كوردو كۆنەقین

22/11/2018

سەروەر عەبدولرەحمان

ئەوەندەی گرێ دەروونیەكان و بەرژەوەندییە شەخسییەكانی سەرۆك و رێبەرەكانی كورد رۆڵیان هەبووە لە پەرتەوازەیی جولانەوەكان و شكستی شۆڕشەكاندا، كە تەنها ماڵوێرانیی بۆ میللەتەكە بەرهەمهێناوە، هۆكارەكانی تر ئەوەندە رۆڵیان نەبووە!

ئەوەتا رای چەند مێژوونوسێك سەدان ساڵ لەمەوبەر هەر وابووە و ئێستاش هەر وایە، ئەگەر باوەڕیش ناكەی سەیری هەواڵەكان بكە سەبارەت بە سەردانی دوو سەركردەی كورد، (ئەوەی هەولێر) بۆ بەغداو (ئەوەی بەغدا)ش بۆ ئیتالیا! بەحیساب یەكیان بۆ مافی كورد دەچێت بۆ بەغداو ئەوەی تریشیان بۆ مافی كورد لەبەغدایە!

هەموو كوردێك بۆخۆی سەربەخۆیەكە و ئاڵای ملهوڕی بەرز كردۆتەوە و لەناو ئەو شاخ و كێوانەدا بە سەربەستی دەژی. ئەگەر سەرنج بدەیە باری یەكدیگیری و هاوبیری و هاوكارییانەوە، تەنیا لە شادەو ئیماندا نەبێ لە هیچ شتی تردا یەكتر ناگرنەوە.

خواجە سەعدەدینی مێژوو نوسی تورك، بەر لە لە چوارسەد و پەنجا ساڵ لەمەوبەر!"

كوردەكان ئەگەر ئاكارێكی ناپەسەندیان هەبێ، ئەوەیە: كەسیان سەر بۆ كەسیان ناچەمێنێ و بۆ یەكتر نایەنە بەر كەمەند و هەر وەك تاكە-تاكە، هەركەسە بیر لە سەربەرزی خۆی دەكاتەوە، بە تێكڕایی بیر لە سەربڵندی تێكڕایی ناكەن و پشتی یەكتری ناگرن و نابنە یەك.

شەرەفخانی بدلیسی، بەر لە لە چوارسەد ساڵ لەمەوبەر!"

كۆنەقین لەناو كورددا وون نابێ و هەتا حەوت پشت ئەم قینە هەڵئەگرن.

مەلا محموودی بایەزیدی، بەر لە لە سەدوپەنجا ساڵ لەمەوبەر!"

سەروەر عەبدولرەحمان

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە