لەسەر شانەکانی: دۆکیومێنتەری نادیە موراد

لەسەر شانەکانی: دۆکیومێنتەری نادیە موراد

سەردار عەزیز


192 جار خوێندراوه‌ته‌وه


دۆکیومێنتەکە گێڕانەوەی چیرۆکی: گێڕانەوەی چیرۆکێکە. دۆکیومێنتەرییکە هاوەڵی نادیە دەکات لە سەفەری بۆ گێرانەوەی چیرۆکەکەی بۆ جیهان. ئەم سەفەرە ئاسان نیە، هەر زوو هەست دەکەیت کە نادیە لە دەستی داعش رزگاری بوە، بە هەموو شێوەیەک ئازاری چەشتوە، بەڵام هەموو هەوڵی لە ئێستادا ئەوەیە کە بە دونیا بڵێت چی بە سەر هاتوە، نەک لە پێناوی خۆیدا، بەڵکو لە پێناو خەڵک و چڤاتەکەیدا.
لە سەرەتادا هاوەڵی تەنهای کوڕێکی لاوە بە ناوی موردا، کە خۆی ئێزیدییە. ئەگەر داعش وەحشێک بێت، ئەوا بیرۆکراسیەتی جیهانی وەحشێکی تری سارد و سڕە. هۆڵەکانی دەسەڵات بە ئاسانی ناکرێنەوە، دانیشتوانی نێو هۆڵەکان گوێگرنین. بەڵام چیرۆکە هاوتەریب بە گرنگی پێدانی کۆمەڵگای ڕۆژئاوا بە پرسەکە لە ڕێگای شەڕی داعش یان تیرۆرەوە، نادیە دەبێتە ئەو کەسەی کە سەربوردەیەک دەگێڕێتەوە هەتا روویەکی تر بداتە جەنگەکە.
نادیە قوربانیە. کە چیرۆکەکەی دەگێڕێتەوە، دەپاڕێتەوە کە کۆتاییەک، رێگرییەک بۆ ئەم دڕندەییە دابنرێت. خەمی ئەو جیاوازە لە گەڵ خەمی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا. خەمی ئەو خەمی خەڵکێکی ئێزیدیە، کە لە هەناو دەریای پەنابەرانی جیهاندا بەشێکی کەمی سەربوردەکەن.
نادیە ووردە ووردە سەردەکەوێت، بەڵام بەردەوام دەبێت چیرۆکی ئازار و لاقەی خۆی و کوشتنی کەس وکاری بگێڕێتەوە. هەندێک جار میدیا پرسیاری وەها دەکات وەک ئەوەی ئەمە سەربوردەیەکی ئەفسانەیی بێت. میدیاکار زۆر بە ساردی دەپرسێت کە چۆن لاقەکراوە، زۆرجار پرسیارکەران ئافرەتن، هەمیشە بە لێبوردنەوە. ئایا گوێگران کێن لەم دونیایەدا، دەیانەوێت گوێیان لە چی بێت.
نادەی تەنها جەستەیەکی ئازار دراو نیە، کجێكێ سادەیە کە ئاواتی ئەوەیە ژیانێکی سادەی هەبێت، بچێتە بازار، جلی جوان لە بەرکات. بەڵام بۆ ئەو ڕەش رەنگی باڵادەستە و هەڵگری سیمبول و ڕۆژگارێکی تایبەتە.
نادیە بە کیشوەر و وڵاتان و دەزگا و کەسایەتی و پەرلەمانەکاندا سەفەر دەکات. بە زمانی جیاواز باس لە سەربوردەیەک دەکات کە بۆ ئەو ئازارە و بۆ ئەوانی تر مانای تری هەیە. 
هەموو ئاخاوتنەکانی دۆکیومێتەرییەکە بە کوردییە!
تراژیدیایە قڕ بکرێیت، سەخترە کە دونیا دانت پیا نەنێت. ئەمە چارەنوسی هەموو جیونۆسایەدەکانە، کێ دافوری لە بیرە؟!



ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved