بەغداو ھەرێم.. ململانێی ھەژموون ..

25/11/2018

 

• بەغدا بودجەی ھەرێم ڕەت دەکاتەوە..

١- نیاز وابوو لەگەڵ دەست پێکردنی کارەکانی پەرلەمانی کوردستان .. وەزارەتی دارایی بودجەی ساڵی ٢٠١٩ بەمەبەستی پەسندکردنی بخاتە بەردەم پەرلەمان.. بەڵام کاتێک شاندی وەزارەتی دارایی ھەرێم لە١١/١١ بۆ تاوتۆکردنی پشکی بودجەی ھەرێم لەبودجەی عیراق دەگەنە بەغدا.. رووبەڕووی داواکاریەکی وەزارەتی دارایی عیراق دەبنەوە.. کەئەویش نیشاندانی رەشنووسی بودجەی ھەرێمە..کاتێ رەشنووسەکە دەدەنە وەزارەتی دارایی عیراق.. لەوەڵامدا دەڵێن ئەم بودجەیە نەیاساییە نە زانستیە.. بەڵکو دەبێت بودچە بەم شێوەیە دابڕژرێ.. ئەوەبوو وەفدەکەی ھەرێم دەگەرێتەوە.. ئێستا بەگوێرەی رێنماییەکانی لیژنەی دارایی بودجەی عیراق بودجەکە دادەڕێژنەوە.. 
٢- وەزارەتی دارایی عیراق بەھیچ شێوەیەک لەگەل بودجەی تەرخانکراوی ھێزی پێشمەرگە نیە و.. لەبودجەی ھەرێم دەریانھێناوە..
ھۆکارەکان بۆئەم سێ خاڵە دەگەرێتەوە..

* ووتوویانە ھەر تەرخانکردن بۆ ھێزی پێشمەرگە لەچوارچیوەی بودجەی وەزارەتی بەرگری دەبێت..

* لەوەزارەتی بەرگریریش ھیچ بڕیەکە بەناوی شایستە داراییەکانی ھێزی پێشمەرگە نیە.. لەبەر ئەوەی ...

یەکەم / ئەم وەزارەتە ھی دوو حزبە..

دووەم/ ژمارەی ڕاست و دروست سەبارەت بەھێزی پێشمەرگە نیە..

سێیەم/ گرفتی زۆری پلەو پایە ھەیە..ژمارەی ئەفسەرو پلەدارتان لەژمارەی ستاندار تێپەیکردوە..
............

• بەغدا بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەنامەو باری شارستانی ھەرێم ھەڵدەوەشێنێتەوە..!!

ماوەی ٣ مانگ زیاترە وەزارەتی ناوخۆی عیراق بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەو باری شارستانی ھەرێمی ھەڵوەشاندۆتەوە و ٣ مانگە بەغدا مووچەی کارمەندانی ئەو بەڕێوەبەراتیە نادات و حکومەتی ھەرێمیش مووچەی نەداونەتێ.. 
عیراق دەڵێت یەک بەڕێوابەراتی گشتی ھەیە ئەویش لەبەغدایە ...
ئێمە تەنیا کار لەگەڵ دائیرەی و فەرمانگەی نفوس و ڕەگەزنامەی شارەکان دەکەین.. دەبێت حکومەتی ھەرێم ئەو کارمەندانە دابەشی سەر دائیرەکان بکاو ئەو بەڕێوەبەرایەتیە ھەڵوەشێنێتەوە...
-----
ئەم رێوشوێنە یاسایی و ئیداریانەی حکومەتی عیراق یەک شتمان بۆ دووپات دەکاتەوە.. کە ناوەند دەیەوێ ھەژموونی خۆی بگەرنێتەوە.. ئەمەش نیشانەی بەھێزی ناوەندە.. بۆیە پێتان سەیر نەبێ سەردانەکانی کورد بۆ بەغداو لەدەرگە دانی ھێزە سیاسی و بڕیار بەدەستەدانی عیراق.. ببێتە کاری رۆژانەی سەرکردەکانی کورد...

——————————
تێبینی // ئەم وێنەیە دوای کۆبونەوەی ئەو شاندەدێت کە لەئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەگەڵ ئەو لێژنە ئابووریەی کە بۆ مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە دارایی و ئابوریەکانی ھەرێم و عیراق پێکھێنراوە.. سازدراوە.. لەئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئەو رێنمانی و سەرنجانەی دراوە بەشاندەکەی ھەرێم.. ئەگەر دیقەت بدەن ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە ( جەبار یاوەر)یش لەناو لیژنەکەیە... ئەم دانیشتە بۆ خستنەڕووی سەرنجەکانی لیژنە ئابووریەکە بۆ فوئاد حوسێن.. وەزیری دارایی..

دڵشاد مەجید

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی