له نێوان دوو پایته‌خته‌كه هیواو و ئومێده‌كان لۆژه‌لۆژیانه ، ئه‌وبه‌ره‌وبه‌ریانه له نێوان به‌رزترین ئاستی هاریكاری سه‌راپاگیر و نزمترین ئاستیش كه دبلوماسییه‌ته باوه‌كه‌یه ، بۆیه له‌و ئانوساته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان چاوه‌ڕێی گورجوگوڵبوونن ، "به‌رهه‌می صاڵح" ی سه‌رۆكه تازه‌كه‌ی عێراق دێته ڕیاز ، ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ جوڵه‌ی دۆخه هه‌رێمییه‌كه و ته‌نانه‌ت دۆخی ناوخۆی عێراقیش.
له‌و ساوه‌ی له لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه هه‌ڵبژێردراوه ، ئه‌مه ده‌ركه‌وتنی یه‌كه‌میه‌تی. ڕیاز دوا ووێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یه‌تی ، هه‌ر چه‌نده یه‌كێك له یاریده‌ده‌ره‌كانی ووتبووی كه ڕیاز یه‌كه‌م وێستگی "به‌رهه‌م صاڵح" بوو ، ئه‌گه‌ر پرۆگرامی سه‌ردانه‌كانی شانشینی سعودیه پێشتر پڕنه‌كرابانه‌وه. بۆیه ئه‌و له كاتێكدا دێته سعودیه كه به‌ته‌واوی ئاشنایه به هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌ته‌كانی ده‌وروبه‌ری عێراق.
سه‌رۆكایه‌تی عێراق سه‌رده‌می هاتنه‌مه‌یدانی خۆی ده‌ستپێده‌كات ، كاتیش جێگه‌ی گه‌شبینییه بۆ تێپه‌ڕاندنی گه‌شتی په‌ڕینه‌وه به‌سه‌ر پرده مه‌ترسیداره‌كه‌دا كه سه‌رۆكایه‌تی پێشوو سه‌ركه‌وتوو بوو له‌وه‌ی له پرده‌كه نه‌كه‌وێته خواره‌وه كه ((مین)) ه‌كانی ئێران و سوریا و تیرۆر بۆی له‌كه‌میندا بوون. سه‌رۆك به‌رهه‌م صاڵح داوای هاریكاری ده‌وڵه‌تانی ده‌ورووبه‌ری ده‌كات له‌گه‌ڵ ووڵاته‌كه‌یدا به‌وه‌ی هه‌موویان ڕێز له سه‌روه‌ری و سه‌لامه‌تی خاكه‌كه‌ی بگرن ، نایه‌وێت ببێته ڕێڕه‌وێك بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی سوپاكان و نه‌گۆڕه‌پانێكیش بۆ شمشێرلێكسووینی هه‌رێمی.
ته‌نگژه‌كانی هاوینی ڕابردووش جۆراوجۆری ئه‌و ئاڵێنگارییانه‌ی ده‌رخست كه ڕووبه‌ڕووی حكومه‌ته تازه‌كه‌ی به‌غدا ده‌بنه‌وه ، جگه له میلیشیا ئێرانییه سنوربڕه‌كان ، وه میلیشیا شێعه عێراقییه پاره‌داركراوه‌كان (ممول) له لایه‌ن ئێرانه‌وه ، پاشماوه تێكشكاوه‌كانی ڕێكخراوی داعش و چه‌كداره هه‌ڵاتووه‌كانی له جه‌نگی سوریا... جگه له‌م هه‌موو پرسه مه‌ترسیدارانه ، حكومه‌ته‌كه‌ی پێشوو تووشی باوبۆران و زریانی ته‌نگژه‌ی دیكه‌ی مه‌ترسیدارتریش بوو وه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی توڕه‌یی جه‌ماوه‌ر به‌هۆی بڕانی ته‌زووی كاره‌با و پیسبوونی ئاوه‌وه. حكومه‌ته تازه‌كه هه‌مان ته‌نگژه‌ی ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه؛ په‌یوه‌ندییه پیسبووه‌كانی له‌گه‌ڵ تاران به ته‌نیشت پیسبوونی ئاوه‌كه‌یه‌وه ، پێویستیشی به كۆششێكی سیاسی گه‌وره‌یه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك و ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی په‌ره‌پێدان.
سعودیه له‌نێو شه‌ش ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ده‌ورووبه‌ری عێراق له هه‌موویان توانادارتره له یارمه‌تیدانی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بۆ وه‌رچه‌رخان به‌ره‌و په‌ره‌پێدانی ئابووری. میر "محمدی كوری سه‌لمان" ی جێنشینیش له گۆنگره وه‌به‌رهێنانه‌كه‌ی ئه‌م دوایه‌دا له ووته‌كه‌یدا به‌ناو باسی عێراقی كرد و پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد كه له ڕووی ئابووری و هه‌رێمییه‌وه سه‌ركه‌وتووبێت.
له‌سه‌ر زه‌وی و له‌سه‌ر نه‌خشه‌ش ، عێراق له نێوان دوو هاوسێی كێبڕكێكاردایه كه ئێران و سعودیه‌ن . په‌یوه‌ندی سێلایه‌نه‌ی نێوان "ڕیاز و به‌غدا و تاران" یش تێكچڕژار و ئاڵۆزوبڵۆزه. بژارده‌كه‌ش له كۆتاییدا به ده‌ستی عێراقه‌وه‌یه كه ئاخۆ چۆناوچۆن ده‌یانه‌وێت ئه‌و په‌یوه‌ندیانه ڕێكبخه‌نه‌وه و چۆنیش په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو حكومه‌ته به‌رێوه‌ده‌به‌ن. ئێران و سعودیه هه‌ردووكیان عێراق به درێژكراوه‌یی جوگرافیایی سیاسی خۆیان ده‌زانن ، به سه‌نگه‌ری یه‌كه‌می خۆیانی ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م ، ده‌شێ سه‌رچاوه‌ی سه‌قامگیری بێت و ده‌شگونجێت مایه‌ی نائارامی و پشێوی بێت.
سه‌رباری وێكچوونی دیدگاكانیش ، كه‌چی هێشتا جیاوازییه‌كان به ڕوون و ئاشكرایی له دژه‌یه‌كی پیاده‌كردنه‌كانی سه‌ر ئه‌رزی واقعدا به‌رجه‌سته‌ده‌بن. سعودیه عێراقی وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك گه‌ره‌كه بۆ چوونه ناو "سوریا و توركیا و ئاسیایی ناوه‌ڕاست" كه "حاجی و عه‌مره‌كار و لۆرییه بارهه‌ڵگره‌كانی خۆراك و به‌رهه‌مه پیشه‌سازییه‌كان" ی لێوه‌تێپه‌ڕبن بۆ ناو ووڵاته‌كه‌ی. هه‌رچی ڕژێمی ئێرانیشه ده‌یه‌وێت عێراق به‌كاربێنێت و بیكاته ڕێگه‌یه‌كی خێرای تیژڕه‌وو بۆ گواستنه‌وه‌ی "جه‌نگاوه‌ر و چه‌ك و پاره‌داركردنی جه‌نگه‌كانی" له هه‌رێمه‌كه. ڕیاز عێراقێكی هاوشێوه‌ی "میسر" ی سه‌قامگیر و سه‌ركه‌وتوو گه‌ره‌كه كه بتوانی پشتی پێببه‌ستێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایی سنووره‌كه‌ی و بازرگانیشی له‌گه‌ڵدا په‌ره‌پێبدات. هه‌رچی ئێرانیشه ده‌یه‌وێت عێراق هه‌ر "مانگا شیرده‌ره" كه‌ی جاران بێت بۆ ئاڵینگاری و پێكۆڵكردنی گه‌مارۆی ئابووری ڕۆژئاوا ، پاره‌داركردنی چالاكییه‌كانی "فه‌یله‌قی قودس" و "حزبوڵا" و هێزی دیكه له سوریا و لوبنان. ئه‌مه‌ش كاروكرده‌وه‌ی پراكتیكی موڕشیدی باڵای تارانه له "ئه‌فغانستان و پاكستان" كه "پشێوی و جه‌نگاوه‌ر و چه‌ك" یان بۆ ده‌نێرێت.
سعودیه ده‌توانێت هاوبه‌شێكی ئابووری گه‌وره‌ی به‌غدا بێت ، پشكداری له "ڕابوون" ه‌كه‌یدا بكات ، پاڵپشتی سه‌قامگیری ده‌سه‌ڵاته مه‌ركه‌زییه‌كه‌ی بێت تاوه‌كو له‌ژێر ڕكێفی ژه‌نه‌ڕاڵه‌كانی تاران‌دا نه‌بێت. له‌وانه‌شه عێراق له قۆناغی دوای سزا ئه‌مریكییه‌كان بتوانی ڕۆڵێك بگێڕێت به‌وه‌ی ئێران به‌ره‌و میانه‌ڕه‌ووی به‌رێت نه‌وه‌ك سنووره‌كانی خۆی بۆ بكاته‌وه تاوه‌كو تاران كاری تێكده‌رانه‌ی لێوه ئه‌نجام بدان و جه‌نگه‌كانیشی لێوه به‌ر‌پا بكات.
سه‌رۆك "به‌رهه‌م صاڵح" خاوه‌ن ئه‌زموونێكی سیاسی و حكومه‌تداری دانسقه‌یه ، وه‌ك سیمبولی عێراقی تازه و یه‌كگرتوو پێی ئاشنا بووین. ژیانی سیاسی خۆی به‌دوور له ململانیی "تایه‌فه‌گه‌ری و نه‌ژادی" به پاكی به‌سه‌ربردووه ، زۆرینه‌ی بیرۆكه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع بوونه‌ته پڕۆژه‌ی په‌ره‌پێدان و فێركاری و به‌یه‌كه‌وه‌ژیان. من شه‌رافه‌تمه‌ندی ئه‌وه‌م پێبڕاوه له نزیكه‌وه و له "ئه‌نجومه‌نی ئه‌میندارانی زانكۆی ئه‌مریكی" له كوردستان كاری له‌گه‌ڵ بكه‌م كه ده‌ره‌گاكانی خۆی بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان واڵاكردووه ، ئه‌و زانكۆیه له گه‌رمه‌ی قۆناغه‌كانی تیرۆر و ناكۆكییه ناوخۆییه‌كاندا دامه‌زرا و په‌ره‌شی به چالاكییه‌كانی خۆی داوه.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی