مێننه‌وه‌و شوێن هه‌موو بڕیاره چاره‌نووسسازو فه‌رمایشته‌كانی ئه‌و ده‌كه‌ون، ئیدی له‌سایه‌ی ئه‌و دۆخه‌وه، نه هاوبه‌شیی له‌حوكمڕانی ده‌مێنێ‌و نه دیموكراسیش له‌سه‌ر پێی خۆی ده‌مێنێته‌وه، ئیدی لێره‌شه‌وه‌یه كه دواجار قه‌ده‌ری هه‌موو كۆمه‌ڵگا، به‌قه‌ده‌ری حزبێك‌و حزبه‌كه‌ش به قه‌ده‌ری مرۆڤێكه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه، كه له‌بری هه‌موومان بیرده‌كاته‌وه‌و بڕیارده‌دات.
ئه‌گه‌رچی له‌رواڵه‌تدا تائێستاش سیسته‌می سیاسیی هه‌رێم وه‌رنه‌گۆڕاوه‌ته سه‌ر مۆدێلی حزبی قائید، به‌ڵام له‌راستیدا به‌شێكی گه‌وره له‌خه‌سڵه‌ته‌كانی ئه‌و مۆدێله له‌نێو سیسته‌مه‌كه ره‌نگیداوه‌ته‌وه، چونكه ئیدی ئه‌و چه‌شنه حوكمڕانییه‌ی ئێستا هه‌یه جۆرێكه له‌و فۆڕمی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنه‌ی ده‌سه‌ڵات‌و له‌ناو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش زۆربه‌ی هێزه‌كان له‌جێی "هاوبه‌شی‌و شه‌راكه‌ت"ی راسته‌قینه، وه‌زیفه‌كه‌یان له‌ناو جه‌سته‌ی حكومه‌تدا وه‌ك به‌شداره.
یه‌كێتی نشتیمانی كوردستان، له‌هێزی پێشڕه‌وی راپه‌ڕین‌و پێكهێنانی یه‌كه‌م كابینه‌ی حكومه‌ت‌و سیسته‌می فیفتی به‌فیفتییه‌وه، ئێستا رۆڵه‌كه‌ی بۆ "به‌شدار" وه‌رگۆڕاوه‌و له‌ماوه‌ی رابردووش له‌سه‌ر پرسگه‌لی گه‌وره‌و كاریگه‌ر نه‌یتوانیووه رۆڵی "هاوبه‌ش" ببینێ، ئه‌و رۆڵه په‌راوێزییه‌ی كه له‌سه‌ر چه‌ند ئاست‌و جومگه‌یه‌ك یه‌كێتی خستۆته ژێر به‌رپرسیارییه‌تییه‌كی ئاكاری‌و نیشتمانی راسته‌قینه‌وه، به‌سه‌رێكدا كه رازیبوونه‌كه‌ی به‌و قه‌ده‌ره لاوازه، ده‌شێت پایه‌كانی ئه‌و فۆڕمه له‌حوكمڕانییه به‌هێز بكات كه ئاراسته‌كه‌ی به‌ره‌و تایپی حزبی قائیده‌و به‌سه‌ره‌كه‌ی دیكه‌شدا ئه‌و یه‌كێتیه‌ی مام جه‌لال له‌پێناو بیر‌و به‌ها بینایكرد، هێدی هێدی له ستراتیژ‌و تێزه بیرییه‌كانی دوورده‌خاته‌وه، هێواش هێواش له‌و پره‌نسیبانه به‌تاڵی ده‌كاته‌وه كه وه‌ك هێزێكی سۆسیال دیموكرات له‌پێناویدا له‌دایكبووه‌و له‌پێناویشیدا تێكۆشاوه.
هه‌ڵگرتنی بیری سۆسیال دیموكرات‌و په‌سه‌ندكردنی تێزه سیاسیی‌و ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و یاساییه‌كانی ئه‌و فه‌لسه‌فه سیاسییه شتێك له یه‌كێتی ده‌خوازێ‌و یه‌كێتی‌و بژاره‌ی حوكمڕانیش شتێكی دیكه په‌سه‌ند ده‌كه‌ن، ئه‌و به‌هایانه‌ی سۆسیال دیموكرات ئه‌ركێكیان له یه‌كێتی ده‌وێ‌و بڕیار به‌ده‌ستانیشی فۆڕمێكی دیكه په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، ئاخر له چ شوێنێكی دنیا هه‌بووه، هێزێكی سۆسیال دیموكرات وه‌ك به‌شدار نه‌ك هاوبه‌ش ئیراده‌ی راده‌ست به حكومه‌تێكی شكستخواردوو بكات، له‌كوێ هه‌بووه بێ ئه‌وه‌ی له نه‌خشه‌ڕێگای ئابووری نه‌خشی هه‌بێت په‌له‌ی به‌شدارییكردنی له‌وانی دیكه زیاتر بێت، له‌كوێ هه‌بووه بێ ئه‌وه‌ی پایه‌كانی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و یه‌كسانی له‌به‌رده‌م یاسا بۆ كۆمه‌ڵگا فه‌راهه‌م بكرێت قه‌ده‌ری خۆی به قه‌ده‌ری حزبی دیكه‌وه ببه‌ستێته‌وه، راستییه‌كه‌ی یه‌كێتی هه‌ڵه ده‌كات، هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ش، له كۆمه‌ڵگایه‌كی برسیكراو، له‌ناو سیسته‌مێكدا كه جیاوازی چینایه‌تی گه‌یشتۆته ترۆپك، له‌ناو فه‌رمانڕه‌واییه‌كدا كه ئازادییه سیاسییه‌كان سنووردار ده‌كرێن، له‌ناو ده‌وڵه‌تدارییه‌كدا كه به‌نێوی ئابووری سه‌ربه‌خۆوه سزای به‌كۆمه‌ڵی مرۆڤه‌كانی ده‌درێت، چۆن ده‌بێت یه‌كێتی به ته‌ماشاكه‌ر بمێنێته‌وه.
ئێستا له به‌رده‌م پێكهێنانی كابینه‌یه‌كی نوێی حكومه‌تین، ئه‌گه‌ر سه‌نگی سیاسی له‌پێناو راگرتنی باڵانس‌و هاوسه‌نگی هێز بۆ یه‌كێتی گرنگ بێت داخۆ به چه‌ند وه‌زیرو پۆست ده‌بێته هاوبه‌ش‌و شه‌ریكی حوكمڕانی، ئه‌وه زیاتر له‌وه‌ش گرنگه سه‌نگی هه‌رێمیی‌و نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌ت له‌نێو سۆسیال دیموكراته‌كان ره‌چاو بكرێت، چونكه ووتویانه "ژیان چییه گه‌ر مرۆڤ هه‌موو دنیا بباته‌وه خۆی بدۆڕێنێ"، هه‌ر به‌و چه‌شنه‌ش، "سیاسه‌ت‌و به‌ها چییه ئه‌گه‌ر یه‌كێتی هه‌رچی وه‌زاره‌ته بیباته‌وه، به‌ڵام فه‌لسه‌فه‌ی حوكمڕانی له‌ده‌ست بدا‌و بیدۆڕێنێ"، مه‌رجی پێشوه‌خته‌ی یه‌كێتی ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی حكومه‌ت‌و ستراتیژی به‌دیهێنانی به‌هاكان نه‌بێت، ئه‌وه مانه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات باشتره له‌وه‌ی ببێته به‌شێك له‌سیسته‌مێكی بێ سیسته‌م كه هیچ فه‌لسه‌فه‌یه‌كی حوكمڕانی له‌پشت نییه‌و ته‌نها پایه‌كانی فۆڕمی حزبی قائید به‌هێزتر ده‌كات.
ئاری عومه‌ر
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی