خوێنی خاشقچی‌و دۆزی كورد

خوێنی خاشقچی‌و دۆزی كورد

رێبین عومەر


421 جار خوێندراوه‌ته‌وه

جیهانی سەرمایەداری و سیستمی كاپیتاڵیزمی جیهانی هەمیشە چاوی لە بەرژەوەندی و بەدەستهێنانی زۆرترین بەرژەوەندی ئابوری و سیاسی و عەسكەری و دیپلۆماتییە.

هەر لەبەر ئەوەش زۆركات كێچێك دەكاتە گایەك و گایەك دەكاتە كێچ و بچووكی دەكاتەوە ، هەرچەندە كوشتن و مردنی مرۆڤەكان ناڕەوایە بەڵام خوێنی هەموو لە سێبەری ئەم سیستمە گڵۆباڵیەدا وەك یەك نین و جیاوازن  ! لە كارەساتی كۆمەڵكوژی هەڵەبجە لە 16/03/1988 كەلەسەر دەستی رژێمی سەدام ئەنجام دراو  تێیدا پێنج هەزار كورد بوونە قوربانی تراژیدیایەكی مەرگەساتی خنكاندنی ناڕەوای پێنج هەزار رۆڵەی كورد . 

لەو سەروبەندەدا یەكێك لە رۆژنامەنوسەكان لە باخچەیەكی یاریكردنی گۆڵف لە  وویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا لە سەرۆك بۆشی باوك دەپرسێ چیت هەیە لەمەڕ ئەو كارەساتە و ئەمرۆ سەدام لە باكوری عێراق  هێرشیكردۆتە سەر گەلەكەی و چەكی قەدەغەكراوی كیمیاوی بەكار هێناوە ، بۆش بێدەنگ دەبێ و لەو دیوو حەلەبەی یاری گۆڵفەوە دەڵێت : من ئێستا لە پشودام و هیچم نییە بۆ وتن.

هەر لەدوای ئەوەش جیهان هێندە بێدەنگ بوو تا ئەو كاتەی پێش 2003 مەرگی بیركەوتەوە و ئەو دۆسییەی خستەوە ناو ناوان  ، ئەگەر دۆسییەی كوشتن و كۆمەڵ كوژییەكان كە تا ئێستا بەسەر كورد هاتوون ، بەراورد بكرێ بە  دۆسییەی كوشتنە قێزەونەكەی جەمال خاشقچی كەمترین هەڵوێستی حكومەتەكانی دنیا و میدیای جیهانی بۆ دەربڕاوە ، ئەم سیستمەی كە ئێستا ئەم جیهانە بەڕێوەدەبات كاری بەمردن نییە بەڵكو سەرمایە گوزاری بەدۆسییەی مەرگی مرۆڤەكانی خوار خۆیەوە دەكات و لەسەر ئەو بنەمایە بەخەت مەرگ و ژیانی مرۆڤەكانیان لەسەر ئەم هەسارەیە بەش بەش كردووە. 

ئەگەر جیهانی سەرمایەداری دەیەوێت كەس نەكوژرێت با بێت ماف  بۆ ماف خوارەكان بگەڕێنێتەوە با بێت لە سێبەری دیموكراسی وەهمیدا كۆمارێكی مەزنی ئاشتی خوازاناەی دوور لە جەنگ لەم هەسارە نادادە دا دروست بكات ، نەك مەرگ بەرهەم بێنێ و جەنگ لەسەر جەنگ بۆ گەلانی بن دەست بخولقێنێ .

رێبین عومەر



ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved