بارزانی لەنوێنەرایەتی کوردەوە بۆ نوێنەرایەتی حزب

22/11/2018

دەلیل جەمال

هەڵبەت لەمەڕ سەردانی کاک مسعود بۆبەغداو دیدارو گفتوگۆکان قسەزۆر کرا بەڵام دەمەوێ ڕوویەکی دیکە لەو گەڕانەوەیە بخەمەڕوو ئەویش ڕاستە مەسەلەی جیابونەوەو ڕیفراندەم و عێراقی موفلیس و وڵاتی بێ سیادە لەمیدیاو لەسەر زاری هەرێم کۆتایی هات 
چونی کاک مسعود بۆبەغداو پێشتر لە هەوڵی بەدەست هێنانی پۆستی سەرۆککۆمارو تەواوی دیدارە ئاشکراو نهێنییەکانی لەگەڵ سەرکردە سەربازی و سیاسییەکانی بەغدا
تەواو پێچەوانەی سیاسەت و ڕوئیای بارزانیییە

لێرەدا ئەوەی پێوستە ڕاڤەبکرێت دیوێکی ترە کەئەویش کۆتایی سیاسەت و جەولەی دیبلۆماسی بارزانییە، چونکە بارزانی دوای ڕیفراندەم بەجۆرێک لەجۆرەکان لەکۆتایی تەمەنی گونجاوە بۆ بیرو تێڕوانین و دوربینی و نەخشەی سیاسەت ، ئەوەی لەپشت جوڵەکانی بارزانی وەستاوە مسرووربارزانی کوڕە، نەک بارزانی باوک، هەربۆیە زیاتر ئێستا بارزانی وەک کارەکتەرێکی ڕابەرو خاوەن مەرجەعی سیاسی و نەتەوەیی نییە.
بەشێک لەوانەی بارزانیان لەسەرکردەیەکی نەتەوەیی داماڵی و کردییە کارەکتەرێکی لاوازو سەرۆکی تەنهاپارتی ئەوانەبوون زیاتر بەدوای پشک و مەسڵەحەتی ئابورییەوەن، کەئێستا زیاتر مسروور لەپشت بارزانی باوکەوە وەستاوە

ئەوکاتەی هەرێم بەهێزبوو بەغدا بەهەموو مەرجی هەرێم ڕازی بوو، کاک مسعود سەرۆکی هەرێم بوو ئەم سەردانانەی نەدەکردوو بەغدای بەچاوێکی کەم و دژ سەیردەکرد بۆخۆی ئەوکات گەربارزانی وەک ئێستا پشتیوانی ڕاستەوخۆی حوکمەتی بەغدابووایە، زۆرشت دەگۆڕاو هەرێمیش نەدەگەشتە ئەم دۆخەی ئێستا.

ئیدیۆمی(هەڵەکانی ڕابردووچاک دەکەینەوە)کۆتا ڕستەو ڕوئیای بارزانی بوو هەروەها دەروازەیەکی تازەش بوو بۆ مسرووری کوڕ کە ناڕاستەوخۆ ئەوەشی بەسەرکردەکانی بەغدا ووتوە  مسروور دەتوانێت ڕۆڵی هەبێت و پشتیوانی بن.

گرێی ناوی(ابومسروور) گەرچی ئیدیۆم  یان دەربڕینێکە لەدەرەوەی فەرهەنگ و توراسی کورد و کورد ئەم ناوە بەکارناهێنێت وزیاتر دەربڕینێکی عەرەبییەو عەرەب خاوەندارییەتی هەیەو باوە ، بەڵام ئەمڕۆ لەدیداری لەگەڵ عادل عبدالمهدی بەشانازیەوە بارزانی قبوڵی کرد وەک ڕێککەوتنێک لەنێوانیاندا. 
بۆ عادل عبدالمهدی ئاساییە بەس بۆبارزانی جگەلەوەی ناوە . بەڵام پەیامێکی دیکەشە
بارزانی وەک ناو لەفەرهەنگی سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق نەماو بووبە ابومسرور کە ئەمە لەڕووی فەرهەنگی سیاسی و پڕۆتۆکۆلییەوە گرنگە.

هێنانی ناوی مسروری کوڕ و بەڕێکەوتن گەرچی قسەیەکی هاوڕێیانەو ئاسایی باسکرا بەڵام لەجەوهەردا پەیامەو لەپشت ئەو ناوەوە کارەکتەری مسروور هەیەو مەبەستیش تەنها هێنانی ناوی مسرورە 

لەڕووی زمانەوە سترێز و هێزی مانا زیاتر بۆ ناوی دووەمە چونکە ابو واتا باوک ناوێکی گشتییە شوناسێکی تایبەتی نییەو گشتە بەڵام ناوی دووەم کە مسروورە ناوێکی تایبەتەو شوناسی خاوەندارییەتی هەیە بۆ مسروور بارزانی کەئەمەش بەواتای گواستنەوەی تەواوی هێزو پشتیوانی و سیاسەتی باوکە بۆکوڕو کۆتایی کاک مسعودە و سەرەتای مسروورە لە یاری و ململانێکان لەبەغدا

گەرچی ناوەناوە ناوی کاک مسعود دێت و دیدارو گفتوگۆی دەبێت ، بەڵام ڕواڵەتین و لەناواخندا ئەوەی هەیە مسرورەو لەپشت باوکەوە پەل و چاوو جەستە دەجوڵێنێت بەئاراستەی مەسڵەحەتی خۆی و ئابورییەکەی هەرئەمەشە دوای ئەو تەمەنە لەخەبات و سیاسەت و خەونی دەوڵەت کاک مسعود دەباتەوە بەردەم سەرکردەی حشدی شعبی و مالیکی و عادل عبدالمهدی و هتد کە دەکرێت ڕۆژانێک بۆبارزانی دوژمن و خراپ و تێکدەربووبن و کۆسپی بەردەم خەونی کورد بون. کەمن پێموایە لەقۆناغێکدا ئەمە بە بارزانی کرا خراپ و زوڵمیان لەبارزانی و خەباتی کردو بۆمێژوو لەکۆتایی تەمەنیدا خرایە بەردەم ئەوبژاردانەی کەبۆبارزانی و کەسایەتی و مێژووەکەی باش نەبوو،

هەرئەم جوڵانە دەکرا کەسانی دیکەیان لەناوپارتی بیکردایەو بارزانیان نەخستایەت ناو یارییەک کە دەرئەنجام بۆ هەموان مایەی شۆکە، هەرگیز بارزانیم بەوجۆرە نەدیوە چ ئەوتەمەنەی کە نەبووم یان خوێندومەتەوە یان گوێ بیست بووم یانیش ئەم قۆناغە کەخۆم هەموو دەیبینم . کەپێشم وایە ئەم سەردانەی بارزانی بۆبەغداو لەم کات و قۆناغە تەنها پەیامێکی ڕون و مەبەستدار تێیدا گۆڕینی ناوی(سەرۆک بارزانی)بوو بۆ (ابومسرور) ڕادەسکردنێکی ناچاری بارزانی بوو بۆ کوڕەکەی نەک بەتەنها دەسەڵات و هێزەکەی بەڵکو ناوەکەشی سڕایەوەو چیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ناڵێت (ڕئیس مسعودالبرزانی)، بەڵکو زۆر ئاسان دەڵێت (ابومسرور)....

لەفەرهەنگی سیاسیدا ناوی مسعود بارزانی سڕایەوە؟
دەلیل جمال
هەڵبەت لەمەڕ سەردانی کاک مسعود بۆبەغداو دیدارو گفتوگۆکان قسەزۆر کرا بەڵام دەمەوێ ڕوویەکی دیکە لەو گەڕانەوەیە بخەمەڕوو ئەویش ڕاستە مەسەلەی جیابونەوەو ڕیفراندەم و عێراقی موفلیس و وڵاتی بێ سیادە لەمیدیاو لەسەر زاری هەرێم کۆتایی هات 
چونی کاک مسعود بۆبەغداو پێشتر لە هەوڵی بەدەست هێنانی پۆستی سەرۆککۆمارو تەواوی دیدارە ئاشکراو نهێنییەکانی لەگەڵ سەرکردە سەربازی و سیاسییەکانی بەغدا
تەواو پێچەوانەی سیاسەت و ڕوئیای بارزانیییە

لێرەدا ئەوەی پێوستە ڕاڤەبکرێت دیوێکی ترە کەئەویش کۆتایی سیاسەت و جەولەی دیبلۆماسی بارزانییە، چونکە بارزانی دوای ڕیفراندەم بەجۆرێک لەجۆرەکان لەکۆتایی تەمەنی گونجاوە بۆ بیرو تێڕوانین و دوربینی و نەخشەی سیاسەت ، ئەوەی لەپشت جوڵەکانی بارزانی وەستاوە مسرووربارزانی کوڕە، نەک بارزانی باوک، هەربۆیە زیاتر ئێستا بارزانی وەک کارەکتەرێکی ڕابەرو خاوەن مەرجەعی سیاسی و نەتەوەیی نییە.
بەشێک لەوانەی بارزانیان لەسەرکردەیەکی نەتەوەیی داماڵی و کردییە کارەکتەرێکی لاوازو سەرۆکی تەنهاپارتی ئەوانەبوون زیاتر بەدوای پشک و مەسڵەحەتی ئابورییەوەن، کەئێستا زیاتر مسروور لەپشت بارزانی باوکەوە وەستاوە

ئەوکاتەی هەرێم بەهێزبوو بەغدا بەهەموو مەرجی هەرێم ڕازی بوو، کاک مسعود سەرۆکی هەرێم بوو ئەم سەردانانەی نەدەکردوو بەغدای بەچاوێکی کەم و دژ سەیردەکرد بۆخۆی ئەوکات گەربارزانی وەک ئێستا پشتیوانی ڕاستەوخۆی حوکمەتی بەغدابووایە، زۆرشت دەگۆڕاو هەرێمیش نەدەگەشتە ئەم دۆخەی ئێستا.

ئیدیۆمی(هەڵەکانی ڕابردووچاک دەکەینەوە)کۆتا ڕستەو ڕوئیای بارزانی بوو هەروەها دەروازەیەکی تازەش بوو بۆ مسرووری کوڕ کە ناڕاستەوخۆ ئەوەشی بەسەرکردەکانی بەغدا ووتوە  مسروور دەتوانێت ڕۆڵی هەبێت و پشتیوانی بن.

گرێی ناوی(ابومسروور) گەرچی ئیدیۆم  یان دەربڕینێکە لەدەرەوەی فەرهەنگ و توراسی کورد و کورد ئەم ناوە بەکارناهێنێت وزیاتر دەربڕینێکی عەرەبییەو عەرەب خاوەندارییەتی هەیەو باوە ، بەڵام ئەمڕۆ لەدیداری لەگەڵ عادل عبدالمهدی بەشانازیەوە بارزانی قبوڵی کرد وەک ڕێککەوتنێک لەنێوانیاندا. 
بۆ عادل عبدالمهدی ئاساییە بەس بۆبارزانی جگەلەوەی ناوە . بەڵام پەیامێکی دیکەشە
بارزانی وەک ناو لەفەرهەنگی سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق نەماو بووبە ابومسرور کە ئەمە لەڕووی فەرهەنگی سیاسی و پڕۆتۆکۆلییەوە گرنگە.

هێنانی ناوی مسروری کوڕ و بەڕێکەوتن گەرچی قسەیەکی هاوڕێیانەو ئاسایی باسکرا بەڵام لەجەوهەردا پەیامەو لەپشت ئەو ناوەوە کارەکتەری مسروور هەیەو مەبەستیش تەنها هێنانی ناوی مسرورە 

لەڕووی زمانەوە سترێز و هێزی مانا زیاتر بۆ ناوی دووەمە چونکە ابو واتا باوک ناوێکی گشتییە شوناسێکی تایبەتی نییەو گشتە بەڵام ناوی دووەم کە مسروورە ناوێکی تایبەتەو شوناسی خاوەندارییەتی هەیە بۆ مسروور بارزانی کەئەمەش بەواتای گواستنەوەی تەواوی هێزو پشتیوانی و سیاسەتی باوکە بۆکوڕو کۆتایی کاک مسعودە و سەرەتای مسروورە لە یاری و ململانێکان لەبەغدا

گەرچی ناوەناوە ناوی کاک مسعود دێت و دیدارو گفتوگۆی دەبێت ، بەڵام ڕواڵەتین و لەناواخندا ئەوەی هەیە مسرورەو لەپشت باوکەوە پەل و چاوو جەستە دەجوڵێنێت بەئاراستەی مەسڵەحەتی خۆی و ئابورییەکەی هەرئەمەشە دوای ئەو تەمەنە لەخەبات و سیاسەت و خەونی دەوڵەت کاک مسعود دەباتەوە بەردەم سەرکردەی حشدی شعبی و مالیکی و عادل عبدالمهدی و هتد کە دەکرێت ڕۆژانێک بۆبارزانی دوژمن و خراپ و تێکدەربووبن و کۆسپی بەردەم خەونی کورد بون. کەمن پێموایە لەقۆناغێکدا ئەمە بە بارزانی کرا خراپ و زوڵمیان لەبارزانی و خەباتی کردو بۆمێژوو لەکۆتایی تەمەنیدا خرایە بەردەم ئەوبژاردانەی کەبۆبارزانی و کەسایەتی و مێژووەکەی باش نەبوو،

هەرئەم جوڵانە دەکرا کەسانی دیکەیان لەناوپارتی بیکردایەو بارزانیان نەخستایەت ناو یارییەک کە دەرئەنجام بۆ هەموان مایەی شۆکە، هەرگیز بارزانیم بەوجۆرە نەدیوە چ ئەوتەمەنەی کە نەبووم یان خوێندومەتەوە یان گوێ بیست بووم یانیش ئەم قۆناغە کەخۆم هەموو دەیبینم . کەپێشم وایە ئەم سەردانەی بارزانی بۆبەغداو لەم کات و قۆناغە تەنها پەیامێکی ڕون و مەبەستدار تێیدا گۆڕینی ناوی(سەرۆک بارزانی)بوو بۆ (ابومسرور) ڕادەسکردنێکی ناچاری بارزانی بوو بۆ کوڕەکەی نەک بەتەنها دەسەڵات و هێزەکەی بەڵکو ناوەکەشی سڕایەوەو چیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ناڵێت (ڕئیس مسعودالبرزانی)، بەڵکو زۆر ئاسان دەڵێت (ابومسرور)...

دەلیل جمال

 

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی