هەموو ڕێگاکان دەچنەوە بەغدا

23/11/2018

هونەر تۆفیق

ئەم یەک دوو ڕۆژە ٫ ڕۆژی ئەو قسە بەتاڵانەی تاریف و تەحلیلی سیاسەتە ۰ دەڵێنەوە گوایە سیاسەت عیلمی مومکیناتە ٫ چەرچڵیش واوەتر دەچن گوایە نەدۆست و نە دوژمنی هەتایی لەسیاسەتدا نی یە ۰ بەڵکە بەرژەوەندی هەتایی هەیە۰
جاران ٫ ئەوکاتەی خەریکی دروستکردنی پەرژین و شورابوون ۰ نەبادا وەحش و جانەوەر بمانخوات ۰ چونی بەغدا خیانەت بوو ٫ بەڵام ئەمڕۆ عیلمی مومکیناتە !! 
ئەمە گرفتی ئێمەیە لەگەڵ سەرکردە سیاسیەکانی کورددا ۰ کاتێک دەمانگوت برادەرینە هەڵە و پەلە دەکەن لە پچڕانی خۆتان بە بەغداوە ۰ ئەوانە لیستی خاینەکانی کوردستانیان دروست دەکرد بە نیازی ئەوەی کە دەوڵەتەکەیان ڕاگەیاند ئێمەی لێ بکەنە دەرەوە ۰ بەڵام ئێستا کە خۆیان هەموو ڕێگاکانیان دەچێتەوە بەغدا ۰ دەبێت ئێمە بە نیشتمانپەروەری لێیان وەربگرین !!!

هونەر تۆفیق

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی